سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، هەرچەندە خاوەنی گەنجترین دانیشتووی جیهانن، بەڵام منداڵانیان دەبنە قوربانیی براکوژی.
ئاگر لە هۆتێلێکی ناوچەی ئوڵوداغی پارێزگای بورسە کەوتەوە و هەوڵی کۆنترۆڵکردنی بەردەوامە. سەرۆکی گەورەشارەوانیی بورسە دەڵێت کەسێک گیانی لەدەستداوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رەخنەی تووندی لە سەرۆکی جەهەپە گرت بەوەی گوایە لای ئەورووپا سکاڵای لە کەناڵ و تۆڕە میدیاییەکانی تورکیا کردووە.
لە سێیەم گەڕی هەڵبژاردنی شوێنگرەوەی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ، نووری ئەسڵان، بریکاری سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ کە بەربژێری جەهەپە بوو، بە بریکار هەڵبژێردرا.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە خوانی بەربانگدا لەگەڵ خوێندکارانی زانکۆ گوتارێکی پێشکێشکرد و بە پێویستی زانی پەرە بە برایەتی بدرێت.
وەزیری ناوخۆی تورکیا ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 25-03-2025 لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە، لە 19-03-2025ـەوە 1418 کەس لە خۆپێشاندانەکاندا دەستگیر کراون
سەرۆککۆماری تورکیا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیرانی کابینەی کۆماریی وڵاتەکەی، ئێوارەی رۆژی دووشەممە 24-3-2025 گوتارێکی پێشکێشکرد و تێیدا باسی لە جەژنی نەورۆز کرد. پەیامێکی بۆ جەهەپە نارد و گوتی، پەشمەک لە جەژنی نەورۆز نیگەرانیان دەکات.
مەنسوور یاڤاش، سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئەنقەرە کە لەبەردەم کامێراکان و بە ئامادەبوونی میدیا، ئاڵای کوردستانی بە "پەڕۆ" ناوبرد و گرتەی ڤیدیۆیی لەو بارەیەوە هەیە، نکۆڵی دەکات و دەڵێت، گوتەکانی شێوێندراون.
سینان چیفتیورەک، پەرلەمانتاری دەم پارتی سەبارەت بە گوتە نەشیاوەکانی مەنسوور یاڤاش، سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئەنقەرە لەبارەی ئاڵای کوردستان، قسەی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو کرد.
بەهۆی ئەوەی ئاڵای کوردستانی بە 'پەڕۆ' ناوبرد، فەرهاد ئەنجو، پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە بە مەنسوور یاڤاش، سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئەنقەرەی گوت: "حەوت پشتی تۆ پەڕۆیە."
بەهۆی ئەوەی لە گوتارێکدا ئاڵای کوردستانی "بە پەڕۆ" ناوبرد، سەندیکای پارێزەرانی وان سکاڵای یاسایی لەسەر مەنسوور یاڤاش، سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئەنقەرە تۆمارکرد.
هەر دۆلارێک بە 41 لیرە و هەر یۆرۆیەک بە 45 لیرەی تورکی مامەڵەی پێوە دەکرێت
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسایش چووە سەر ماڵی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ و دەستگیری کرد. بڕیاری دەستگیرکردن بۆ زیاتر لە 100 کەسی دیکەش دەرچوو.
بڕوانامەی بەکالۆریۆس و ماستەری ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ هەڵوەشێندرایەوە و هۆکارەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە کە گوایە ئیمامئۆغڵو ساختەکاری لە رێکارەکاندا کردووە.
لە خوانی بەربانگی سێشەممە 18-03-2025 رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەگەڵ ژمارەیەک سەربازی وڵاتەکەی کۆبووەوە و گوتارێکی پێشکێش کرد
دوای ئەوەی یاریدەدەرەکەی لەسەر دەستەواژەی "بەڕێز ئۆجەلان" رەخنەی لێگیرا، دەوڵەت باخچەلی رایگەیاند، هیچ کەموکوڕییەکیان نییە تاوەکو بەو هۆیەوە سەریان دانەوێنن.
عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) پەیامێکی ئاراستەی کوردانی ئێزدیی کرد و رایگەیاند، ئەو پرۆسەیەی هەیە، دەبێتە گەورەترین نوێبوونەوە بۆیان.
سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی ئەم پرۆسەیەی ئێستای وڵاتەکەی رایگەیاند، ئەوان هەنگاوێکی بوێرانەیان ناوە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی 40 ساڵە.
هاوسەرۆکی دەم پارتی لە دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لە بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و پێشهاتەکانی پرۆسەکە کرد.
گوتەبێژی پارتەکەی رایگەیاند، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی ئاکپارتی و سەرۆککۆماری تورکیا لە ئیستەنبووڵ بەشداری لە ئاهەنگەکانی نەورۆزدا دەکات.
لەدوای سەرۆکی مەهەپە، هاکان فیدانی وەزیری دەرەوەی تورکیاش دەستەواژەی 'سەرکردەی دامەزرێنەر'ـی بۆ عەبدوڵڵا ئۆجەلان بەکارهێنا و ئەمە لەلایەن بەشێک لە نەتەوەپەرستە تورکەکانەوە بووەتە جێی رەخنە و ناڕەزایی.
پارتی كرێكارنی كوردستان (پەکەکە)، راگەیێندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و جەخت لەسەر گرنگیی هەنگاوی کردەیی لە پرۆسەی ئاشتی دا دەکات.
قوڕی بەهەشت، شیرینیێکی براندی تۆمارکراوی پارێزگای کیلیسی باکووری کوردستانە، ئەو شیرینییەی بەشێکی دانەبڕاوی خوانی بەربانگە لە کیلیس.
وەزارەتی کشتوکاڵ و دارستانی تورکیا لیستی ئەو کۆمپانیایانەی خۆراکی نوێکردەوە کە گۆشتی کەر و ئەسپ بە خەڵک دەفرۆشن. لە لیستەکەدا شەش کۆمپانیا زیادکران.
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە لە کاتێکدا پێشتر بە 'تیرۆرست' ناوی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکەی دەبرد، ئێستا بەهۆی بەکارهێنانی دەستەواژەی 'سەرکردەی دامەزرێنەر'ەوە رووبەڕووی رەخنە بووەتەوە.
سەرۆککۆماری تورکیا پەسنی رێککەوتنی نێوان شام و هەسەدەی کرد و جەختیکردەوە کە ئەگەر بێ کەموکوڕی جێبەجێ بکرێت، ئارامی و ئاسایش بۆ سووریا دەگەڕێنێتەوە.
سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) بە پێویستی زانی کێشەی کورد لەڕێی دیموکراسییەوە لە پەرلەمان چارەسەر بکرێت
گوڵسەحەر دەمیر، ئاژەڵدارە و دەڵێت: "ژیانمان بەمشێوەیە، ماوەی شەش مانگ بەفرە و بەرەنگاری بەفر دەبینەوە، بەڵام دیسانیشەوە دڵخۆشین. کاتێک ئاژەڵەکان دەبینین، بە هەوەسەوە کاردەکەین. چونکە ئەمە کاری ئێمەیە و داهاتووی ئێمەیە".
لە پرۆگرامێکی تایبەت لە پارێزگای ئیزمیری تورکیا، سەرۆکی پارتی ئاییندە رایگەیاند، تورکیا رەمەزانێکی سەخت تێدەپەڕێنێت و تاکە رێگە بۆ رزگاربوون داماڵینی تورکیایە لە زێدەڕۆیی، گەندەڵی و سوو
یاریدەدەری سەرۆک و گوتەبێژی ئاکپارتی رایگەیاند، دەبێ ئەوانەی لە سووریا سڤیل دەکوژن، سزا بدرێن.
گوتەبێژی ئاکپارتی باسی بوونی تێگەیشتنی باشی لایەنەکان لە پرۆسەی هەوڵەکانی چەکداماڵینی پەکەکە دەکات و رەتیدەکاتەوە هیچ مامەڵەیەک لەنێوان دەوڵەت و پەکەکە یان دەم پارتی هەبێت.
سەرۆکی ئیی پارتی رایگەیاند، دەم پارتی هیچ داواکارییەکی بۆ دیدار ئاراستە نەکردوون
پەرلەمانتارانی ئیی پارتی دژایەتیی گوتەکانی جەنگیز چاندار، پەرلەمانتاری دەم پارتی لەبارەی پرۆسەی ئاشتی دەکەن، ئەمە لەکاتێکدایە چاندار بە گرنگییەوە باسی پشتگیریی رەجەب تەیب ئەردۆغان و دەوڵەت باخچەلی کرد.
بەگوێرەی میدیای تورکیا، وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتە رایگەیاندووە ئەو ئاگربەستەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) رایگەیاندووە، سەرلێشێوان دروست دەکات و ئەوان دەبێت بە بێ مەرج، چەک دابنێن.
بەگوێرەی راپۆرتی ئەنجوومەنی هەناردەکارانی تورکیا (TIM) هەناردەی دیلۆک شوباتی ئەم ساڵ بە بەهای 803 ملیۆن و 790 هەزار دۆلار بووە، کە بەراورد بە شوباتی پار 6.6٪ دابەزیوە.
لە شارۆچکەی شەمزینانی سەر بە پارێزگای جۆلەمێرگی باکووری کوردستان، ستافی چاککردنەوەی ستوونەکانی کارەبا لە کەشێکی سارد و پڕ بەفر ستوونەکانی کارەبا چاکدەکەنەوە. لەو شوێنانی ئۆتۆمبێلی پێناگات، ناچارن بە پێ بەنێو بەفر دا بڕۆن.
ئەندامێکی کۆنسەی بەڕێوەبردنی کەجەکە رایگەیاند، دەبێت سوپای تورکیا پابەندی ئەو ئاگربەستە بێت کە پەکەکە رایگەیاندووە و کۆتایی بە هێرشەکانی بۆ سەر گەریلا بهێنێت
وەزیری بازرگانیی تورکیا ئاماری تایبەت بە هەناردەی وڵاتەکەیی خستەڕوو و رایگەیاند، شوباتی ئەم ساڵ تورکیا بایی 20.8 ملیار دۆلار هەناردەی کردووە
سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی دا رایگەیاند، پرسی کورد "بە دیموکراسی چارەسەر دەکرێت".
بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لەسەر فراکسیۆنی دەم پارتی رایگەیاند، لە سەردانەکەیان بۆ لای ئۆجەلان لە ئیمراڵی، ئۆجەلان داوای لێکردوون گوێی بۆ بگرن و لە جاری داهاتوودا ئەوان قسە بکەن. راشیگەیاند رەنگە لەگەڵ پەروین بوڵدان، سەردانی رۆژئاوای کوردستان بکەن.
میدیای تورکیا بڵاویکردەوە، دەولەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە پەیوەندیی بە سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە کردووە و قسەیان کردووە.
سەرۆککۆماری تورکیا بۆ یەکەمجار دوای پەیامەکەی ئیمراڵی قسە لەسەر پرۆسەکە دەکات. ئەردۆغان لە ئیستەنبووڵ، هەر لەو شارەی رۆژی چوارشەممە پەیامەکەی ئۆجەلانی تێدا خوێندرایەوە، لە یەکەم بەربانگی رەمەزان لەگەڵ "کەسوکاری شەهیدان" کۆبووەوە.
سەرۆکی مەهەپە، دوای بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ چەکدانانی پەکەکە، یەکەم لێدوانی دا و گوتی: "ئەو لێدوانەی لە ئیمراڵی نووسراوە و شاندی دەم پارتی لە 27ـی شوباتدا خوێندیانەوە، "سەرتاپای بە بەها و گرنگە."
پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئاگربەستی راگەیاند و بڕیاریدا پابەندی بانگەوازی هەڵوەشانەوە و چەکدانان بێت کە عەبدوڵڵا ئۆجەلان بڵاویکردووەتەوە، بەو مەرجەری ئۆجەلان خۆی کۆنگرەی هەڵوەشاندنەوە بەڕێوەببات.
سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، لە چارەسەرکردنی پرسەکاندا دیدار، گفتوگۆ و سازان پێشینەی کارەکانیانن.
زەکەریا یاپیجیۆغلو، سەرۆکی هوداپار لەبارەی پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "پەکەکە لەبەردەم چارەسەرکردنی پرسی کورد دا ئاستەنگ بوو."
ئاژانسی دەوڵەتی تورکیا دەستگیرکردنی تەمر دوکانجیی بڵاوکردەوە کە بە یەکێک لە ئەنجامدەرانی تەقینەوەکەی 2013ـی رەیحانڵیی پارێزگای هاتای دەیناسێنێت.
پەیوەندی قووڵی لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا هەیە
لە هەشتەمین کۆنگرەی ئاسایی ئاکپارتی بە سەرۆکایەتیی رەجەب تەیب ئەردۆغان، کە ئەمڕۆ یەکشەممە 23-2-2025 لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو، دوو پەرلەمانتاری پێشووی ئیی پارتی و پەرلەمانتارێکی پێشووی پارتی ئایندە پەیوەندییان بە ئاکپارتییەوە کرد.
مەسعود ئۆزیل، کوردی باکووری کوردستان و یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، بووە ئەندامی سەرکردایەتیی ئاکپارتی.
گۆڕی ژنە هونەرمەندی باکووری کوردستان، ئایشە شان بە دەستپێشخەریی نووسەرێک و پشتیوانیی دەم پارتی، دەگەڕێندرێتەوە ئامەد.
ئایلا ئاککوش، بەرپرسی رێکخستنەکانی دەم پارتی لە ئیدر کە دەستگیرکرابوو، بە بڕیاری دادوەر زیندانی کرا.
نووسەر و شرۆڤەکارێکی دیاری تورکیا رایگەیاند، هەرێمی کوردستان رۆڵی گرنگی لە پرۆسە نوێیەکەی تورکیا دەبێت سەبارەت بە چارەسەری پرسی کورد.
سرری سورەییا ئۆندەر لەبارەی دیدارەکانیان وەکو شاندی ئیمراڵی لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پشتیوانی هەبوون و وردەکارییەکانیش بە عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەگەیەنن.
یاریدەدەری سەرۆک و گوتەبێژی هوداپار بە تووندی وەڵامی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)ـی دایەوە کە سەرۆکەکەیان بە تووندی هێرشی کردبوونە سەر و رایگەیاندبوو لەو زەمینەیەی هوداپار باسی لێوە دەکات، قسە لەسەر پرسی کورد ناکەن. هوداپار دەڵێت، کەمالیزم سوودی بۆ ئەوان نەبووە.
لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا ژمارەی ئەوانەی بەهۆی کحولی ساختەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 61 کەس، هەروەها 32ـی دیکەش لە ژێر چاودێریی چڕی پزیشکدان.
دوای ئەوەی سەرۆککۆماری تورکیا رەخنەی تووندی لێگرتن، دوو لە گەورە بەرپرسانی کۆمەڵەی پیشەوەر و بازرگانانی تورکیا (توسیاد) برانە بەردەم دادوەر و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کرا.
سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند توسیاد دەیەوێت تورکیا بگەڕێنێتەوە دواوە، بەڵام دەبێت لە تورکیای نوێدا سنووری خۆی بزانێت.
راوێژکاری باڵای دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) رایگەیاند، تەندروستیی باخچەلی جێگیرە و لە ماوەیەکی کورتدا دەگەڕێتەوە سەر کارەکەی
لە ئۆپەراسیۆنێکدا ئایلا ئاککوش، بەرپرسی رێکخستنەکانی دەم پارتی لە ئیدر دەستگیرکرا.
دوای ئەوەی شەپۆلێکی چوار رۆژەی بەفربارین گرتییەوە، بەشێکی زۆر لە رێگەکانی ئامەدی باکووری کوردستان داخران.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ئەمڕۆ شەممە، قەییومی بۆ گەورەشارەوانی وان دانا. عەبدوڵڵا زەیدان لە کار دوورخرایەوە و ئۆزان باڵجی، پارێزگاری وان بە وەکالەت لە شوێنی دانرا. هاونیشتمانیان لە دژی بڕیارەکە رژانە سەر شەقام و بە گازی فرمێسکڕێژ بڵاوەیان پێکرا.
بەگوێرەی راپۆرتێکی هاوبەشی یەکێتیی پزیشکانی تورکیا و سەندیکای خزمەتگوزاریی تەندروستی و کۆمەڵ، هێشتا 44.3٪ـی زیانبەرکەوتووانی بوومەلەرزەکەی 6-2-2023، بە رێکی خۆراکی پێویستیان پێناگات.
پرۆژەیاسای پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی دژی داعش کە چوار وڵات لەخۆدەگرێت، لە پەرلەمانی تورکیا پەسندکرا.
خاوەن براندێکی پێڵاو لە ئەڵمانیاوە گەیشتووەتە مێردینی باکووری کوردستان و پێڵاوی ژمارە 60ی بۆ درێژترین پیاوی جیهان هێناوە.
پەرلەمانتارێکی دەم پارتی، کە ئەندامی ئەو شاندەیە کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو سەردانی هەرێمی کوردستان بکات، رایگەیاند، سەردانەکەیان لەسەر داوای عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکەیە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا درەنگی شەوی یەکشەممە 9-2-2025 بەر لە بەرێکەوتنی بۆ وڵاتی مالیزیا لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک لە ئیستەنبووڵ کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیی سازکرد.
سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا ئیبراهیم کاڵن، سەردانی ئێرانی کرد و لەگەڵ عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی و ئیسماعیل خەتیب، وەزیری ئیتلاعاتی ئێران کۆبووەوە.
هاونیشتمانییەکی تەمەن 32 ساڵ لە ئامەدی باکووری کوردستان بە تۆمەتی رفاندنی کچێکی 12 ساڵان، زیندانیکرا.
زمانی کوردی وەکو بابەتێکی بژاردە لە تورکیا و باکووری کوردستان بە هەردوو شێوەزاری کورمانجی و کورمانجکی لە پۆلەکانی پێنجەم و شەشەم و حەوتەم و هەشتەمی ناوەندی دەخوێندرێت.
هاکان فیدان دەڵێت، حکومەتی تورکیا رێگەی نەداوە پەکەکە لە وڵاتەکەیدا بێت، بەڵام ئەو رێکخراوە لە عێراق و سووریا شوێنی کۆنترۆڵ کردوون و زیان بەو دوو وڵاتە دەگەیێنێت
وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لەگەڵ هاوتا میسرییەکەی باسی لە دۆخی سووریا کرد و گوتی، "مەرجی سەقامگیریی سووریا بریتییە لە نەهێشتنی تیرۆر لەو وڵاتەدا."
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە ئەنقەرە پێشوازی لە ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناخی راگوزەر کرد.
سۆزەن لە درامایەکی فەرەنسیدا بەشداریی کردووە و رۆڵی شەڕڤانێکی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە)ـی بینیوە.
پەرلەمانتارێکی کورد لە CDU بە رووداوی راگەیاند، نە پێش و نە پاش هەڵبژاردنەکان هاوپەیمانێتی لەگەڵ پارتی جێگرەوە بۆ ئەڵمانیا AfD ناکەن.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەدوای کۆبوونەوەی کابینەی وەزیران گوتارێکی پێشکێشکرد و رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە سەردانی پارێزگای سەمسووری باکووری کوردستان دەکات و زیانبەرکەوتووانی بوومەلەرزە بەسەردەکاتەوە.
جەنگیز چاندار، پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) دەستپێشخەریی ئێستای تایبەت بە پرسی کورد لە باکووری کوردستان بە "پرۆسەی ئاشتی ناودەبات"، بەڵام پێیوایە هێشتا بە تەواوی روون نییە.
لە ئامەدی باکووری کوردستان، 230 ماڵباتی زیانبەرکەوتووی بوومەلەرزەکەی 6-2-2023 لەلایەن وەزارەتی ژینگە و شارسازیی تورکیاوە وارخانە (شوقە)یان پێدرا.
دۆزرانەوەی دەیان بێچووە سەگی مردوو لە زبڵدانەکانی شارۆچکەی گەڤەری سەر بە پارێزگای جۆلەمێرگی باکووری کوردستان، بووەتە رۆژەڤ.
سەرۆکی ئاکپارتی و سەرۆککۆماری تورکیا، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی رێکخستنەکانی پارتەکەی دا لە ئیزمیرەوە رایگەیاند، وەکو ئاکپارتی پێویستە خەڵکی شارەکە قایل بکەن و گەورەشارەوانیی ئیزمیر ببنەوە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا بەمەبەستی تاوتوێکردنی بارودۆخی سووریا و غەززە، سبەی دەچێتە قەتەر و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
لە پارێزگای ئافیۆن کاراهیساری تورکیا، هاووڵاتییەک بەناوی محەممەد گوندۆغان دوای وەرگرتنی ژیناوی زەرد، تەندروستیی زیاتر تێکچوو و گیانی لەدەستدا. پسپۆران هۆشداری دەدەن لەوەی لە هەموو دۆخێکدا ژیناوی زەرد بەکارنەیەت.
بەگوێرەی ریزبەندیی دامەزراوەی رێکخستن و چاودێریکردنی بانکەکان (BDDK) ئیستەنبووڵ دەوڵەمەندترینی تورکیا و دیلۆک دەوڵەمەندترینی باکووری کوردستانە.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی پارێزگای ئێلهی باکووری کوردستان، ئەو دوو کەسەی لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا سووکایەتی بە کورد دەکەن، لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دەستپێکراوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی دەوڵەتی تورکیا، شیراز عومەر کە بەرپرسێکی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بووە لە لایەن دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت)ـەوە کوژراوە.
تولای هاتیمئۆغوڵڵاری، هاوسەرۆکی دەم پارتی دەڵێت، پێویستە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) هەڵبگیرێت بۆ ئەوەی کاری زیاتر بۆ ئاشتەوایی بکات.
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند نزیکەی 80 هەزار چەکداری گرووپەکان لە سووریان کە نزیکی تورکیان و ئەنقەرە پێیگوتوون، هیچ کێشەیەک دروستنەکەن و بەشداری لە سوپای سووریادا بکەن.
ئۆپەراسیۆن بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی بەرپرسن لە سووتانی هۆتێلەکەی پارێزگای بۆڵوی تورکیا بەردەوامە و ژمارەی دەستگیرکراوان گەیشتە 19 کەس.
ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی تورکیا (MIT) سەردانی دیمەشقی کرد و لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبووەوە. هیچ روونکردنەوەیەکی فەرمی لە ئەنقەرەوە بڵاونەکراوەتەوە و میدیای ئەو وڵاتە دەڵێت، هەسەدە یەکێک لە تەوەرەکانی دیدارەکە بووە.
ئەوەی ئێستا لە ئامەد بووەتە جێی باس، گەنجان ئیدی زۆر گرنگی بە هۆڵەکانی ئاهەنگگێڕان نادەن؛ تەنانەت بەشێکی زۆریان بە جلی ئاسایی ژن مارە دەکەن و دواتریش ئاهەنگێکی سادە دەکەن.
مەحمەت ئوچوم، راوێژکاری باڵای سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، روانگەی دەوڵەت بۆ کورد لە کێشەوە بۆ بابەت گۆڕاوە. ئوچوم هەروەها دەڵێت، دەبێت دانانی چەک بێ مەرج بێت و هیچ شێوازێکی دیکە قبووڵ ناکرێت.
سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، هیچ جیاوازییەک لە نێوان تورک، کورد، زازا، عەلەوی و سوننی ناکەن و باوەش بە تەواوی تورکیادا دەکەن. لەبارەی هەوڵەکانی چارەسەرکردنی پرسی کورد رایگەیاند، هیوادارن بە ئارامی و ئاسانی چارەسەر بکرێت.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، دادگە لێپێچینەوە لە تەواوی ئەو کەسانە دەکات کە هۆکاری رووداوی سووتانی هۆتێلەکەی بۆڵو بوون.
دیمەنی پیاوێک لە تورکیا بڵاوبووەتەوە کە بووکی دەریا دەخوات، ئەمە کاردانەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لێکەوتووەتەوە.
ئومیت ئۆزداغ، سەرۆکی پارتی زافەر لە پەیامێکدا باس لە خراپی شوێنی مانەوەی دەکات و دەڵێت، شەوی رابردوو عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە شوێنێکی خۆشتر خەوتووە.
وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی لە سووتانی هۆتێلەکەی پارێزگای بۆڵو گیانیان لەدەستدا بۆ 76 بەرزبووەوە.
دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆک بارزانی؛ گوتەبێژی ئەنەکەسە رایگەیاند، سەرۆک بارزانی پێیگوتوون لەگەڵ هەسەدە هاوکار بن و ئاستەنگەکان نەهێڵن
سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی کەوتنەوەی ئاگر لە هۆتێلێکی پارێزگای بۆڵو رایگەیاند، لایەنی پەیوەندیدار دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە و هەموو هەنگاوێک بۆ لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو کەسانە دەنرێت کە هۆکاری ئەو رووداوە بوون.
سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی کۆبوونەوەکەی رۆژی 7ـی ئەم مانگەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان قسەی کرد و رایگەیاند، باسیان لە بابەتەکانی رۆژەڤ کردووە.
وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی لە سووتانی هۆتێلەکەی پارێزگای بۆڵو گیانیان لەدەستدا گەیشتووەتە 66 کەس و 51 کەسیش بریندارن.
باڤێ تەیار، ئەکتەر و شانۆکاری کورد لە بەنداوی تشرین لە باشووری رۆژهەڵاتی منبج بەهۆی بۆردومانی درۆنیی تورکیاوە گیانی لەدەستدا.
سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی چارەنووسی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند وەکو تورکیا بچووکترین لێبووردەییان نییە و دەبێت ئەوان چەک دابنێن.
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، بۆ پێکهێنانی حکومەت، یەکێتی جارێک و پارتی دوو جار سەردانی کردوون، بەڵام ئەوان بڕیاری خۆیان داوە و وەکو ئۆپۆزیسیۆن دەمێننەوە.
میدیای تورکیا بڵاویکردەوە حکومەتی کاتیی سووریا بڕیاری زیادکردنی باجی سەر ئەو کاڵایانەی لە تورکیاوە هاوردەیان دەکات بە رێژەی 300٪ تاوەکو 500٪ زیاد کرد.
ئەردۆغان رایدەگەیێنێت، یەپەگە نزیکەی سێیەکی خاکی سووریای داگیرکردووە و "سامانی سرووشتیی ئەو وڵاتەی زەوت کردووە." هەروەها دەڵێت، "ئێمە لە سووریا هاوشێوەی پێکهاتەکانی دیکە، چاودێریی پرسی برا کوردەکانیشمان دەکەین."
یانەی ئامەدسپۆر دوای بردنەوەی لە یانەی ئەنقەرەگوجو سکاڵای لە دژی ئومیت ئوزداغ، سەرۆکی پارتی زافەر تۆمار کرد بەوەی "سووکایەتیی بە هاندەرانی کردووە."
لە پرۆگرامی 'ساڵی خێزان'دا رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، قەرزی خێزان و منداڵبوون کە لە ناوچەی بوومەلەرزە دەدرا، لەمەودوا لە هەر 81 پارێزگادا جێبەجێ دەکرێت.
گوتەبێژی ئاکپارتی رایگەیاند، لە نزیک سنوورەکانی تورکیادا هەوڵی جێبەجێکردنی پرۆژەی ئیمپریالیستەکان دەدرێت و وڵاتەکەی بەردەوامە لە نیشاندانی هەڵوێستی دژ بەو هەوڵانە.
دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکانی نێچیرڤان بارزانی و لایەنە سیاسییەکانی عێرق دا، بە گشتی باس لە دۆخی عێراق و پارێزگاریکردن لە وڵاتەکە بۆ ئەوەی نەبێتە بەشێک لەو کێشانەی لە ناوچەکەدا هەن و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کرا.
ئاداما تورارێ، یاریزانی هەڵبژاردەی مالی و یانەی ئامەدسپۆر لە دوایین چرکەکاندا تاکە گۆڵی یارییەکەی تۆمارکرد و یانەی ئەنقەرەگوجوی تووشی شکست کرد.
هونەرمەند ئیبراهیم تاتڵیسەس بەڵێنی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان وەرگرت کە جارێکی دیکەش بۆ پۆستی سەرۆککۆمار خۆی بەربژێر بکاتەوە.
لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی ئاکپارتی بۆ هەشتەمین کۆنگرەی ئاسایی، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی پارتەکە و سەرۆککۆماری تورکیا رۆژی شەممە، 11-1-2025 سەردانی ئامەدی باکووری کوردستانی کرد و گوتارێکی پێشکێشکرد.
سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە، دوای دیداری لەگەڵ شاندی دەم پارتی کە رۆژی شەممە 11-1-2025 لە گرتووخانەی ئیمراڵی سازکرا، پەیامێکی بڵاوکردەوە و پشتیوانیی خۆی بۆ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە نیشاندا.
ژنەپارێزەرێک لە تورکیا دوای ئەوەی باوکی گیانی لەدەستدا، سکاڵای لەسەر ئەو کارگەیەی جگەرە تۆمار کرد کە باوکی بەرهەمەکانی دەکێشا. بە بڕیاری دادگە نزیکەی 14 هەزار دۆلار قەرەبووی وەرگرت.
هاکان فیدان دەڵێت لەگەڵ ئەحمەد شەرع لەسەر پەکەکە و پەنابەرانی سووریا قسەیان کردووە. ئاماژەی بەوەش کردووە، پێویستە کادیرەکانی دیکەی یەپەگە چەکەکانیان دابنێن و بچنە نێو دەسەڵاتی نوێی سووریا.
شاندی دەم پارتی لە دوایین کۆبوونەوەی لەگەڵ پارتە سیاسییەکاندا سەردانی بارەگای سەرلەنوێ رەفاهی کرد و لەلایەن فاتیح ئەربەکان، سەرۆکی پارتەکە و ژمارەیەک لە بەرپرسانەوە پێشوازیی لێکرا.
وەزارەتی کار و بیمەی کۆمەڵایەتیی تورکیا کەمترین مووچەی خانەنشینانی سەر بە دامەزراوەکانی بیمەی کۆمەڵایەتی (SSK) و بیمەی کۆمەڵایەتیی کۆماری تورکیا (Bag-Kur)ـی راگەیاند.
ئومیت ئۆزداغ، سەرۆکی پارتی زافەر رایگەیاند، لە دژی دیدار و کۆبوونەوەکانی تایبەت بە پرسی کورد دەوەستنەوە و بە مەبەستی لەباربردنی ئەو هەوڵانەی ئێستا لە رۆژی 9-1-2025ــەوە دەست بە گردبوونەوە دەکەن.
بەگوێرەی پرۆگرامی دەم پارتی، سبەی دووشەممە شاندی ئیمراڵی سەردانی هەریەک لە ئاکپارتی، پارتی ئاییندە و پارتی سەعادەت دەکات.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی ئاکپارتی و سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەی ئامادەکاریی رێکخستنەکانی پارتەکەیدا رۆژی یەکشەممە 5-1-2025 لە پارێزگای ترابزۆنی تورکیا، گوتارێکی پێشکێشکرد و جەختی لەسەر برایەتیی گەلانی ناوچەکە کردەوە.
سەرۆکی ئاکپارتی و سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی سووریا رەخنەی لە ئۆپۆزیسیۆنی وڵاتەکەی گرت و راشیگەیاند لە سووریا خۆرێکی نوێ هەڵدێت.
دیدارەکانی تایبەت بە پرۆسەیەکی نوێی پرسی کورد بەرەوپێش دەچن، سەرۆکی جەهەپە داوای راستگۆیی و شەفافیەت لە پرۆسەکە دەکات.
سرری سورەییا ئۆندەر گوتی کۆبوونەوەکە زۆر باش بوو و زانیارییان سەبارەت بە دیدارەکەی ئیمراڵی بە سەرۆکی پەرلەمان داوە، هەروەها گوێیان لە پێشنیازەکانی سەرۆکی پەرلەمان گرتووە
ئاککۆیون لەوەتەی بە قەییوم لەو پۆستە دانراوە تاوەکو ئەمڕۆ (چوارشەممە، 1-1-2025)، 124 کارمەندی شارەوانیی لەکارلاداوە.
ناونیشانی دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێی سیاسی لە تورکیا، لە پەیامی سیاسەتڤانانی تورکیا تایبەت بە سەری ساڵی نوێ رەنگی دایەوە و پرسی کوردیش بەشێک بوو لە قسەکانیان.
ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی هەواڵی ناڕاست (DMM) رایگەیاندووە: "ئەو بانگەشەیە لە میدیای ئیسرائیلدا بڵاوکراوەتەوە و باس لەوە کراوە گوایە بەرپرسانی ئەوێ پەیوەندییان بە رەجەب تەیب ئەردۆغانەوە کردووە. بەشێک لە میدیای خۆجێی تورکیاش ئەو هەواڵە ناڕاستەیان بە جۆرێکی دیکە بەلاڕێدا بردووە و تەنانەت بڵاویانکردووەتەوە کە گوایە ئەردۆغان پەیوەندیی بە بەرپرسانی ئیسرائیلەوە کردووە".
ئەو پزیشکە دەڵێت: "کاتێک زانیم، زۆربەی کاتەکانم لەگەڵ جاکو بەسەردەبەم! نە من توانیم ئەو ئازاد بکەم، نە ئەویش جێهێشتنی ئێرە بە ئازادی دەزانێت! چونکە ئیدی نایەوێت بڕوات و بووەتە ئەندامێکی ماڵباتەکە."
محەممەد یڵماز، پزیشکی نەخۆشخانەی دیجلەیە و دەڵێت: "هەردوو گورچیلەی ئەو نەخۆشەمان دەرهێنا کە بەداخەوە تووشی مردنی مێشک ببوو. گورچیلەکان بۆ نەخۆشخانەی دیجلە دەنێردرێن؛ لەوێ دوو نەخۆش کە تووشی سستیی گورچیلە بوون و ئەم دوو گورچیلەیە بۆ ئەوان دەبێتە هیوا".
بەگوێرەی دوایین بڕیاری حکومەتی تورکیا، کەمترین بڕەمووچە بۆ ساڵی 2025 بریتی دەبێت لە 22 هەزار و 104 لیرەی تورکی کە دەکاتە نزیکەی 630 دۆلار.
یاریدەدەری سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، عێراق وڵاتێکی گرنگە لە ناوچەکەدا و زۆرترین ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ تورکیا هەیە. لە بابەتی پرۆژەی رێگەی گەشەپێدانیش ئاماژە بە باکووری کوردستان دەکات و دەڵێت، سوودی زۆری لێ دەبینێت.
سەرۆکشارەوانیی ئەرەیلی لە پارێزگای کۆنیا کە ئەندامی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)ـیە، وەک کاردانەوەیەک بۆ قەرزی زۆری سەر شارەوانییەکە، سزای زیندانیی نێو ماڵی، بەسەر خۆیدا سەپاند.
لە دوای کۆبوونەوەی کابینەی کۆماری کە ئێوارەی دووشەممە، 23-12-2024، لە کۆشکی کۆماری بەڕێوەچوو، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا گوتارێکی پێشکێشکرد و یەکێک لە تەوەرەکانی گوتارەکەی سووریای دوای بەشار ئەسەد و داهاتووی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بوو.
وەزارەتی کشتوکاڵ و دارستانی تورکیا لیستی ئەو پێنج پارێزگایەی بڵاوکردەوە کە لە خواردنگەکانیاندا زۆرترین گۆشتی کەر و ئەسپ بە خەڵک دراوە؛ ئەدەنە پێشەنگە و زۆرترین گۆشت کەری دەرخواردی خەڵک داوە.
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت، یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) دەزانێت ئەوان چییان دەوێت. داواش لە هەتەشە دەکات "کێشەی یەپەگە" چارەسەر بکات.
سەرۆککۆماری تورکیا رەخنە لە جەهەپە دەگرێت و بە دژایەتیکردنی وڵاتەکە لە ئۆپەراسیۆنەکانی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان و سووریا تۆمەتباری دەکات.
پەلەمانتارێکی دەم پارتی لە کۆبوونەوەی پەرلەماندا وێنەی دیدارێکی کۆنی تایبەت بە پرسی کورد بەرزدەکاتەوە کە تێیدا مام جەلال و عەبدوڵڵا ئۆجەلان بەشدارن. وێنەکە و پرسی کورد بوونەتە رۆژەڤی پەرلەمانی تورکیا.
سەزایی تەمەللی، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) گوتی: "ئێمە چەندین جار گوتوومانە کە ئەو بانگەوازە و ئەو دەستەی تەوقەیە کە بۆمان درێژکراوە زۆر بەهادارە. ئێمە هێشتا چاوەڕێی ئەو داواکارییەین کە پێشکێشمان کردووە، چاوەڕێی کرانەوەی دەرگەی ئیمراڵین."
لیستی گرین مەتریکی زانکۆ سەوز و ژینگەپارێزەکانی جیهان بڵاوکرایەوە، زانکۆی کۆیە تاکە زانکۆی حکومیی هەرێمی کوردستانە لەو لیستەدا. زانکۆی جیهانیش وەکو زانکۆیەکی تایبەت، لە لیستەکەدا هەیە.
سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا باسیان لە بەرەنگاربوونەوەی هەسەدە و داعش کردووە.
گوتەبێژی ئاکپارتی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رەتیکردەوە تورکیا لە پشت جموجوڵەکانی تەحریر شام بێت و هەموو ئەو دەنگۆیانەی بە هەڵە وەسفکرد کە لەم بارەیەوە بڵاوبوونەتەوە.
لە پرۆگرامێکی تایبەتی تەلەڤزیۆنیدا موراد قەرەیڵان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) رەتیکردەوە هیچ رێکخستنێکیان لە رۆژئاڤای کوردستان هەبێت.
جوان حاجۆ، هونەرمەندی بەنێوبانگی کورد بە رووداوی گوت، "منیش وەکو هەموو کوردێک داوای هاوپەیمانییان لێدەکەم [لە لایەنەکانی رۆژئاوای کوردستان]. لەم کاتە هەستیارەدا پێویستە کورد بە یەک دەنگ، یەک رەنگ و یەک هەڵوێست بڕۆنە شام".
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رۆژی شەممە، 14-12-2024، لە ئەرزەڕۆمی باکووری کوردستان گوتارێکی پێشکێش کرد و باسی لە دۆخی سووریا و گۆڕانکارییەکان کرد.
تیمەکانی جەندرمەی پارێزگای جۆلەمێرگی کوردستانی باکوور ئۆتۆمبێلێکیان پشکنی و دەستیان بەسەر 18 کیلۆ زێڕی قاڵبدا گرت.
سەرۆکی پارتی سەرلەنوێ رەفاهـ رایگەیاند، پێویستە پارێزگاری لە یەکپارچەیی خاکی سووریا و یەکێتییەکەی بکرێت، "دابەشبوونی سووریا، دابەشبوونی ئێران و تورکیای بەدوادا دێت".
لە دانیشتنی پەرلەمانی تورکیادا کە تا بەرەبەیانی چوارشەممە 11-12-2024 درێژەی کێشا، گولجان کاچماز ساییغیت، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی وان گوتارێکی پێشکێشکرد و بە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیای گوت: کەی واز لە کوردۆفۆبیا (ترسان لە کورد) دەهێنن؟
دەنگی تەقینەوە لە بەشێک لە شارەکانی سووریا و رۆژئاوای کوردستان، لەنێویاندا قامشلۆ، دەبیسترێت.
عەلی باباجان، سەرۆکی پارتی دیموکراسی و پێشکەوتن (دەڤا) سەبارەت بە هێزەکانی دەستەی تەحریر شام رایگەیاند ئێستا روون نییە کێ لە پشتیانەوەیە و کێ پشتگیرییان دەکات.
بەهۆی تەقینەوەیەک لە ناوچەی بەیلیکدوزوی ئیستەنبووڵدا بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، 7-12-2024، لە باڵەخانەیەکی 14 نهۆمیدا، کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەس بریندار بوون.
رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەمڕۆ شەممە سەردانی پارێزگای دیلۆکی باکووری کوردستان دەکات و 5,113 یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە و ماڵباتی دیکەی بێ خانوو دا دابەشدەکات.
بەگوێرەی لیستی چایکور، دانیشتووانی حەوت پارێزگا کە زۆرترین چا دەخۆنەوە دەکەونە باکووری کوردستان
بەکارهێنەرێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی لە ئامەد، وێنەی شێخ سەعیدی پیرانی بە هەڵواسراوی کردووەتە مەدالیای بۆنخۆشکاری نێو ئۆتۆمبیل. بارۆی ئامەد ئەمەی بە سووکایەتی وەسفکرد و سکاڵای تۆمارکرد.
داواکاری گشتیی ئەنقەرە دەستگیرکرنی چوار کەسی بە 20 هەزار دۆلاری ساختەوە راگەیاند. هاوکات باس لە دزەپێکردنی ملیۆنان دۆلاری ساختە بۆ تورکیا دەکرێت.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، لە نزیکەوە چاودێریی پێشهاتەکانی کۆریای باشوور دەکەن و داواشی لەو هاووڵاتییانەی کرد کە لەوێن، نزیکی شوێنە قەرەباڵخەکان نەکەونەوە.
هەر یەکە لە نادیە موراد، کچە کوردی ئێزدیی چالاکڤان و خاوەن خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی و ژینا مودەڕیس گورجی، چالاکڤان و رۆژنامەڤانی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان لە لیستەکەدان.
شاندێکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) ئەمڕۆ داواکاریی هەڵگرتنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە پێشکێشی وەزارەتی دادی تورکیا دەکات.
سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، وڵاتەکەی لە نزیکەوە چاودێریی پێشهاتەکانی سووریا دەکات و ئەوەی پێویستە دەیکات.
"مێژووی پەرلەمانی تورکیا ئەمەشی بینی. من تورکم، کەچی لەبەرئەوەی بە کوردی قسەم کرد، بەڕێز بەکر بۆزداغ کە کوردە، مایکەکەی منی داخست."
ئۆفوک ئوراس سیاسەتڤانی کورد لەبارەی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی مەهەپە بە رووداوی راگەیاند، دەوڵەت باخچەلی هەنگاوی چارەسەری بە دەرفەتێکی مێژوویی بۆ برایەتی و رێککەوتنی کورد و تورک لەسەر زەوینەیەکی هاوبەش ناوبرد. دەشڵێت، ئەردۆغان لە ماوەیەکی نزیکدا هەنگاوی کردەیی لەسەر پرسی کورد دەنێت.
ئیلهان سامی چۆماک، شاعیری کوردی خەڵکی باکووری کوردستان ساڵی 1994 دەستگیر کرا و سزای زیندانیی تاهەتایی بەسەردا سەپێندرا، ئەمڕۆ سێشەممە 26-11-2024 ئازاد کرا
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، بەرهەمی رۆژانەی بیرە نەوتەکانی گاباری باکووری کوردستان گەیشتووەتە 57 هەزار بەرمیل.
سەرۆککۆماری تورکیا لە ئەنقەرە پێشوازی لە سکرتێری گشتیی ناتۆ کرد و کۆبوونەوە، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەیان "بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر" بووە.
هاوڵاتییەکی تورکیا رۆژی یەکشەممە 24-11-2024 چوار کەسی کوشت و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، ئەمڕۆ 25-11-2024 سێ تەرمی دیکە دۆزرانەوە کە دەرکەوت بکوژی ئەوانیش هەمان کەس بووە.
فڕۆکەیەکی رووسی لەکاتی نیشتنەوەی لە فڕۆکەخانەیەکی تورکیا مۆتۆڕەکەی گڕی گرت و بەپەلە سەرنشینان و ستافی فڕۆکەوانی رزگار کران
رۆژی یەکشەممە، 24-11-2024، پارتی سەعادەت نۆیەمین کۆنگرەی ئاسایی لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بەست. هەمان رۆژ تەمەل کارامۆڵڵائۆغڵو کە سەرۆکی پارتەکە بوو، دەستی لەکارکێشایەوە و بەربژێران لەسەر پۆستی سەرۆکی سەعادەت کەوتنە رکابەریکردن.
ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئاییندە کە پێشتر وەزیری دەرەوە و سەرۆکوەزیرانی تورکیا بووە، رۆژی یەکشەممە 24-11-2024 لە نووسینێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ستایشی سەرۆک بارزانی کرد.
سەرۆککۆماری تورکیا مکوڕی وڵاتەکەی لە هەڵوێستی دژی ئیسرائیل دووپاتکردەوە و بە پێویستی زانی وڵاتانی ئیسلامی ناکۆکییەکانیان وەلابنێن و یەکدەست بن لە هەڵوێستی دژی ئیسرائیل.
وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، هەولێر و بەغدا لە رێککەوتن لەبارەی نەوت پێشکەوتنیان تۆمارکردووە و چاوەڕێ دەکرێت بەمزووانە هێڵی بۆریی نێوانیان چالاک بکرێتەوە.
ملوانکەی زێڕینی گیژنیژ، دوای ئەوەی بە فەرمی بەڵگەنامەی براندی تایبەتیی ئامەدی باکووری کوردستانی پێدرا، زیاتر لەلایەن ژنانەوە دەبێتە باو
بانکی ناوەندیی تورکیا لە رۆژنامەی فەرمیدا بڵاویکردەوە، چاپی نوێی دراوی 5 لیرەیی و 50 لیرەیی کەوتە بازاڕ. هاوکات بابەتی چاپکردنی 5000 لیرەیی رۆژەڤە.
دوو ژنە شاخەوانی خەڵکی بێلاڕووس لە چیایەکی پارێزگای نیغدەی تورکیا بێسەروشوێنن و تیمەکانی فریاگوزاری دەستیان بە گەڕان کردووە
پزیشکانی خێزانیی ئامەد ئەمڕۆ چوارشەممە 20-11-2024 مانیان گرت
سدقی زیلان، پارێزەر و سیاسەتڤانی کورد کە رۆژی 17-11-2024 سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپەی کرد و لەگەڵی کۆبووەوە، دەڵێت، دەمیرتاش پێی گوتووە، "تاوەکو لە گرتووخانە بم، ناتوانم لە پرسی چارەسەریدا رۆڵ بگێڕم."
سەرۆککۆماری تورکیا لە دووەمین رۆژی کۆبوونەوەکانی لووتکەی گرووپی 20 لە بەرازیل، کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی سازکرد و رەخنەی تووندی لە ئیسرائیل گرت.
سەرۆکی مەهەپە رووی دەمی کردە کوردی باکووری کوردستان و گوتی، کەسانێک دەیانەوێت هەنگاو بنێن، بەڵام ئاستەنگیان بۆ دروست دەکرێت
هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) رووی دەمی کردە حکومەتی تورکیا و رایگەیاند، ئەگەر جیدین سەرەتا دەرگای گرتووخانەی ئیمراڵی بکەنەوە و عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئازاد بکەن.
سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ سەردانی ئەحمەد تورک، سەرۆکی گەورەشارەوانیی قەییوومکراوی مێردینی کرد و لەگەڵی دا کۆبووەوە.
حوسێن چەلیک یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئاکپارتی و وەزیری پێشووتری تورکیا، دانانی قەییوم لەسەر گەورەشارەوانیی مێردین بە کارێکی "نادروست" دەزانێت.
سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) رایگەیاند لە ئیستەنبووڵ، ئەنقەرە و شوێنەکانی دیکەشدا "یەک دونیا کورد" دەنگی بە جەهەپە داوە.
لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق کە بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆنفرانسی کەشوهەوا لە وڵاتی ئازەربایجانە، وەڵامی پرسیارەکانی تۆڕی میدیایی لەبارەی کۆنفرانسەکە و بابەتی سەرژمێری دایەوە.
دوای کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا کە رۆژی سێشەممە 13-11-2024 بەڕێوەچوو، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) بە پرسیاری رۆژنامەڤانێک لەبارەی پرسی چارەسەری تووڕە بوو و گوتی، "واز لەو پرسیارانە بێنن کە جیاکاری دروست دەکەن."
سەرۆکی هوداپار لەکاتی بەسەرکردنەوەی 'دایکانی دیاربەکر' بانگەوازی لە پەکەکە کرد، رۆڵەی ئەو دایکانە لە شاخەوە بنێرنەوە زێدی خۆیان و نیازپاکی بەرامبەر پرۆسەیەکی چارەسەری پێشان بدات
نوێنەری تایبەتی ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا بۆ کاروباری سووریا لەبارەی ئەگەری ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان گوتی، ئۆپەراسیۆنی لەو جۆرە "قبووڵکراو نییە."
راوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی لە باکوو دەرفەتێکی زۆرباشە بۆ هەرێمی کوردستان تاوەکو قسە لەسەر ژینگە و بابەتە هاوشێوەکان بکات.
سەرۆککۆماری تورکیا رەخنەی لە ئیسرائیل گرت بەوەی گرژیی سەربازی لەگەڵ ئێران زیاتر دەکات و درێژە بە هێرشەکانی سەر لوبنانیش دەدات.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رەخنەی لە جەهەپە گرت بەوەی لە دەم پارتی نزیکبووەتەوە و هاوپەیمانیی لەگەڵدا بەستووە. جەهەپەشی بە کەشتییەکەی "سوکان شکاو" ناوبرد، کە بەردەوام بەرەو لای راست و چەپ ئاراستەکەی دەگۆڕێت."
ئەگەرچی شارەوانیی شیشلی هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی کۆنسێرتەکەی دیلژەن رۆنی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە دەیانەوێت هۆڵی کۆنسێرتەکە نۆژەن بکەنەوە، بەڵام ئەوە بەشێک لە کوردی ئیستەنبووڵی نیگەران کردووە.
سەرۆککۆماری تورکیا بە تەلەفۆن پەیوەندیی بە دۆناڵد ترەمپەوە کرد، بەهۆی دووبارە هەڵبژێردرانەوەی بە سەرۆکی ئەمریکا پیرۆزبایی لێکرد.
بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی ئاکپارتی لەبارەی دانانی قەییوم لەسەر گەورەشارەوانیی مێردین و شارەوانییەکانی ئێلیهـ و خەلفەتی رایگەیاند، کە بڕگەی 127ی دەستوور جێبەجێکراوە.
وەزارەتی نێوخۆی تورکیا رایگەیاند، ئەحمەد ئۆزەر، سەرۆکشارەوانیی ئەسەنیوڕتی ئیستەنبووڵ کە جەهەپەییە لەکارلادرا و جان ئاکسۆی، یاریدەدەری پارێزگاری ئیستەنبووڵ لە شوێنەکەی وەکو بریکار دەستبەکار بوو.
لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا تونجەر باکر هان، هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیای راگەیاند، بەرپرسیاریەتی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد بەکاربهێنێت.
لە نوێترین لێدواندا لەبارەی پرسی کورد لە وڵاتەکەی، سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، کۆماری تورکیا موڵکی کەسێک، نەتەوەیەک، پێکهاتەیەک یان کوتلەیەک و مەزهەبێک نییە و "ئەم کۆمارە چەند کۆماری تورک بێت، ئەوەندەش کۆماری کوردە."
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی پێشنیازەکەی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) بۆ عەبدوڵڵا ئۆجەلان قسەی کرد و گوتی، ئەگەر ئەو هەڵوێستەی باخچەلی بێ بڕیاردانی پێشوەختە هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت، سوودی دەبێت.
یاریدەدەری دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە هەنگاوەکانی پارتەکەی بە بوێرانە ناودەبات و دەڵێت، هەنگاوی گەورە کاری سیاسەتڤانی گەورەیە
پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە 101ەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری تورکیادا راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە.
سیاسەتڤان و پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە (دەم پارتیی ئێستا) دەستپێکردنەوەی پرۆسەی چارەسەری کێشەی کورد لە تورکیا بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێنتەوە، لەوانە "دیزایینکردنەوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست"، "کەمبوونەوەی دەنگەکانی ئاکپارتی"، "مەیلی ئەردۆغان بۆ خۆبەربژێرکردنەوەی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار."
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان، لە چەند دەڤەرێکی جزیر، سلۆپی، باسان، قلیبان و ئێلکێ هاتووچۆ قەدەخە دەبێت.
یاڤوز ئاغرعەلیئۆغڵو کە پێشتر لە ئیی پارتی جیاببووەوە، پارتێکی بەناوی 'کلیک' دامەزراند و لە گوتاری دەسپێکدا بە تووندی هێرشی کردە سەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە.
لە تاران، چەند خولەکێکی کەم دوای دەستپێکردنی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، دەیان کەس لە شیرینی خەو هەستان و لە نۆرەی وەرگرتنی بەنزین وەستان. ئەوان، نیگەرانی هێرشکەی بەرەبەیانی رۆژی شەممەی ئیسرائیلن.
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) رایگەیاند، یەکدی خۆشەویستنی کورد و تورک لە رووی ئایینی و سیاسییەوە واجبە.
بە بڕیاری دادگەی ئیستەنبووڵ، 16 ئەندامی کۆمەڵەی هاوکاری و هاوپشتیی مامۆستایانی ئایینی (دیادەر) لە ئیستەنبووڵ سزای زیندانییان بەسەردا سەپێندرا.
دوای ئەوەی رۆژی چوارشەممە عومەر ئۆجەلان لەگەڵ مامی کۆبووەوە. پەیامێکی عەبدوڵڵا ئۆجەلانی بە رای گشتی راگەیاند، عەبدوڵلا ئۆجەلان لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە، دەتوانێت کۆتایی بە پێکدادان و تووندوتیژی بهێنێت.
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) راگەیێندراوێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس لەبارەی تەقینەوەکەی ئەنقەرە بڵاوکردەوە.
سەرۆککۆماری تورکیا لە تەتەرستانەوە و لە لووتکەی بریکس باسی لە تەقینەوەکەی ئەنقەرە کرد و کوژرانی چوار کەس و برینداربوونی 14ی دیکەی راگەیاند.
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا پێشنیازی کرد عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بچێتە پەرلەمانی تورکیا و لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی دەم پارتیدا گوتار بدات.
رۆژی 01-10-2024 تەوقەکردنی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) لەگەڵ بەرپرسانی دەم پارتی، رۆژەڤی پرۆسەیەکی چارەسەریی پرسی کوردی لە تورکیا هێنایەوە بەرباس
پەرلەمانتارێکی سەربەخۆی ئیستەنبووڵ کە کوردی زازایە، سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەنقەرە و کۆبوونەوەی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان بە گرنگ وەسف کرد، گوتیشی، "پرۆسەی چارەسەریی [پرسی کورد] پێویست بە چەک ناکات و دەبێت لە رێگەی دیالۆگەوە بکرێت لە پەرلەمان."
بۆریی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا نزیکەی 19 مانگە دڵۆپێک نەوتی پێدا هەناردە نەکراوە. بەرپرسێکی ئەپیکوریش نیگەرانیی خۆی لە بەردەوامیی راگرتنی هەناردەکردنی نەوت دەردەبڕێت
رۆژی 22-04-2024 رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر پێشوازیی لێکرا؛ دوای 177 رۆژ، بڕیارە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەردوو سەرۆک لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا کۆببنەوە
بەگوێرەی پرۆگرامی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، ئەمڕۆ کاژێر 02:00ی پاشنیوەڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیاوە پێشوازیی لێ دەکرێت
بەرپرسێکی باڵای جەهەپە رایگەیاند، ئەگەر پرۆسەی چارەسەری پرسی کورد لە تورکیا دەستپێبکاتەوە، ئەوە روونکردنەوەی پێویستیان دەبێت.
سەبارەت بە پێویستیی تورکیا بۆ دەستوورێکی نوێ، ئەردۆغان گوتی: "رۆژی 1ی تشرینی یەکەم لە کاتی دەستپێکردنی وەرزێکی نوێی پەرلەمان. لە گوتارەکەماندا ویستی رزگارکردنی تورکیا لە شەرمەزاریی دەستووری کودەتا و نووسینەوەی دەستوورێکی نوێی سڤیلمان خستەڕوو. ئەم دەستوورەمان کە رژێمەکەی 12ی ئەیلوول، بە زەبری چەک بەسەر گەلەکەماندا سەپێندراوە، سەرەڕای ئەو هەموو هەموارەی کراوە، رۆژ لەدوای رۆژ روونتر دەبینین کە بۆ تورکیا و دیموکراسییەکەی تەنگە و دوورە لەوەی پێویستییەکانی تورکیا دابین بکات".
لەکاتێکدا ماوەی رابردوو خەڵک لە تورکیا و باکووری کوردستان لەسەر گوتنەوەی دروشمەکانی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' و ' پەکەکە خەڵکە و خەڵک لێرەیە' و 'چەرخا شۆڕشێ'، ئەمڕۆ دووشەممە، 14-10-2024 دادگەی دەستووریی تورکیا بڕیاری لەمبارەیەوە دا.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ قایمقامەکان لە کۆشکی کۆماریی تورکیا رایگەیاند، سەردەمانێک تەنیا بەهۆی قسەکردن بە زمانی دایکیان، ملیۆنان هاووڵاتی ناحەقیان بەرامبەر کرا.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی قۆناخێکی نوێ لە پرسی کورد رایگەیاند، ئەگەر تیرۆر لە بابەتەکەدا نەبێت، هەمیشە ئامادەن.
دەستەی ئاماری تورکیا (تویک) رۆژی پێنجشەممە، 10-10-2024 راپۆرتی نوێی سەبارەت بە رێژەی بێکاریی وڵاتەکە بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "بێکاری لە مانی ئابی ئەم ساڵدا 0.3٪ دابەزیوە و بووەتە 8.5٪. لەو ماوەیەدا ژمارەی بێکاران 89 هەزار کەمبووەتەوە و بووەتە 3 ملیۆن و 55 هەزار کەس".
دۆغو پەرینچەک، سەرۆکی پارتی وەتەن رەخنەی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و دەولەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە گرت و گوتی، ئەوان رەزامەندییان لەسەر دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان نیشانداوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رۆژی چوارشەممە 9-10-2024 لەکاتی دەرچوونی لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی، پرسیاری لەبارەی دەم پارتییەوە ئاراستە کرا.
لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە پارێزگای سەمسووری باکووری کوردستان، سێ کەس بەگومانی ئەندامبوون لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەستگیرکران.
ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) دوای کۆبوونەوەیەکی داخراوی پەرلەمانی تورکیا کە تایبەت بوو بە دۆخی ناوچەکە، رەتیکردەوە ئیسرائیل هیچ مەترسییەک لەسەر تورکیا دروست بکات و ئاکپارتی و مەهەپەی تۆمەتبارکرد بەوەی بابەتەکە بۆ مەبەستی دیکە بەکاردەهێنن.
گوتەبێژی ئاکپارتی رەخنەی لە بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل گرت و رایگەیاند، کە ئەو نیازی گۆڕینی نەخشەی ناوچەکە و دروستکردنی رێڕەوی داودی هەیە.
بەگوێرەی دوایین راپرسیی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئاکسۆی کە ئەمڕۆ دووشەممە 7-10-2024 ئەنجامەکانی بڵاوکردووەتەوە، پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) 29.1٪ی دەنگەکان دەباتەوە و لە پلەی یەکەمە، هەروەها ئاکپارتی 26.7٪ی دەنگەکان دەباتەوە و لە پلەی دووەمە.
دوای بەدواداچوون، دەرکەوتووە بەشێکی زۆر لە مووچەخۆران ژمارە نهێنیی ئاسانیان بۆ کارتی بانکییەکانیان داناوە
ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) رایگەیاند، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە دەم پارتیی بە "لانەی تیرۆر" ناوزەد کرد، بەڵام لە پەرلەمان تەوقەی لەگەڵدا کردن.
ناوەندی چاپەمەنیی هەپەگە کوژرانی سێ سەربازی سوپای تورکیا، تێکشکانی ئۆتۆمبێلێکی سەربازی و کەوتنەخوارەوەی سێ درۆنی راگەیاند. وەزارەتی بەرگریی تورکیاش گیانلەدەستدانی 11 گەریلای راگەیاند.
ئەو ژنەی پار لە پارێزگای ئەدەنە هێرشی کردە سەر باڵەخانەی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) داوای 5 ساڵ زیندانی بۆ دەکرێت.
بەگوێرەی ئامارێکی وەزارەتی پەروەردەی تورکیا، ژمارەی ئەو منداڵانەی لە تەمەنی خوێندندان و ناڕۆنە قوتابخانە یان وازیان هێناوە، لە بەرزبوونەوەدایە. پارێزگای مووشی باکووری کوردستانیش زۆرترین قوتابی قۆناخیی ئامادەیی وازیان هێناوە.
ژنێکی تەمەن 24 ساڵی خەڵکی ئێلیهـی باکووری کوردستان ماوەی دوو هەفتەیە رۆژانە چەندین جار لەسەر یەک دەپژمێت و داوای چارەسەر دەکات
لە یەکەمین دانیشتنی پەرلەمانی تورکیادا دوای دوو مانگ پشوو، رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لە گرنگیی هەبوونی دەستوورێکی نوێ بۆ وڵاتەکەی کرد و گوتی، پێشنیاز و بیرۆکەی تەواوی لایەنەکان وەردەگرن و گرنگییان پێدەدەن
بەهۆی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، ئێوارەی سێشەممە 01-10-2024 گەشتێکی عومرە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر هەڵوەشێندرایەوە
حکومەتی عێراق ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی هاتووچۆی فڕۆکەکان داخست و وەزارەتی گواستنەوەی عێراقیش بە رووداوی گوت، هەر کاتێک دۆخەکە لەباربوو، ئاسمانی وڵات دەکرێتەوە
لە ئاهەنگێکی بووکگواستنەوە لە شارۆچکەی گەبزەی سەر بە پارێزگای کۆجائەلی-ی تورکیا، شەڕ لە نێوان ماڵی زاوا و ماڵی بووک دروست بوو و بەهۆیەوە ئاهەنگەکە هەڵوەشایەوە.
لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتی پەرلەمانی تورکیادا کە رۆژی دووشەممە، 30-9-2024 بۆ هەڵسەنگاندنی خولی 28ـەمینی پەرلەمان رێکخرابوو، نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا وەڵامی ئەو پرسیارەی دایەوە کە لە تورکیا بووەتە رۆژەڤ: گوایە نەتەنیاهوو گوتوویەتی: "جگە لە کورد ئەوەی بێتە بەردەممان دەیشێلین".
رێوڕەسمی رادەستکردنی دەسەڵاتەکانی رێکخەری گشتیی گۆڕان لە پارکێکی سلێمانی بەڕێوەچوو، ئەوەش بەهۆی داخستنی گردی زەرگەتە کە مەکۆی سەرەکیی بزووتنەوەی گۆڕانی لێیە، لەلایەن کوڕانی نەوشیروان مستەفا، دامەزرێنەری بزووتنەوەکە.
لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانی 79یەمینی خولی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، رەجەب تەیب ئەردۆغان و محەممەد شیاع سوودانی رۆژی چوارشەممە، 25-9-2024، کۆبوونەوە.
گۆکهان گیونایدن، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) رۆژی چوارشەممە، 26-9-2024، لە پانێلێکی دەزگای سۆسیاڵ دیموکراسی (SODEV) قسەیکرد و یەکێک لە تەوەرەکانی باسەکەی پرسی کورد بوو.
ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) بەهۆی بەکارهێنانی وشەی داگیرکاری بۆ تورکیا لە پرسی قوبرس، کۆبوونەوەی سۆسیالیست ئینتەرناشناڵی جێهێشت، بەڵام دواتر گەڕایەوە و روونکردنەوەی دا.
لە کۆبوونەوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ناکۆکییەکانی نێوان تورکیا و یۆنان لەبارەی قوبرس دەخرێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ.
یانەی ئامەدسپۆر داواکاریی ئاراستەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا کرد و داوا دەکات یاریی ئەمجارەیان لە شارێکی دیکە بکرێت.
سەرۆککۆماری تورکیا لە گوتارەکەی دا لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان باسی لە دۆخی سووریا کرد و گوتی، ئەو وڵاتە لە ژێر چنگی "تیرۆریستان و جوداخوازان" دایە
وەزارەتی بەرگریی تورکیا گیانلەدەستدانی سێ شەڕڤان و گەریلای لە باشوور و رۆژئاوای کوردستان و سووریا راگەیاند.
پێنج کەس لە پارێزگای هاتای تورکیادا لە بەنداوی شارۆچکەی رەیحانڵی خنکان و تەرمەکانیان هێندرانە دەرەوە.
کەسانێکی نەناسراو لە پارێزگای خارپێتی باکووری کوردستان، بەشێک لە رێنوێنییەکانی هاتووچۆیان سڕیوەتەوە، کە بە زمانی کوردی نووسراون
دۆنەر کە خواردنێکی جیهانییە، ناکۆکیی لە نێوان ئەڵمانیا و تورکیا دروست کردووە. حکومەتی تورکیا نیسانی ئەم ساڵ هانای بردە بەر یەکێتیی ئەورووپا و داوا دەکات دۆنەر وەکو خواردنێکی تورکی تۆمار بکرێت.
رووداوەکە رۆژی شەممە، 21-9-2024 لە گوندی میلانیاری سەر بە پارێزگای شرنەخ روویدا. دوای ئەوەی یەکەمین بارانی ساڵ لە ناوچەکەدا باری.
هەر پارتێکی سیاسیی تورکیا لەسەر گۆڕینی دەستوور چەند داواکاری و نیگەرانییەک، تەنانەت چەند هێڵێکی سووری هەیە
ئاژانسی دەوڵەتی تورکیا گیانلەدەستدانی گەریلایەکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ی بە ناوی خەلیل یغیت لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.
لە شاری هەیڵبۆرن (Heilbronn) کە ژمارەیەکی زۆر پەنابەری تورکیای تێدایە، ژمارەی خواردنگەکانی دۆنەر سنووردار دەکرێن.
گەنجێکی کۆریای باشوور زیاتر لە 7000 کیلۆمەتری بڕی و کچێکی لە وانی باکووری کوردستان خواست
گۆرانیبێژ دیلان چتاک دۆرتەر کە کچی ئیبراهیم تاتڵیسەسە، هێرشی کردە سەر کارمەندێکی ستافی فڕۆکەوانی و بەو هۆیەوە سکاڵای لەسەر تۆمارکرا.
بە گوێرەی ئەنجامی دوایین پشکنینەکان، نارین گورانی تەمەن 8 ساڵ لەنێو ئۆتۆمبیلەکەی سالم گورانی مامیدا بووە و لیکی دەمی لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا دۆزراوەتەوە.
لەم هەفتەیەدا بەرنامەی لەگەڵ رەنجی تۆڕی میدیایی رووداو، لەبارەی خراپی و نەبوونی گواستنەوەی گشتی بوو.
لە رێوڕەسمی ناشتنی تەرمی ئایشەنوور ئێزگی؛ ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی جەهەپە بەهۆی ئەوەی رێگەی پێنەدرا گوتارێک پێشکێش بکات، لەگەڵ نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیادا کەوتە مشتومڕ
پارێزگاری کەرکووک رایگەیاند، "ئەو گرووپەی لە بازگەی چیمەن و دارەبان بەناوی وەبەرهێنان پارە لە شۆفێرانی بارهەڵگر وەردەگرن، یاسایی نین و رێیان پێنادەن."
وەزیری دادی تورکیا رایگەیاند، بکوژ و تاوانبارانی دۆسیەی نارین گوران بە تووندترین شێوە سزا دەدرێن. داواش لە رای گشتی دەکات خۆیان لە زانیاریی نادروست لەبارەی دۆسیەکە بەدوور بگرن.
بەگوێرەی دانپێدانانی نەوزاد بەختیار، کە یەکێک لە تۆمەتبارانی دۆسیەکەیە، نارین دوای ئەوەی بە پەیوەندیی سۆزداریی نێوان سالم گورانی مامی لەگەڵ دایکی و ئامۆژنی زانیوە، لەلایەن مامی کوژراوە.
هەریەک لە یڵماز تونچ، وەزیری داد، عەلی یەرلیکایا وەزیری نێوخۆ و ماهینور ئۆزدەمیر گۆکتاش، وەزیری خێزان و کاروباری کۆمەڵایەتیی تورکیا سەردانی سەر گۆڕی نارین گورانی تەمەن هەشت ساڵانیان کرد، کە چەند رۆژێک لەمەوبەر لە سنووری ئامەد بە کوژراوی دۆزرایەوە.
سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، ئیسرائیل لە دوای غەززە و رامەڵڵا، چاوی دەبڕێتە لوبنان، سووریا و خاکی نێوان دیجلە و فوراتیش.
بەگوێرەی ئەو راپرسییەی کۆمپانیای سۆنار وەکو ئەنجامی راپرسیی مانگی ئاب بڵاویکردووەتەوە، دەنگەکانی ئاکپارتی دابەزیون، لەبەرامبەردا دەنگەکانی جەهەپە زیادیان کردووە. هەروەها پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) و پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) پارێزگارییان لە دەنگەکانیان کردووە.
پارتی گەلی کۆماری - جەهەپە رۆژی هەینی 06-09-2024 لە ئەنقەرە دەستی بە کارەکانی 20ـەمین کۆنگرەی نائاسایی کرد، گەورەترین رۆژەڤی کۆنگرە ئەگەری گۆڕانکارییە لە پەیڕەوی نێوخۆیی پارتەکە
کچێکی تەمەن 20 ساڵان لە ئیستەنبووڵ لەکاتی نەشتەرگەریی لووتدا گیانی لەدەستدا، ماڵباتەکەی سکاڵایان لە دژی پزیشکەکە تۆمار کردووە و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە
گوتەبێژی پارتی سەرلەنوێ رەفا رایگەیاند، تورکیا بەم هەلومەرجەوە ناتوانێت بەردەوام بێت و 23-11-2025 بە کاتێکی گونجاو بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت دەزانێت.
هاونیشتمانییەکی پارێزگای روها کە دووپشکی زیندوو کۆدەکاتەوە و بەخێویان دەکات، بە نزیکەی 11 هەزار و 400 دۆلار سزادرا.
کچێکی رووسی و کوڕێکی مەرەشی زەماوەندیان کرد. ئەمیرهان و ئەرینا لە هۆتێلێکی ئەنتاڵیا یەکدییان ناسیوە.
هاوسەرۆکی شارەوانیی فارقین لە پارێزگای ئامەد رایگەیاند، ناوە کوردییەکان بۆ تەواوی گوند، چیا و دەشتەکانی ناوچەکە دەگەڕێننەوە و تابلۆی کوردیش هەڵدەواسن.
لە چوارچێوەی پڕۆژەی گەشەپێدانی کەرتی پیشەسازی، 18 شوێنکار لە ئامەد دەکرێنەوە و هەلی کار بۆ هەزار کارمەند دەڕەخسێنن.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس گیانلەدەستدانی محەممەد ئەمین ئۆنکی لە نەخۆشخانە راگەیاند.
تانژو ئۆزجان، سەرۆکی شارەوانیی بۆڵو لە ڤیدیۆیەکدا بە خەڵکی پارێزگاکەی راگەیاند، کەسانێک لە پارێزگاکەی بەهۆی بۆچوونی سیاسییانەوە یان بەهۆی ئەوەی کێشەی کەسییان لەگەڵیدا هەیە، زبڵ و خاشاک فڕێدەدەنە سەر زەوی.
یانەی ئامەدسپۆری تاکە نوێنەری شاری ئامەد لە خولی پلە یەکەکانی تورکیا، میوانداریی یانەی ئیستەنبووڵ سپۆری کرد و یارییەکەی بە گۆڵێک پێ دۆڕاند.
لە کۆی 19 گومانلێكراو کە لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە شرنەخ دەستگیرکران، یەکێکیان خرایە زیندانەوە.
لە پارێزگای مەڕەشی باکووری کوردستان، جووتیاران بە تراکتۆرەکانیان چوونە سەر شەقام و دواتریش لە گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییدا بەرهەمی تەماتەکانیان فڕێدا.
بەرفین یاڵگین ، بووکەکەیە و ئاماژە بەوە دەکات: "پوورم 45 ساڵ لەمەوبەر بە ئەسپ گواستراوەتەوە. جا من بەردەوام دەمگوت، دەمەوێت بە سواریی ئەسپ ئاهەنگەکەمان بکەین و کولتووری خۆمان زیندوو بکەینەوە. وەکو ئەوە وابوو گەشتی کات بکەم و زۆر دڵخۆش بووم".
ئامەدسپۆر رۆژی دووشەممە 19-8-2024، کاژێر 9:00ـی شەو لە یاریگەی خۆیدا میوانداریی یانەی قوتابخانەکانی ئوغور ئیستەنبووڵ دەکات.
دوو سەرۆک شارەوانیی سەرلەنوێ رەفاهـ و سەرۆک شارەوانییەکی ئیی پارتی لە سێ شارۆچکەی پارێزگای ئەرزەڕۆم، دەستیان لە پارتەکانیان کێشایەوە و چوونە ریزەکانی ئاکپارتی
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی ئاکپارتی و سەرۆککۆماری تورکیا لە گوتارێکدا بەبۆنەی دامەزراندنی پارتەکەی پەیامێکی ئاراستەی بەرپرسانی حیزبەکەی کرد و داوای لێکردن ئەگەر هەست بە ماندووبوون دەکەن، دەست لەکاربکێشنەوە.
ئێستا وەرزی چنینەوەی بیبەری ناوچەی چەرمیکی ئامەدە، لەگەڵ ئەوەی بەشێکی لە ناوخۆدا دابەشدەکرێ، هەفتانە زیاتر لە 200 کیلۆشی رەوانەی دەرەوەی وڵات دەکرێت.
بەشی زمانی کوردی بە شێوەزارەکانی زازاکی و کرمانجی لە 5 زانکۆی باکووری کوردستاندا هەیە. ساڵانە ژمارەیەک کورسی تەرخان دەکرێن و هاونیشتمانیان ناودەنووسن بۆئەوەی لەو بەشانە کوردی بخوێنن و لە داهاتوودا ببنە مامۆستای زمانی کوردی
وەزارەتی بەرگریی تورکیا گیانلەدەستدانی 17 گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند. بەگوێرەی ئاماری هەپەگەش، مانگی رابردوو 56 سەربازی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کوژراون و 46ی دیکەش بریندار بوون
بەگوێرەی راپۆرتەکە، بێکاری لە مانگی حوزەیراندا بەراورد بە ئایار 3.8٪ زیادیکردووە و گەیشتووەتە 9.2٪؛ هەروەها ژمارەی بێکارانی سەروو تەمەنی 15 ساڵ، بەراورد بە مانگی ئایار، 234 هەزار کەس زیادیکردووە و بووەتە 3 ملیۆن و 305 هەزار بێکار.
درەنگانی شەوی رابردوو لە شارۆچکەی تارسووسی سەر بە پارێزگای مێرسینی تورکیا شەڕ لەنێوان دوو گرووپدا دروستبوو؛ بەهۆیەوە سێ کەس کوژران و پێنجی دیکەش بریندار بوون
یانەی ئامەدسپۆر لە یەکەمین یاریدا لە خولی یانە پلە یەکەکانی تورکیا لەگەڵ یانەی فاتیح کاراگومروک بە بێ گۆڵ یەکسان بوو.
یانەی ئامەدسپۆر، دوای ئەوەی وەرزی رابردوو بووە پاڵەوانی یانە پلە دووەکانی تورکیا و گەیشتە خولی یانە پلە یەکەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە لە ئیستەنبووڵ یەکەم یاریی ئەم وەرزەی دەکات.
هەریەک لە عەبدولسەلام و هەممام؛ کوڕەکانی ئیسماعیل هەنییە، ئێوارەی رۆژی شەممە 10-8-2024 لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیاوە پێشوازییان لێکرا.
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی رووسیا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ دیداری رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سووریا نیشاندا و جەختیکردەوە کە ئەو دیدارە پێویستی بە ئامادەکارییەکی باشە.
سەرۆکی شارەوانیی کزڵتەپەی سەر بە پارێزگای مێردینی باکووری کوردستان لە بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەکەی پاشگەز بووەوە.
سێ داواکاریمان ئاراستەی ئەسەد کرد. یەکەمیان، وڵاتینامە بە کوردان بدات. لەبەر ئەوەی کوردانی سووریا لە دژی سووریا هان نەدرێن، ئەم داواکارییەمان هەبوو و گوتمان وڵاتینامەیان پێ بدەن
حکومەتی تورکیا یاریی رۆبڵۆکس قەدەخەکرد و وەزیری دادی ئەو وڵاتە دەڵێت، ئەو یارییە رێگە بۆ دەستدرێژیی سەر منداڵان خۆش دەکات.
بەگوێرەی ئاماری ژووری پزیشکانی ئامەد، هەفتانە 4 بۆ 5 پزیشک بەرەو دەرەوەی وڵات کۆچ دەکەن و لەوێ درێژە بە پیشەکانیان دەدەن.
خەدیجە ئوجە ئۆزکۆل، پسپۆڕی پێست و مامۆستا لە زانکۆی یوزونجویڵی وان لەو بارەیەوە دەڵێت، "لە وەرزی هاویندا سۆدەی ئاوی دەریاچەی وان کاریگەری لەسەر پێست و قژ دەبێت. کاریگەریی سۆدەکە و تیشکی خۆر وا دەکات هەموو ئەو کەسانەی دەڕۆنە نێو ئاوەکە قژیان زەردهەڵبگەڕێت، بەتایبەتی ئەو کەسانەی پێستیان چەورە."
رەخنە لە لابردنی رێنماییەکانی هاتووچۆ کە بە زمانی کوردی لە بەشێکی باکووری کوردستان نووسرابوون، دەگرێت، "زمانی دایکی کەسێک وەک شیری دایکیەتی و سەرەکیترین مافی ئەو کەسەیە، ناتوانرێت ئەو کەسە لەو مافەی بێبەش بکرێت و کارێکی لەو جۆرەش پێشێلکردنی مافی گەردوونییە؛ هاوکات پێشێلکردنی فەرمانەکانی خوداش دەکات."
وەزیری نێوخۆی تورکیا رایگەیاند سێ ملیۆن و 103 هەزار سووریایی لە تورکیا دەژین؛ 729 هەزاریان لەو ناونیشانەدا دەرناکەون کە خۆیان ئاماژەیان پێداوە
یانەی ئامەدسپۆر لە یەکەمین یاریی خولی یانە پلە یەکەکانی تورکیادا لە ئیستەنبووڵ رووبەڕووی یانەی فاتیح کاراگومروگ دەبێتەوە.
لە فرانکفۆرتی ئەڵمانیا، رێوڕەسمێک بەبۆنەی یادی 10 ساڵەی کۆمەڵکوژی و رفاندنی کوردانی ئێزدی لەلایەن داعشەوە کرایەوە. رێوڕەسمەکە لەلایەن ئەنجوومەنی ناوەندی ئێزدییەکان رێکخرابوو. رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتی: بەهۆی ئەوەی رێککەوتنی شنگال جێبەجێ نەکراوە، "ناوچەکانیشی بە ناسەقامگیر و ناسەلامەت ماونەتەوە."
"ژیان خۆشە، ژیاندنەوەش" ناونیشانی هەڵمەتێکی بەخشینی ئەندامانی جەستەیە لە پارێزگای ئیدری باکووری کوردستان.
پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و تەلئەڤیڤ لە ساڵی 2008ـەوە گرژییان تێکەوت، ئەوەش بەهۆی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرائیل لە غەززە.
لە دۆسیەی گیانلەدەستدانی دوو هاووڵاتی بەهۆی کارەبا لە شەقامێکی ئیزمیر، داواکاری گشتی داوای سزای 15 ساڵ زیندانیی بۆ 42 گومانلێکراو کرد.
دادگەی دەستووریی تورکیا رایگەیاند، لێسەندنەوەی مافی پەرلەمانتاری لە جان ئاتاڵای نادەستوورییە و ئەو بڕیارەش لە رۆژنامەی فەرمیدا بڵاوکرایەوە
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کوژرانی ئیسماعیل هەنییە سەرکۆنە دەکات و دەڵێت، ئیسرائیل ویستی ئاشتی نییە
ناوچەی عومەریان لە سنووری شارۆچکەی نسێبینی سەر بە پارێزگای مێردین بۆ 15 رۆژ بە ناوچەی تایبەتی ئەمنی راگەیێندرا و هاتووچۆی تێدا قەدەخە کرا
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس دەڵێت، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لە تاران چاوی بە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کەوتووە
دوای تێپەڕینی نزیکەی هەفتەیەک بەسەر ئۆپەراسیۆنەکانی دەستگیرکردنی گەنجانی کورد بە تۆمەتی ئەوەی گوایە لە شاییدا بانگەشەیان بۆ پەکەکە کردووە، ئێوارەی دووشەممە، 29-7-2024، گردبوونەوەیەک لە بەردەم بارەگای پارتی یەکسانی و دیموکراسی (دەم پارتی) بەڕێوەچوو.
لە پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستاندا 13 کەس بە تۆمەتی بانگەشەکردن بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەستگیرکران.
گەورەشارەوانیی ئامەد لە راگەیێندراوێکدا پارێزگا بە سڕینەوەی ئەو رێنماییانە تۆمەتبار دەکات، کە لە شەقامەکاندا بە زمانی کوردی نووسرابوون.
سەرۆککۆماری تورکیا بە تووندی رەخنەی لە ئیسرائیل گرت و رایگەیاند، هاوشێوەی چوونیان بۆ قەرەباخ و لیبیا، دەڕۆنە ئیسرائیلیش.
ئاهەنگەکە لە ناوچەی ئەسەنیوڕت بەڕێوەچووە و دواتریش گرتەی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە. بەگوێرەی راپۆرتی پۆلیس، لەو ئاهەنگەدا گۆرانیی تایبەت بە عەبدوڵڵا ئۆجەلان و پەکەکە لێدراوە و شایی لەگەڵ دا کراوە.
پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی و یەکسانی (دەم پارتی)، کە ئەندامی شاندی ئەو حیزبەیە بۆ هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەوەی تورکیا لە باشوور دەیکات هەمان ئەو هەنگاوانەیە کە لە باکوور دژی ئەوان دەیکات.
لە کوێستانەکانی کورتکیش لە پارێزگای مووش کە 2500 مەتر لە ئاستی دەریا بەرزە، هاونیشتمانیان خۆیان لە ژوورەوە ناوە. دەشڵێن، ئەمە هێشتا سارد نییە و ساردیی شەوان سڕیان دەکات.
عەلی یەرلیکایا، وەزیری نێوخۆی تورکیا لەبارەی ئەو 9 گەنجەی بەهۆی گوتنەوەی "بژی سەرۆک ئاپۆ" گیران رایگەیاند، خۆزگە تەنیا شاییان دەکرد و گۆرانیی کوردییان دەگوت.
گرژی لە نێو هۆڵی پەرلەماندا دروستبوو و زۆربەی پەرلەمانتاران شوێنەکانی خۆیانیان جێهێشت
وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، پەکەکە "وەکو شێرپەنجە" بە هەموو عێراقدا بڵاوبووەتەوە و "بووەتە کێشەی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق."
گوتەبێژی ئاکپارتی لەبارەی گوتەکانی سەرۆکی جەهەپە دەڵێت، "کاتێک لە پەرلەمان قەدەخەی سەر کوردمان لادەدا، جەهەپە دژمان دەوەستایەوە".
بەگوێرەی راگەیێندراوی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، سەربازانی سوپای ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان دەستیان بەسەر بڕێک لە چەک و کەرەستەی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)دا گرتووە.
لێکۆڵینەوە لەبارەی ئەو 9 گەنجە دەستیپێکرد کە لە پارێزگای مێرسینی تورکیا، هەڵپەڕکێیان لەگەڵ گۆرانیی کوردی کرد و هاواریان دەکرد 'بژی سەرۆک ئابۆ' و، دەستگیرکران.
رەجەب تەیب ئەردۆغان دەڵێت، وەزیری بەرگریی یۆنان تورکەکانی بە داگیرکار ناوبردووە کە "ئەوە بێ ئەدەبییە".
لە 17 ساڵی رابردوودا، 451 کەس لە باکووری کوردستان و تورکیا بە گازی فرمێسکڕێژ و تەقەی پۆلیس کوژراون، ئەمە داتای راپۆرتێکی دەزگای باران تورسونە کە ناوەندەکەی لە شاری ئیزمیرە. راپۆرتەکە دەڵێت، زۆرترینی ئەو کوژراوانە لە باکووری کوردستانن.
لە راپۆرتی ئەنجامی راپرسییەکەدا هاتووە؛ بەشێک لە بەشداربووان، کۆمێنتی سەرنجڕاکێشیان لەسەر وەڵامەکانیان نووسیوە بۆ نموونە پیاوێک نووسیویەتی: ئەگەر ببمە باڵندە، بە سەر ئەو گوندەدا نافڕم کە ژنەکەمی لێیە.
دوای بارانی بەلێزمە، لافاو لە شارۆچکەی حەسەن قەلەی سەر بە پارێزگای ئەرزەڕۆم دروستبوو و زیانی ماڵیی بە ناوچەکە گەیاند.
وەزیری بەرگریی تورکیا لە ڤیدیۆکۆنفرانسێکدا باسی لە ئۆپەراسیۆنی وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان کرد. یاشار گولەر دەڵێت، پەکەکە کەوتووەتە دۆخێکەوە ناتوانێت جووڵە بکات.
لە ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان، میوانان لە چوار وڵاتی جیاوازەوە بەشداربوون؛ سێ کیلۆ زێڕ و چوار ملیۆن لیرەی تورکی (120 هەزار و 800 دۆلار) وەکو دیاری پێشکێشی بووک و زاوا کرا
عەلەوییەکانی باکووری کوردستان یادی عاشوورا بە شین و لەخۆدان و بەرزکردنەوەی شمشێری هاوشێوەی زولفەقار، کە شمشێری عەلی کوڕی ئەبوتالیبە، دەکەنەوە
ئەڵمانیا و فەرەنسا بە هاوبەشی لە رێگەی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانیی ئەورووپا (ESA)، رۆژی 10-7-2024 مووشەکی ئاریان-6یان هەڵدایە بۆشایی ئاسمان. ئەو مووشەکە 56 مەتر درێژییەکەیەتی و بە سەرکەوتوویی گەیشتە شوێنی مەبەست.
سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، لەگەڵ ئەندامانی دیکەی ناتۆ دوورن لەو هاوئاهەنگییەی مەبەستیانە. ئاماژە بەوەش دەکات، ئەو چەکانەی ئەندامانی ناتۆ بە ئەستەم بە تورکیای دەدەن، لای پەکەکە هەیە
لە گوتارێکیدا بە بۆنەی ساڵڕۆژی هەوڵی کودەتا شکستخواردووەکەی 15ی تەممووزی 2016، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، تا رۆژی قیامەت لەو کەسانە خۆشنابن کە ئەو رووداوە بە سیناریۆ ناودەبەن.
سووتانی دارستانێکی شارۆچکەی چەشمە سەر بە پارێزگای ئیزمیری تورکیا بەردەوامە و تائێستا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە.
سەرەتا ئۆزگە جەرەن دەنیزـی تەمەن 23 ساڵ پێ دەخاتە نێو ئاوەکە و راستەوخۆ دەکەوێت و گیان لەدەست دەدات. ئینانچ ئۆکتەمای تەمەن 44 ساڵ کە نازانێت ئەو کەسە کارەبا گرتوویەتی، هەوڵی رزگارکردنی دەدات، بەڵام ئەویش بە هەمان شێوە گیانی لەدەستدا.
لە سنووری شارۆچكەی کەربۆران سەر بە پارێزگای مێرین ـی باکووری کوردستان، شەڕ لەنێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پەکەکە روویدا. وەزیری ناوخۆی تورکیا گیانلەدەستدانی دوو گەریلای پەکەکەی راگەیاند.
سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای وڵاتەکەی دژی گەریلاکانی پەکەکە کاریگەریی زۆریان هەبووە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، سوپای وڵاتەکەی لەنێو باشووری کوردستان و رۆژئاوای کوردستانیش شەڕی ئەو هێزە دەکات.
دادگەی باڵای تورکیا، سزای 8 هەزار ساڵی بۆ عەدنان ئۆکتار پشتڕاستکردەوە کە تۆمەتبارە بە "پێکهێنان و بەڕێوەبردنی رێکخراوی چەکدار".
پارێزگاری پارێزگاکانی ئامەد، مەڵەتی، خارپێت، چاناکالێ و کۆجائەلیی تورکیا بە بڕیاری رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری گۆڕدران
لە شارۆچکەی دووتاخی سەر بە پارێزگای ئاگریی باکووری کوردستان لافاو دروستبوو و زیانی بە ماڵ و موڵکی هاونیشتمانیان گەیاند
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.2 پلەی رێختەر سنووری شارۆچکەی چرمیکی لە پارێزگای مەڵەتیی باکووری کوردستان هەژاند
هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان - دەم پارتی دەڵێت، هەموو کات بۆ هەڵبژاردن ئامادەن
شەڕی نێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە سنووری قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک بەردەوامە و تراکتۆری هاونیشتمانییەک سووتا
وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێت، بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجە ژێرئاوکەوت و حەوت کۆچبەر تێیدا خنکاون
گۆرانیبێژ بەنگو، لە کۆتایی کۆنسێرتێکی کە لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان پێشکێشیکرد گوتی 'خۆشی لەوەی دەڵێت تورکم'. وانییەکان بوتڵی ئاویان لەو هونەرمەندە گرت و سەرکۆنەیان کرد.
لە ماوەی قەدەخەی راوی ماسیی دارەخ لە وان، 185 راوچی دەستگیر کراون و بە نزیکەی 70 هەزار دۆلار سزادراون
باڵیۆزی عێراق لە نەمسا رایگەیاند، پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و نەمسا بەرەو پتەوبوونی زیاتر دەچن. دەشڵێت، ئێستا نەمساییەکان چاویان لە زیادکردنی وەبەرهێنانە لە هەرێمی کوردستان و عێراق.
گرووپە چەکدارە جیهادییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا کە لەلایەن تورکیاوە پشتیوانی دەکران، لە چەند شوێنێکی سووریادا لە سوپای تورکیا هەڵگەڕانەوە و داوا دەکەن سوپای تورکیا سووریا چۆڵ بکات.
کۆما جڤاکێن کوردستانێ (کەجەکە) لە راگەیێنراوێکدا رەخنەی تووند لە وەزارەتی نێوخۆی عێراق و "پارتی دیموکراتی کوردستان" دەگرێت و رەتیدەکاتەوە ئەندامانی پەکەکە دەستیان لە سووتاندنی هیچ شوێنێکدا هەبێت.
فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا لەسەر خاکی هەرێمی کوردستان سەرکۆنە دەکات و داوا لە هەولێر و بەغدا دەکات بە هاوئاهەنگی، رێگری لەو پێشێلکارییانەی تورکیا بکەن.
سەرۆکی جەهەپە: سێ رێساکەی ئەتاتورک لەگەڵ دراوسێکان جێبەجێدەکەم
ئاردا ئیلاڵدی، ئەندامی کۆنگرەی یانەی فەنەرباخچە رایگەیاند، کوردستان گوزارشت لە ناوچەیەک و خەڵکێک دەکات و پێویستە یانەی فەنەرباخچە رووبەڕووی ئەم بابەتە ببێتەوە.
سیاسەتڤانی کورد موسلوم دۆغان کە یەکێک لە دامەزرێنەرانی هەدەپەیە، پەیوەندیی بە ریزەکانی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) کرد و لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ رووداو هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.
ئەو ئێشکگرییەی دەم پارتی لە بازاڕی میللیی شارەوانی لە ناوەندی جۆلەمێرگ بەڕێوەدەچێت. لایەنگر و ئەندامانی دەم پارتی شەوان لەو شوێنەدا ئێشک دەگرن و ناڕەزایی خۆیان دەگەیەنن.
لە ئیستەنبووڵ باڵەخانەیەک رووخا و پارێزگاریش رایگەیاند، هیچ کەسێک لە ژێر داروپەردووی باڵەخانەکەدا نەبووە و گیانلەدەستدان و برینداریش نییە.
سەرۆککۆماری تورکیا لە ئاگرکەوتنەوەکەی زەوییە کشتوکاڵییەکانی ئامەد و مێردین کە بەهۆیەوە 15 هاونیشتمانیی گیانیان لەدەستدا، شارەوانییەکانی دەم پارتی بە "کەمتەرخەم" دەزانێت و تۆمەتباریان دەکات.
هودا کایا، پەرلەمانتاری پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کە لە چوارچێوەی دۆسیەی رووداوەکانی کۆبانێ دەستبەسەر بوو، شەوی رابردوو ئازادکرا
خوانی بەیانی لە وانی باکووری کوردستان جیاوازە و ئەو شارە پێشەنگی جیهانە لە خوانی بەیانی، بەشێوەیەک هەندێک کەس مێزەکانیان بە زیاتر لە 20 جۆری خواردن دەڕازێننەوە، کە هەموویان خۆماڵی و رەسەنن
گوتەبێژی ئاکپارتی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی رۆژئاوای کوردستان، بە پلانی دامەزراندنی "دەوڵەتی کوردی" دانا و رایگەیاند، تورکیا بە هەموو شێوەیەک دژایەتیی پرۆسەکە دەکات.
ئاسایشی ئامەد 16 کەسی بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر لقەکانی ستاربەکس و بێرگەر کینگ دەستگیرکرد.
نیوەشەوی 20ـی حوزەیران، ئاگرێکی گەورە لە گوندی "تۆبینی" سەر بە شارۆچکەی چناری ئامەد و گوندی هەربەرێی سەر بە شارۆچکەی شەمرەخی مێردین کەوتەوە
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی ئامەد لەبارەی هێرشەکەی سەر خواردنگەکانی ستاربەکس و بێرگەرکینگ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، نووسراویان بۆ وەزارەتی ناوخۆی تورکیا کردووە و پێیانگوتوون ئاسایش لەم بابەتەدا کەمتەرخەمە.
داواکاری گشتیی ئامەد راپۆرتی لەبارەی ئاگرەکەی ئامەد و مێردین بڵاوکردەوە و رایگەیاند، شۆرتی کارەبا هۆکاری رووداوەکەیە.
بەگوێرەی راپۆرتی ژووری پزیشکانی مێردین، لە نەخۆشخانەکانی پارێزگاکەدا بەشی چارەسەری سووتان نییە.
دوای ئەوەی هەڵبژاردەی تورکیا بەرامبەر هەڵبژاردەی پۆرتوگال شکستی هێنا، پەرلەمانتارێکی پێشووی هەدەپە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسی 'بژی پۆرتوگال' و ئەمەش کاردانەوەی لێکەوتەوە.
لە بنارەکەی هاوینە، نێوەڕاستەکەی بەهار و، لووتکەکەشی زستانێکی بەفرین؛ ئەمە ناونیشانی چیای ئاگرییە لە پارێزگای ئاگریی باکووری کوردستان.
بەپێی بەدواداچوونەکانی رووداو، تاوەکو ئێستا 17 حاجیی سێ پارچەی کوردستان لە سعودیە گیانیان لەدەستداوە، بەڵام هیچ حاجییەکی رۆژهەڵاتی کوردستان گیانی لەدەست نەداوە.
دیمەنی هاونیشتمانییەکی باشووری کوردستان کە لە چین بە جلی کوردییەوە ئەرکی پۆلیسی هاتووچۆ رادەپەڕێنێت و ترافیکی شەقامێک چارەسەر دەکات، بووەتە رۆژەڤ. ئەو دەڵێت، شۆفێرەکان پابەندی رێنماییەکانی بوون.
"شاعیری بێ پێنووس"، ئەمە ناونیشانی پەرتووکێکی هۆنراوەیە، کە نووسەرەکەی بە لووت نووسیویەتی.
لە ئامەدی باکووری کوردستان گامێشەکان دەبردرێنە نێو چەم و رووبارەکان بۆ ئەوەی لە گەرمای هاویندا نەمرن و فێنکیان بێتەوە.
دوو هاووڵاتی لە پارێزگای کایسەریی تورکیا بە تەور هێرشیانکردە سەر پەیکەری مستەفا کەمال ئەتاتورک، دامەزرێنەری کۆماری تورکیا و دوای ئەوەی دەستگیرکران، گوتیان پەشیمان نین لەوەی کردوویانە.
سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ژێر کۆنترۆڵی بەڕێوەبەریی خۆسەر رایگەیاند، هەوڵێک بۆ رەوایەتیدان بەو رێکخراوە هەیە.
یڵماز تونچ، وەزیری دادی تورکیا وەڵامی پرسیاری لیژنەی لێکۆڵینەوە لە مافەکانی مرۆڤی پەرلەمانی تورکیای دایەوە و، رەتیکردەوە لە گرتووخانەی ئیمراڵیدا گۆشەگیرکردن هەبێت.
عەزیز ئەلاڵد دوای ئەوەی لە کۆنگرەی یانەی ئامەدسپۆر بە سەرۆکی یانەکە هەڵبژێردرایەوە، رایگەیاند لەلایەن یانەکانی بارسێلۆنا و ئەتلەتیکۆ مەدرید بانگهێشتکراوە و لەگەڵیاندا کۆدەبێتەوە.
یاریدەدەری سەرۆک و گوتەبێژی ئاکپارتی رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەی ئەردۆغان و ئۆزگور ئۆزەلدا باسی بابەتی قەییومیش کراوە و ئاکپارتی لەمبارەیەوە هەڵوێستی روونە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی ئاکپارتی و سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی بارەگای سەرەکیی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)ی کرد و لەگەڵ ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی ئەو پارتە کۆبوونەوەیەکی کاژێر و نیوییان سازکرد.
لە دیلۆکی باکووری کوردستان، تیمێک خەریکی راهێنانن بۆ گرتنەوەی ئەو ئاژەڵانەی قوربانی، کە لەدەست خاوەنەکانیان یان قەسابەکان رادەکەن.
لە زەویوزاری گوندی حاسڵی سەر بە قەزای شارەزوور ئاگرکەوتەوە و بەهۆیەوە نزیکەی 300 سەر مەڕ و ماڵات سووتان و خنکان.
سەبری ئۆزەل، سەرۆکی دەستەی دامەزرێنەرانی گرووپێکی کۆمپانیاکانی بواری بیناسازی و گەشتیارییە و دوای ئەوەی نیسانی ئەم ساڵ بە شارۆچکەی شەمزیناندا تێپەڕیوە، راپۆرتێکی ژینگەیی نووسیوە و پێشکێشی پارێزگاری جۆلەمێرگی کردووە.
موساڤات دەرڤیشئۆغڵو، سەرۆکی ئیی پارتی داوای لە حکومەتی وڵاتەکەی کرد، هەرچی زووە رێگری لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە رۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بکات.
سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، بەرهەمی نەوتی رۆژانەی گابار گەیشتووەتە زیاتر لە 43 هەزار و 380 بەرمیل نەوت
گوتەبێژی هوداپار بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پارتەکەی خوازیاری دەستوورێکە بۆ تورکیا کە مافی تورک، کورد، سوننە، عەلەوی و تەواوی چین و تویژەکانی دیکەی تێدا پارێزراو بێت.
پرۆژەی دروستکردنی باڵەخانە و خانووەکانی گوند بۆ زیانبەرکەوتووانی بوومەلەرزەکەی 6-2-2023ی مەڕەش بەردەوامە و لە پارێزگای خارپێت دوو هەزار و 278 خانوو ئامادەی رادەستکردنە.
دوای ئەوەی شەوی 2-6-2024، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا محەممەد سدیق ئاکش، سەرۆکی شارەوانیی جۆلەمێرگیان لە پارێزگای وان دەستبەسەرکرد و رۆژی دووشەممەش پۆلیسی جۆلەمێرگ هەڵیانکوتایە سەر باڵەخانەی شارەوانی و پشکنیان، خەڵک لەبەردەم باڵەخانەی شارەوانیی جۆلەمێرگ گردبوونەوە.
دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا، کۆتاییهات و ئەنجامی نافەرمیی چەند شوێنێک بڵاوکرایەوە.
پەرلەمانتاری دەم پارتی رایگەیاند حکومەتی تورکیا پارێزگای ئامەدی لە لیستی ناوچەی بوومەلەرزە دەرهێناوە. ئەمە لەکاتێکدایە ئامەد یەکێک لەو 11 پارێزگایە بوو لە بوومەلەرزەکەی 6-2-2023 زیانی بەرکەوت.
سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، بەر لە هاتنی جەژنی قوربان سەردانی سەرۆکی جەهەپە دەکاتەوە. دەشڵێت، "سیاسەتێکی نەرم" پەیڕەو دەکەن.
پارێزگاکانی مووش و بەدلیس لە وەرزی بەهاردا رێواسی زۆریان هەیە، هەر بۆیە رێواس دەبێتە سەرچاوەی بژێویی بەشێکی خەڵک بۆ ماوەیەکی دیاریکراو.
لە ئامەد حەوت کەس دەستگیرکران، بەهۆی ئەوەی شەڕە کەڵەشێریان رێکخستبوو. 46 کەسیش بە 295 هەزار و 470 لیرە (9150 دۆلار) سزادران.
لە ئۆپەراسیۆنێکی دژی گولەنییەکان کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجامدرا، 90 کەس لە 17 پارێزگای تورکیادا دەستگیرکران.
سەرۆکی پێشووی جەهەپە لەبارەی ئەو سزای زیندانییەی بۆ دەمیرتاش دەرکراوە، گوتی: "دەمیرتاش، ئەگەر لە دەرەوە بووایە، بەردەم سیاسەتی سڤیل زۆر باشتر واڵا دەبوو و دڵنیاشم کۆتایی بە رووداوەکانی تیرۆر دەهێنا. هەر بۆیە هەرگیز دەستبەسەرکرانی بەڕێز دەمیرتاش بە راست نازانم."
لەگەڵ دەستبەکاربوونی سەرۆکی نوێی گەورەشارەوانی، گرنگییەکی زۆر بە زمان و کولتووری کوردی دراوە.
محەممەد ڤەفا داغ لە رێگەی رووداوەوە چیرۆکی ژیانی و بەربژێربوونی، لەگەڵ ئامانجی کارەکەی باس دەکات
سەردار ئۆرتاچ کە لە شەوی خەڵاتەکەی ئەحمەد کایا ئامادەبووانی بۆ نەژادپەرستی هاندا، جارێکی دیکە پەشیمانیی نیشاندا و نزای خراپی لە خۆی کرد.
کرێچییەک لە پارێزگای بورسەی تورکیا، دوای ئەوەی دەمەقاڵێ لەگەڵ خاوەن ماڵ دەکات، گازی ناو ماڵ دەکاتەوە و خانووەکە دەتەقێنێتەوە. کرێچییەکە بە سەختی بریندار بووە
سەرۆکی رێکخستنەکانی ئاکپارتی لە ریزە، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی راگەیاند
ئافاد رایگەیاند، حکومەتی ئێران بۆ گەڕان بەدوای سەرۆککۆمار و بەرپرسانی دیکەی وڵاتەکەی، داوای هێلیکۆپتەری تایبەت بە گەڕانی شەوانەی لە تورکیا کردووە.
لە ئاهەنگێکی بووک گواستنەوەدا لە پارێزگای رووها، شەش کیلۆ زێڕ بە دیاری بۆ بووک هات و دەیان هەزار دۆلار و لیرە بەسەر بووک و زاوادا کرا
هاوسەرۆکی دەم پارتی سزادراوانی دۆسیەی رووداوەکانی کۆبانێ بە شێخ سەعید و سەید رەزا دەچووێنێت و دەڵێت هاوشێوەی ئەوان خۆیان نەچەماند.
هاونیشتمانییەکی دانیشتووی پارێزگای ئێلیهـ کە پەلەوەر بەخێودەکات، لەڕێگەی ژەنینی میوزیکی کلاسیکەوە بەرهەمی هێلکەی چوار هێندە زیاد بووە
هاوسەرۆکی دەم پارتی پرسی کوردی بە گرنگترین پرسی تورکیا پێناسە کرد. جەختی کردەوە کە ئاشتی و سازانی کورد و تورک چارەسەری کێشەکان دەکات. پێیشی وایە، هەر کاتێک باسی ئاشتی کرابێت، ئابووریی تورکیاش بەرەوپێش چووە
سەرۆکی زانکۆی ئیسلامی لە شاری رۆتەردامی هۆڵەندا بە تووندی هێرشی کردە سەر مێردینییەکان و داوای کرد، ناسنامەیان لێبسەندرێتەوە. لە بەرامبەردا سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار کرا
بارینی تەرزە و باران لە باکووری کوردستان بەردەوامە و بەگوێرەی دەزگای کەشناسی، چاوەڕێ دەکرێت تەرزە و بارانی بەلێزمە لە 10 پارێزگای باکووری کوردستان ببارێت
لە پارێزگای دیلۆک کەسێک بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە، هاوژینەکەی کوشت و کوڕ و زاواکەشی بریندار کردن
لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ زیانبەرکەوتووانی ئاگرەکەی بازاڕی قەیسەری، ئۆمێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ژمارەیەک بڕیار و رێکاری راگەیاند. زیانبەرکەوتووان 100٪ لە باجی ئەم ساڵ دەبەخشرێن و دەتوانن قەرزی بێ قازانج (فائیز) وەربگرن.
لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژنی قوربان، رێکار و شێوازی قوربانیکردن لە رۆژنامەی فەرمیی تورکیا بڵاوبووەوە و سزای تووند بۆ ئەوانە دانراوە، کە پابەند نابن.
لە پڕۆژەکەدا پێنج خانووی دار و دوو خانووی دوو نهۆمیی سەرنجڕاکێش بۆ گەشتیاران دروستکراون.
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، هەڵبژاردنی شارەوانییەکان دواخراوە و رۆژی 11-6-2024 بەڕێوەدەچێت.
لە ئەدیرنە حەوت هاووڵاتیی تورکیا گیران کە دەیانویست خۆیان بگەیێننە یۆنان. پۆلیس دەڵێت، سێ قاچاخچیی عێراقی رێبەریی ئەو گرووپەی کردووە.
بەرنامەی گفتوگۆی باڵۆنی تۆڕی میدیایی رووداو لە بەغدا خەڵاتی مانگی زێڕین وەردەگرێت. رووداو لە مانگی رەمەزانی ئەمساڵدا زەویی جێهێشت و گفتوگۆکانی بردە ئاسمان.
لە تورکیا قوتابییەکی تەمەن 17 ساڵانی بە رەچەڵەک عێراقی، تەقەی لە بەڕێوەبەری قوتابخانەکەی کرد و دوای چەند کاژێرێک مانەوەی لە نەخۆشخانە، گیانی لەدەستدا
یاسین جەنگیز کە لە تورکیا بە "پیاوە ورگ زلەکە" دەناسرێت و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ناسراوە، لەگەڵ هەر سەمایەک کە بە ورگی دەیکات، بڕی 100 هەزار دۆلار قازانج دەکات
سەرۆککۆماری تورکیا باسی لە سەردانەکەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کرد و رایگەیاند لە هەولێر راوێژی بەرهەمداریان کردووە. جەختیشیکردەوە بەم نزیکانە کاریگەرییەکانی ئەو گەشتە دەبینرێن.
بەگوێرەی راپۆرتی وردەکارییەکانی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا کە رۆژی 31-3-2024 بەڕێوەچوو، رێژەی بەشداریکردن لە ئامەد 67.3٪ بووە، کە ئەمەش کەمترینە لەسەر ئاستی تورکیا و باکووری کوردستان.
لە پارێزگای دیلۆک میکسەرێک و مینیپاسێک خۆیان بەیەکدا کێشا، بەهۆیەوە هەشت کەس گیانیان لەدەستدا و 11ی دیکەش بریندار بوون.
لە ناوچەی ئەسەنلەری ئیستەنبووڵ کە زۆرینە کوردنشینە، پشیلەیەکی کاسبکاران پەلاماری سەگ و خاوەن سەگەکان دەدات و بووەتە رۆژەڤ.
نزیکەی 20 رۆژ لەمەوبەر، ماڵباتێکی عێراقیی نیشتەجێی پارێزگای ساکاریا، هەواڵیان بە پۆلیس دابوو و گوتبوویان کەسێکیان کە کاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵ بێ سەروشوێن بووە.
بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی پرسی هەموارکردنەوەی دەستووری تورکیا، ئەمڕۆ سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا سەردانی هاوسەرۆکانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) دەکات.
بۆ رێگری لە گردبوونەوە و چالاکییەکانی 1ی ئایار لە تەقسیم و چەند گۆڕەپانێکی دیکە، لە کاژێر 04:00ی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممەوە تەواوی ئەو رێگەیانەی بەرەو تەقسیم دەڕۆن، داخران
بەگوێرەی راپۆرتی ئەنجوومەنی تەندروستیی کرێکار و سەلامەتیی کاری تورکیا (ISIG)، لە سێ مانگی سەرەتای ئەم ساڵدا لە باکووری کوردستان و تورکیادا 425 کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە؛ پاریش هەزار و 929 کرێکار گیانیان لەدەستدابوو
هاونیشتمانییەکی خەڵکی پارێزگای رووها (ئورفە) نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 30-04-2024 لە قودس (ئۆرشەلیم) هێرشی کردە سەر پۆلیسی ئیسرائیل و لە ئەنجامدا کوژرا
محەممەد بەگید، سەرۆکی شارەوانیی بیرەجیک لە پارێزگای رووها باسی لە دەستوەردانی دەرەکی کرد و دەستلەکارکێشانەوە لە دەم پارتی راگەیاند.
سەلاحەددین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە لە گرتووخانەوە بە زمانەکانی کوردی و تورکی، پیرۆزبایی لە یانەی ئامەدسپۆر کرد.
بەبۆنەی ئەوەی ئامەد سپۆر بووە پاڵەوانی یانە پلەدووەکانی تورکیا و گەیشتە خولی پلەیەک، ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ پیرۆزبایی لەو یانەیە کرد.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، کۆمپانیای تورکی لە کێڵگەی کۆرمۆر کە رۆژی هەینی بە درۆن هێرشیکرایە سەر، کاردەکەن. کۆنسوڵخانەی تورکیا لە هەرێمی کوردستان لەسەر هێڵە.
لە کۆنگرەی پێنجەمی نائاسایی ئیی پارتی لە خولی سێیەمی دەنگدانی ئەندامانی پارتەکە، موساڤات دەرڤیشئۆغڵو بە سەرۆکی ئیی پارتی هەڵبژێردرا.
لەبارەی ساردییەکانی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تورکیا، ئەردۆغان گوتی، "سەبارەت بەو هەڵوێستە نەرێنییانەی سلێمانی، چەندین جار هۆشداریمان دا و پێمان گوتن، دەبینین لەو ناوچەیەدا پێکهاتەی جیاواز دروست دەبن. دەرفەتیان پێ مەدەن، دوایی بە تەنیا دەمێننەوە. ئەمە لەکاتێکدایە هەمیشە ئاگاداری دۆخی سلێمانین و هاونەژادەکانمانی لێن."
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، لەو باوەڕەدان ئەو رێککەوتنانەی لەگەڵ عێراق کردوویانە، ببنە خاڵێکی وەرچەرخان. سوپاسی عێراقیشی کرد، کە پەکەکەی وەکو "رێکخراوێکی قەدەخەکراو" ناساندووە.
نێچیرڤان بارزانی و رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەو دوو سەرۆکەی لە 20 ساڵی رابردوودا پەیوەندییە ئابووری و سیاسییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیایان زۆر فراوان کردووە؛ هەروەها سوودی هەبووە بۆ بەهێزبوونی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و عێراق بەگشتی
ئەمڕۆ دووشەممە 22-04-2024 رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی بەغدا دەکات و دوای مانەوەی لەوێ بۆ چەند کاژێرێک، دێتە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
ژنێکی کورد شار جێبهێڵێت و دەچێتەوە گوندەکەی. لەوێ ئاژەڵداری دەکات و ژیانی دەگۆڕێت. دەڵێت، ئەو بەختەوەرییەی لە شارەکان ون دەکرێت، لە گوندەکان دەدۆزرێتەوە.
لەدوای دەستپێشخەریی کەتی پیری، پەرلەمانتار و راپۆرتدەری پێشووی دۆسیەی تورکیا لە یەکێتیی ئەورووپا، پەرلەمانی هۆڵەندا بڕیارێکی لەبارەی تورکیا دەرکرد.
هاووڵاتییەکی تورکیا دوای ئەوەی دوو دووپشکی خوارد، گیانی لەدەستدا.
لە پارێزگای مووش ـی باکووری کوردستان، شوان بە مووچەی 40 هەزار لیرەش، کە دەکاتە نزیکەی 1200 دۆلار، دەستناکەوێت.
سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) ئۆپەراسیۆنەکەی ئێرانی بۆ سەر ئیسرائیل بە شانۆگەریی دوو دەوڵەت بۆ پەردەپۆشکردنی دۆخی غەززە وەسفکرد.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، رۆژی 22ـی نیسان سەردانی بەغدا دەکات، گوتی "لە دوای سەردانەکەم بۆ بەغدا لەوانەیە سەردانی هەولێریش بکەم و لەگەڵ بەرپرسانی ئەوێ کۆببینەوە. هاوڕێیانم کار لەسەر ئەم بابەتە دەکەن."
بەشێک لە هاووڵاتییان لە ناوچەی ئۆسکوداری ئیستەنبووڵ کۆبوونەوە و دەڵێن، بڕیاری سنووردارکردنی هەناردەکردنی 54 کەرەستە لە وڵاتەکەیانەوە بۆ ئیسرائیل بەس نییە و پێویستە پەیوەندییە بازرگانییەکان بپچڕێن.
دوای ئەوەی چەندین ساڵ لەمەوبەر کوردانی ئێزدیی دانیشتووی گوندی بیرج لە پارێزگای رووها زێدی خۆیان بەرەو ئەورووپا جێهێشت، ئەم ساڵ دەگەڕێنەوە و رۆژی چوارشەممە 17-4-2024 فێستڤاڵی سەری ساڵی ئێزدییان پیرۆز دەکەن.
لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا رێژەی بێکاری لە تورکیا 0.3٪ دابەزیوە و ئێستا 8.7٪ی دانیشتووانی ئەو وڵاتە بێکارن.
لە شارۆچکەی بیسمیلی سەر بە ئامەد لافاو دروستبوو، بەهۆیەوە زیانی زۆر بەر ئاژەڵداران کەوت.
ئامەدسپۆر لە دەرەوەی یاریگەی خۆیدا لە یانەی کاستامۆنو سپۆری رکابەری بردەوە و هەنگاوێکی دیکە لە جامی یانە پلە دووەکانی تورکیا و گەیشتنی بە پلە یەک نزیکبووەوە.
شارەوانیی شارۆچکەی جورنێ رەش لە پارێزگای رووها کە دەم پارتی بردوویەتییەوە، تاوەکو دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن تێیدا لەلایەن قەییوومەوە بەڕێوەدەبرێت.
باخچەلی لەبارەی عەبدوڵڵا زەیدان، سەرۆکی گەورەشارەوانیی وان کە بەربژێری دەم پارتی بوو و بە جیاوازییەکی زۆر بردییەوە، گوتی، "بەشداریکردنی کەسێک کە بە ئاشکرا پەسنی پەکەکە دەکات، لەڕووی یاساییەوە ئابڕووچوونە؛ پێدانی فەرمانی دەستبەکاربوون بەو کەسە هەڵەیە."
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بە بۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانەوە پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و تێیدا پێداگریی حکومەتی وڵاتەکەی لە بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە، گولەنییەکان و رێکخراوی داعش دووپاتکردەوە.
وەزارەتی بازرگانیی تورکیا هەناردەکردنی 54 کەرەستە بۆ ئیسرائیل سنووردار دەکات و دەڵێت، دەکرێت بۆ مەبەستی سەربازی بەکاربهێندرێن و ئەنقەرەش ئەوەی ناوێت.
دوای ئەوەی چەندین ساڵ لەمەوبەر کوردانی ئێزدیی دانیشتووی گوندی بیرج لە پارێزگای رووها زێدی خۆیان بەرەو ئەورووپا جێهێشت، ئەم ساڵ دەگەڕێنەوە و چوارشەممەی سوور پیرۆز دەکەن.
وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، بڕیاری گرتنەبەری زنجیرەیەک رێکاریان لە دژی ئیسرائیل داوە و رێکارەکان تا ئەوکاتەی تەلئەڤیڤ ئاگربەست رادەگەیێنێت بەردەوام دەبن.
یانەی ئامەدسپۆر بە ئەنجامی 5-2 گۆڵ لە یانەی ئینەگۆلی بردەوە و کاستامۆنوسپۆریش کە رکابەری ئامەدسپۆرە دوو خاڵی لەدەستدا.
هەژماری فەرمیی ئێکسی گەورەشارەوانیی وان، زمانی کوردیی بۆ زیادکرا و پەیامەکانی قەیووم سڕانەوە.
لە دەروازەی سنووریی خابوور لە شارۆچکەی سلۆپیی سەر بە شرنەخ لە باکووری کوردستان، شۆفێرانی بارهەڵگر لەکاتێکدا لە نۆرەدان، بەربانگ دەکەنەوە. ئەو شۆفێرانەی بار دەهێننە هەرێمی کوردستان و عێراق، چەند رۆژێک لە چاوەڕوانیدا دەبن
لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا پاسەکانی شارەوانیی جۆلەمێرگ بە خۆڕایی خزمەتگوزاری پێشکێش بە هاونیشتمانیان دەکەن.
هەریەک لە عەلائەدین پارلاک، ئەندامی پێشووی ناوەندی بڕیار و بەڕێوەبردنی ئاکپارتی و مینە لۆک بەیاز، پەرلەمانتاری پێشووی ئاکپارتی رەخنەیان لە بڕیاری پێنەدانی پۆستی سەرۆکی گەورەشارەوانیی وان بە عەبدوڵڵا زێدان گرت
لەدوای بڕیاری قەدەخەکردنی خۆپێشاندان لە وان و بەدلیس، پارێزگای سێرت قەدەخەی هاتووچۆی لە شارۆچکەی بەرواریی پارێزگاکەی راگەیاند
وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێت، دوێنێ 89 خۆپێشاندەر لە وان و شەش پارێزگای دیکە دەستگیر کراون
دوای ئەوەی بە بڕیاری دادگە، بەڵگەنامەی دەستبەکاربوون لەبری بەربژێری سەرکەوتووی دەم پارتی بە بەربژێرەکەی ئاکپارتی درا، بەربژێرەکەی ئاکپارتی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دەم پارتی دەیزانی بریارێکی لەو جۆرە دەدرێت.
لە باڵەخانەیەکی 16 نهۆمی لە گەڕەکی گایرەت تەپەی ناوچەی شیشلی لە ئیستەنبووڵ ئاگر کەوتەوە و تا ئێستا مردنی 27 کەس راگەیێندراوە.
رەمەزان کارابوداک تەمەنی 37 ساڵە و پێشتر کرێکاری، دەستگێڕی، شاگردی و زۆر کاری دیکەی کردووە. ئەو بۆ ئەم هەڵبژاردنە خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی گەورەشارەوانیی دیلۆک بەربژێر کرد.
لە باکووری کوردستان و تورکیا ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی 81 پارێزگا کرا، شوێنی دەنگدان داپۆشران و سندووقەکانی دەنگدان ئامادەن.
بەگوێرەی پڕۆگرامی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کاژێر 12.00ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ئامەد گوتار پێشکێش دەکات.
زیاتر لە 61 ملیۆن هاووڵاتیی باکووری کوردستان و تورکیا کە 1.3 ملیۆنیان یەکەمجاریانە، لەم هەڵبژاردنەی شارەوانیی تورکیادا دەنگ دەدەن و دەسەڵاتێکی پێنج ساڵە بە بەربژێران دەدەن.
لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا موختاری گوندی چنێرانی سەر بە پارێزگای ئێلیهـ (باتمان) لەلایەن دەنگدەرانی ئەڵمانیاوە یەکلایی دەبێتەوە
تولای هاتیمئۆغوڵڵاری، هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی رایگەیاند کە ئەوەی دەتوانێت و لە پێگەی چارەسەرکردنی پرسی کوردە، رەجەب تەیب ئەردۆغانە
بەهۆی ئەو هێرشە چەکدارییەی سەر هۆڵێکی کۆنسێرت لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا پەیوەندیی بە ڤیلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا کرد و سەرەخۆشیی لێکرد.
جەودەت کۆناک، هاوبەربژێری دەم پارتی بۆ پۆستی سەرۆکی شارەوانیی دێرسم بە شێوەزاری زازاکی قسەی بۆ رووداو کرد و رایگەیاند، 500 ساڵ عوسمانییەکان ستەمیان لە خەڵکی دێرسم کرد و 100 ساڵیشە کۆماری تورکیا ستەم لە خەڵکی ئەو پارێزگایەی باکووری کوردستان دەکات.
ناوەندی راپرسی و لێکۆڵینەوەی ئادا ئەنجامی راپرسییەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دەم پارتی 59.8% و ئاکپارتی 28.2%ی دەنگەکانی ئامەد بەدەستدەهێنن
بەهۆی ئەوەی لە دوو شوێنی رێگەی نێوان پارێزگاکانی وان و سێرت رنووی بەفر روویدا، رێگەکە بەڕووی هاتووچۆدا داخرا
هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی لە ئاهەنگی نەورۆزی ئێلیهـ بانگەوازی لە ئاکپارتی کرد و رایگەیاند، دەم پارتی ئێستاش هەمان هەڵوێستی ئەرێنیی 2013ی بۆ پرۆسەی ئاشتی هەیە
وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، "بەهۆی بوونی پەیوەندیی سەرکردایەتیی یەکێتی و پەکەکە، هەڕەشە بۆ ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا دروستکراوە و دروست دەکرێت."
بەربژێری دەم پارتی بۆ گەورەشارەوانیی وان دەڵێت، رێگەیان پێنەدان خزمەتی خەڵک بکەن و قەیومەکانی ئاکپارتیش هیچ خزمەتێکی شاری وانیان نەکرد. بەربژێری ئاکپارتیش دەڵێت، ئەگەر وانییەکان ئەوان هەڵبژێرن، 24 پرۆژەیان بۆیان هەیە.
لە ئەرزەڕۆم بە گۆرانیی "وەرە بۆ ئەرزەڕۆم"ی ئیبراهیم ئەرکاڵ، پێشوازی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی گشتیی ئاکپارتی و سەرۆککۆماری تورکیا کرا. ئەردۆغان، جەهەپە و دەم پارتی بە دروستکردنی هاوپەیمانی تۆمەتبار دەکات
فێستیڤاڵێکی کورتی تایبەت لە ناوچەی سووری ئامەد بە سەرپەرشتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان - دەم پارتی بەڕێوەچوو؛ تێیدا 75 مەشخەڵ و 75 کەس کە دەفیان لێدەدا، بەشدارییان پێکرا و بە گۆرانیی کوردی، نەورۆز پیرۆز کرا
ئەنجوومەنی ئەورووپا دوای سێ رۆژ کۆبوونەوە لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا، بە پێویستی زانی سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە ئازاد بکرێت
رووداوەکە دوای نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە 13-4-2024 لە ناوچەی کۆجاسینان لە پارێزگای کایسەری روویدا. تەنیا گرتەیەکی کامێرای چاودێری بڵاوکراوەتەوە کە لە دوورەوە بەشێک لە ساتی رووداوەکەی تۆمارکردووە.
هەریەک لە سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا (MIT)، وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی ئەو وڵاتە بۆ بەشداریکردن لە "لووتکەی ئاسایش" لە عێراق، سەردانی بەغدا دەکەن.
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆتاییەکانی نیسانی ئەم ساڵدا سەردانی عێراق دەکات
یەکەمین بانگی مەغریب لە مانگی رەمەزان لە گوندەوارێکی شارۆچکەی شەمزینان لە پارێزگای جۆلەمێرگی باکووری کوردستان و تورکیا درا
ئامەدسپۆر بە ئەنجامی 5 گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە یانەی ئارناڤوتکۆی بردەوە و بە 62 خاڵ پارێزگاریی لە پلەی یەکەمی کۆمەڵەی سووری یانە پلەدووەکانی تورکیا کرد.
یانەی ئامەدسپۆر کە پێشەنگی لیگی دووەمی تورکیایە و 9 یارییە نەدۆڕاوە، رۆژی یەکشەممە میوانداریی یانەی ئارناڤوتسپۆر دەکات؛ پلیت بۆ ژنان و منداڵان بەخۆڕاییە و یارییەکەش لە چەناڵی یوتیووبی خۆیدا پەخش دەکات.
فاتیح ئەربەکان، سەرۆکی گشتیی پارتی یەنیدەن رەفاهـ، وێنەیەکی 30 ساڵ پێش ئێستای (نەجمەدین ئەربەکان)ـی باوکی نوێکردەوە و خۆی لە شوێنی باوکی وەستا. میدیای تورکیا وێنەکانیان لە تەنیشت یەکدی دانا و بڵاویان کردەوە.
سەرۆکی گشتیی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) رایگەیاند، دەم پارتی و ئاکپارتی لە پەرلەمان بەردەوام کۆدەبنەوە و زۆر جار لەگەڵ پارتەکانی دیکەش بەیەکەوە نان دەخۆن.
تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی گشتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان - دەم پارتی دەڵێت، رۆژی 1ی نیسانی ئەم ساڵ تابلۆی نووسینی شارەوانیی دێرسم بە زمانی کوردی لە شوێنە جیاوازەکان دادەنێن.
وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا دەڵێت، پلانی دەستپێکردنەوەی گەشتی ئاسمانیی هەولێر-ئامەدیان هەیە.
پلاتفۆڕمی "کوشتنی ژنان دەوەستێنین"، راپۆرتێکی نوێی لەبارەی دۆخی ژنان لە تورکیا و باکووری کوردستان بڵاوکردەوە و دەڵێت، مانگی رابردوو 36 ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژراون.
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.4 پلە بە پێوەری رێختەر لە شارۆچکەی ئەلبستانی سەر بە پارێزگای مەڕەش روویدا
باکرهان رەخنەی لە سەرۆکی شارەوانیی ئێستای چەولیگ گرت کە ئەندامی ئاکپارتییە و، گوتی "لەم شارەدا بە سەتان کەسی ناودارمان گیانیان لەدەستداوە. ناوی هیچ پێشەوایەکی کورد لە کۆڵان و شەقامەکان نەنراوە. جا کاتێک دێتە قسە، ئەفەندی دەڵێت؛ من زازام! کەسێک زازا بێت، پشتی خەڵکەکەی دەگرێت و لەم گۆڕەپانەدا دەبێت. ئەوەی لێرە نەبێت، نە زازایە و نە خزمەتی کوردیش دەکات."
یەکەمین فێستیڤاڵی ئۆنلاین بۆ فیلمی کوردی بە ناوی 'فێستیڤاڵی زاگرۆس' لە رۆژی 1ی ئاداری 2024ـەوە دەستیپێکردووە و تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
بە پشتبەستن بە لێکۆڵینەوەکە، دوو ئەندازیار کە بەرپرسن لە تەقاندنەوە و هەڵکەندن لە کانەکە، دەستگیرکران. ئەو دوو ئەندازیارە خراونەتە گرتووخانە و بڕیارە بڕۆنە بەردەم دادوەر.
گوتەبێژی ئاکپارتی رایگەیاند لە ئەنجامی چەند پرۆسەیەکی سیاسی، هەوڵی دامەزراندنی دەوڵەت و دوورگەی 'تیرۆر-ستان' لە باشووری تورکیا دەدرێت و ئەنقەرە دەزانێت کێ لە پشت ئەو بابەتەیە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە بەردەم بارەگای ئاکپارتی لە ئەنقەرە رایگەیاند، دوای هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی وڵاتەکە سەردانی عێراق دەکات.
پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە کۆی 39 بازنەی شارەوانیی پارێزگای ئیستەنبووڵ، بەربژێری لە 17 بازنە هەیە و کێبڕکێی بەدەستهێنانی ئەو شارەوانییانە دەکات.
وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، 63 ئەندام و سەردەستەی باندێکی تاوان لە 12 پارێزگای ئەو وڵاتە دەستگیرکران.
سەرۆکی پارتی دیموکراسی و پێشکەوتن (دەڤا) رایگەیاند، هەوڵی جیددی دەدەن بۆ پیکهێنانی فراکسیۆنیکی نوێ لە پەرلەمانی تورکیا.
لە پەرلەمانی تورکیا دوای زمانی کوردی، سانسۆر خرایە سەر زمانی لازی، مایکرۆفۆن لەسەر پەرلەمانتارێکی لازی کوژێندرایەوە.
دوای ئەوەی بێریتان گیونەش، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە پەرلەمانی تورکیادا ویستی بە زمانی کوردی پیرۆزبایی رۆژی جیهانیی زمانی دایک بکات، رێگریی لێکرا و چەند جارێک مایکرۆفۆنەکەی داخرا.
فەخرەدین ئاڵتوون، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا دەڵێت، "ئاشکراکردنی راستییەکان و زانیارییە ھەڵەکان، تاکە رێگەی رووبەڕووبوونەوەی تاوانەکانی ئیسرائیلە لە غەززە".
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی پارێزگای ئیستەنبووڵ ئەو ژنە کوردە بەساڵاچووەی کە گوایە بەهۆی نەزانینی تورکییەوە هاوکاری نەکروە، "خزمەتگوزاریی تەواوی پێشکێشکراوە و ئەو ڤیدیۆیەس کە بڵاوکراوەتەوە، تەنیا بە مەبەست بووە."
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیی هاوبەش لەگەڵ ئیلهام عەلیێڤ رایگەیاند، ئێستا دەرفەتێک بۆ ئاشتی لە نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا هەیە و ئەنقەرە شان بە شانی باکو هەنگاو دەنێت.
ئامەدسپۆر یەکەمە و وان و دیاربەکرسپۆریش دووەم و حەوتەمن
ئەو شێفانەی هەرێمی کوردستان، کە لە شاری ئاڵانیای تورکیا بەشدارییان لە فێستڤاڵێکدا کردبوو دەڵێن، لەسەر ئاڵای کوردستان سووکایەتیی زۆریان پێکراوە، بەڵام دواجار پلەی یەکەمیان بەدەستهێناوە.
لە کۆبوونەوەی لەگەڵ رۆژنامەڤاناندا، خاڵیس بیلدەن، بەربژێری ئاکپارتی بۆ سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئامەد رایگەیاند، "زمانی کوردی هیچ کێشەیەکی نییە و من قسەی پێدەکەم"، هانی هاونیشتمانیانیشی دا ناوی منداڵەکانیان لە وانەی بژاردەی زمانی کوردی تۆماربکەن.
سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، حکومەتی بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل "رێچکەی هیتلەری گرتووە."
سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند هاوینی ئەم ساڵ سەنگەرەکانیان لە ناوچەی 'ئۆپەراسیۆنی چنگ' (هەرێمی کوردستان) بەشێکی گرنگ لە سەنگەرەکانیان تووند دەکەن و "رێکاری باشتر" لە دژی پەکەکە دەگرنە بەر.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دوای 12 ساڵ سەردانی قاهیرە دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
پەرلەمانتارێکی پێشووی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا لەبارەی کوردانی باکووری کوردستان قسەیکرد، هەموو کوردی بە تورک ناوبرد و رەتیکردەوە شتێک بەناوی گەلی کورد هەبێت.
ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی گەلی کۆماری - جەهەپە دەڵێت، دوای هەڵبژاردنی شارەوانییەکان، پرۆسەیەکی چارەسەری لەنێوان ئاکپارتی و دەم پارتی دەستپێدەکات
سەرۆککۆماری تورکیا لە گوتارێکیدا لە پارێزگای زۆنگوڵداکی وڵاتەکەی رایگەیاند، تاوەکو کۆتایی ساڵی 2024 بەرهەمی رۆژانەی نەوت لە گابار دەگەیێننە 100 هەزار بەرمیل
مەرال دانش بێشتاش نووسیویەتی "ئیستەنبووڵ دەکەینە ناوەندی یەکسانی، لێبوردەیی و ئاشتی. بە مزگەوتەکانمان، جەمخانەکانمان، کەنیسەکانمان و سیناگۆگەکانمان دەوڵەمەند دەبین. بە ویستی ژنانمان، بە جۆشوخرۆشی گەنجانمان و بە هێزی خەڵکەکەمان گەورە دەبین."
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵیی دەوڵەتی تورکیا، لە ئۆپەراسیۆنێکیی دەزگای هەواڵگریی میتی تورکیا لە چیای گارەی هەرێمی کوردستان، گەریلایەک بە ناوی یونس دەمیر بە ئامانجگیراوە و گیانی لەدەستداوە.
ئاماری دانیشتووان و گۆڕانکارییەکان لە باکووری کوردستان و تورکیا
محەممەد مەتینەر، پەرلەمانتاری پێشووی ئاکپارتی رایگەیاند، پێویستە وانەی زمانی کوردی بکرێتە ناچاری نەوەک بژاردە.
بەگوێرەی دوایین راپۆرتی دامەزراوەی ئاماری تورکیا، ژمارەی دانیشتووانی پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان 13 هەزار و 253 کەس زیادیکردووە و بووەتە ملیۆنێک و 818 هەزار و 133 کەس.
شەش ئەندامی ماڵباتێک لە ئامەدی باکووری کوردستان، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵەکەیاندا بە دووکەڵ ژەهراوی بوون.
تۆڕی میدیایی رووداو لە سێگۆشەی زێڕینی میزۆپۆتامیاوە بووڵتەنی باکووری کوردستانی پێشکێشکرد، لە بناری چیای قەرەجداخ، کە دەکەوێتە نێوان پارێزگەکانی ئامەد، رووها و مێردین.
سەرۆکی بانکی ناوەندیی تورکیا دەستی لەکاركێشایەوە، بە بڕیاری سەرۆککۆماری تورکیا، یاریدەدەری سەرۆکی بانکەکە کرایە سەرۆکی بانکەکە و بڕیارەکەش لە ژمارەی ئەمڕۆ شەممەی رۆژنامەی فەرمیدا بڵاوکرایەوە.
بەگوێرەی پرۆگرامی وەزارەتی پەروەردەی تورکیا، لە قوتابخانە ناوەندییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025 رۆژی 30-1-2024 ناونووسین بۆ خوێندنی وانەی بژاردەی زمانی (کورمانجی و زازاکی) کوردی دەستیپێکرد و تاوەکو رۆژی 12-2-2024 بەردەوام دەبێت.
باشاک دەمیرتاش، هاوژینی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە داواکاریی بەربژێربوونی بۆ سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ پێشکێشی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان - دەم پارتی کرد.
بووڵتەنی کاژێر 15:00ـی تۆڕی میدیایی رووداو کە تایبەتە بە باکووری کوردستان و تورکیا، ئەمڕۆ یەکشەممە، 28-1-2024 لە بناری چیای قەرەجداخ پێشکێشکرا. قەرەجداخ دەکەوێتە سێگۆشەی نێوان ئامەد، رووها و مێردین لە باکووری کوردستان.
باشاک دەمیرتاش هاوژینی سەڵاحەدین دەمیرتاشە، دەنگۆی بەربژێربوونی باشاک بۆ گەورە شارەوانیی ئیستەنبووڵ بووەتە باسێکی گەرمی سیاسەت و رۆژەڤی تورکیا. هەرچەندە هاوژینەکەی دەمیرتاش بە فەرمی هیچ داواکارییەکی نییە، بەڵام دەڵێت، دەم پارتی داوا بکات، ئەو ئامادەیە.
شوێنی پارتەکان لەسەر پسوولەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا لە رێی تیروپشکەوە دیاریکرا و ئاکپارتی لەسەر پسوولەکە ژمارە 1 ـە و دەم پارتیش ژمار 9 ی بەرکەوت.
لە پارێزگای دیلۆکی باکووری کوردستاندا سێ کرێکار گیانیان لەدەستدا، بەمەش ژمارەی ئەو کرێکارانەی لەو مانگەدا لە پارێزگاکە گیانیان لەدەستداوە بۆ حەوت کرێکار بەرزبووەوە.
بەگوێرەی راپۆرتی ژووری کاسبکار و پیشەوەرانی ئامەد، پار هەزار و 346 دووکاندار لەو پارێزگایەی باکووری کوردستان، ناچار بوون دووکانەکانیان دابخەن. لەکاتێکدا ساڵی 2022 لە ئامەد هەزار و 150 دووکان داخرابوون.
هاووڵاتییەکی سوودانی کە خوێندکاری زانکۆ بوو، لە پارێزگای دیلۆکی باکووری کوردستان لەلایەن هاووڵاتییەکی دیکەی سوودانییەوە بە چەقۆ لێیدرا و کوژرا.
لەسەر بانگهێشتی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، ئەمڕۆ چوارشەممە ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە ئەنقەرە.
سەرکردایەتیی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی- مەهەپە بڕیاری داخستنی بارەگای رێکخستنەکانی لە شارۆچکەی چەرموگ دەرکرد و رایگەیاند، لەو بارەگایەیدا پەیڕەوی نێوخۆیی پێشێلکراوە.
لە کۆی 24 بەربژێری پارتی کرێکاری تورکیا - تیپ، تەنیا دوو بەربژێری دەکەونە باکووری کوردستان؛ لە ئیزمیر چوار و لە ئیستەنبووڵیش دوو بەربژێری هەیە
لە سەردانێکی بۆ پارێزگای دێرسیمی باکووری کوردستان ئۆزگور ئۆزەل سەرۆکی گشتیی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) سەبارەت بە دەم پارتی رایگەیاند، پارتێکی فەرمییە و پەیوەندییان لەگەڵیدا هەیە.
پرۆتۆکۆلی ئەندامێتیی سوێد لە هاوپەیمانیی ناتۆ، کە رۆژی 26-12-2023 لەلایەن لیژنەی کاروبارەکانی دەرەوەی پەرلەمانی تورکیا پەسندکرا، بڕیارە رۆژی سێشەممە 23-1-2024 لە پەرلەمانی تورکیادا بخرێتە دەنگدانەوە. ئەگەر دەنگی پێویست بهێنێت و پەسند بکرێت، تورکیا بە فەرمی لارینەبوونی خۆی لە ئەندامێتیی سوێد لە ناتۆ رادەگەیەنێت.
کەسێکی نەناسراو لە کۆڵانەکانی ناوچەی ئەسەنیوڕتی ئیستەنبووڵ، 11 کەسی بە چەقۆ بریندار کرد.
هاونیشتمانییەکی باکووری کوردستان کە زۆر لە یاریزانی تۆپی پێی ئەرجەنتینی مارادۆنا دەچێت، بووەتە جێی سەرنج و لەگەڵ بڵاوبوونەوەی یەکەمین ڤیدیۆی، چەندین داواکاری و دەستەوارەی بۆ هاتووە.
لە ئەرزەڕۆمی باکووری کوردستان کچێک لەکاتی ژوانی لەگەڵ خۆشەویستەکەی و باس و خواسی پێکهێنانی ژیانی هاوژینی، لەلایەن کەسێکەوە نامەیەکی بۆ دێت و تێیدا بە "ژنەکەم" بانگیکردووە، بەهۆی لێکەوتەکانی ئەو نامەیەوە کچەکە لە ئۆتۆمبێل خۆی هەڵدەداتە خوارەوە و بە سەختی بریندار دەبێت.
وەزیری دادی تورکیا رایگەیاند، هاوژینی ئەو کەسەی لەلایەن کوڕی سەرۆکی سۆماڵ بە ئۆتۆمبێل لێیدرا و گیانی لەدەستدا، سکاڵاکەی لە دادگە کشاندووەتەوە، بۆیە کوڕی سەرۆکی سۆماڵ بە 900 دۆلار سزادراوە.
سەرۆکی لیژنەی بەرگریی نیشتمانی لە پەرلەمانی تورکیا دەڵێت، کەسانێک دەیانەوێت جیاکاریی کورد و تورک لە ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیادا دروستبکەن و رەتیکردەوە سوپای تورکیا کورد بکاتە ئامانج.
وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت، پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە لە چیاکانی قەندیل و مەتین؛ شارەکانی سلێمانی، کەرکووک و شنگال هەیە و ئاماژە بەوەش دەکات، کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرەکە لە سنووری پارێزگای دهۆک و رووداوەکەی فڕۆکەخانەی عەربەت لە پارێزگای سلێمانی پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پەکەکەی دەرخست.
وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، دەیانەوێت بە پلانێک خاکی سووریا دابەش بکەن، پێویستە هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ پەکەکە بووەستن.
مەولوود یاقووت، کۆنسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کە بۆ بەشداری لە پرسەی پێشڕەو دزەیی و کچەکەی سەردانی ماڵەکەیانی کردبوو، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دڵگرانن بەرامبەر ئەو رووداوە.
بههۆی کەوتنی بەفرێکی زۆرەوە، رێگەی 316 ناوچهی نیشتهجێبوون له پارێزگاكانی وان، جۆلەمێرگ و بهدلیسی باکووری کوردستان بهڕووی هاتووچۆدا داخراون
تەرمی پزیشکێکی ژن بەناوی رۆناهی کە تەمەنی 26 ساڵ بوو، لە رووهای باکووری کوردستان بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە.
گەڕەکی گوربوز لە شارۆچکەی خانی سەر بە ئامەدی باکووری کوردستان، ماوەی هەفتەیەکە بێ کارەبایە و هاونیشتمانیان سەرکۆنەی کۆمپانیای دیجلە بۆ دابەشکردنی تەزووی کارەبا (دەداش) دەکەن.
لەدوای گۆڵەکە یاریزانەکە پاڵپشتیی خۆی بە نووسینێک بۆ هێرشەکانی ئیسرائیل دەربڕیوە
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیدا 24 پێگەی گەریلا و شەڕڤانان بۆردوومانکراون.
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی تورکیا کۆتاییهات و سەرۆکایەتیی پەیوەندییەکانی سەرۆککۆماریی تورکیا راگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە و جەختی لە بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنەکان کردەوە. گیانلەدەستدانی 45 شەڕڤان و گەریلاشی لە هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستان لە ئەنجامی هێرشەکانیاندا راگەیاند.
لەکاتێکدا هێشتا پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان - دەم پارتی، بەربژێری بۆ گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ رانەگەیاندووە، "دەنگۆیەکی بەهێز" هەیە لەبارەی بەربژێربوونی باشاک دەمیرتاش، هاوژینی سەڵاحەدین دەمیرتاش، بەڵام دەمپارتی ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ناوچەی مەجیدئۆزو لە پارێزگای چۆروم-ی تورکیا بە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.2 پلەی رێختەر هەژا و بەهۆیەوە خەڵک لە ماڵەکانیان چوونە دەرەوە
لە شارۆچکەی حەکیمخانی سەر بە پارێزگای مەلەتیی باکووری کوردستان ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و بەهۆیەوە چوار کەس بریندار بوون
هاوژینی ئەو ژنەی رۆژی دووشەممە لە ئامەدی باکووری کوردستان تەرمەکەی دۆزرایەوە، خرایە زیندانەوە.
لە کۆبوونەوەی پارتەکەیدا لە پارێزگای مانیسای تورکیا، مەرال ئاکشەنەر سەرۆکی گشتیی ئیی پارتی گوتارێکی پێشکێشکرد و جەختیکردەوە کە ئەوان بە تەنیا و بێ هاوپەیمانی بەشداری لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکاندا دەکەن.
هەتا کەشوهەوا ساردتر بێت، محەممەدی تەمەن 9 ساڵ گەرموگوڕتر دەبێت؛ ئەو لە وانی باکووری کوردستانە و دەیەوێت ببێتە پاڵەوانی کیکبۆکسینگ
شەش بەرپرسی باڵای رێکخستنەکانی ئیی پارتی لە پارێزگای ئەنتاڵیا رۆژی سێشەممە 09-01-2024 دەستیان لەکارکێشایەوە و رایانگەیاند، ئیی پارتی ئێستا بووەتە ئۆپۆزیسیۆنی پارتەکانی ئۆپۆزیسیۆن
لە ناوچەی پەتەرگەی سەر بە پارێزگای مەلەتیی باکووری کوردستان، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.4 پلەی رێختەر روویدا.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی وەزارەتی بەرگریی تورکیا کە ئێوارەی رۆژی شەممە، 6-1-2023، بڵاویکردەوە، هێزی ئاسمانیی تورکیا 15 شوێنی تایبەت بە بەرپرس و ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکەیان کردووەتە ئامانج.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە رۆژی هەینی سەردانی ئیستەنبووڵی کرد، دوای چەند دیدارێک، ئەمڕۆ شەممە 6-1-2024 لە ئیستەنبووڵ لەلایەن سەرۆککۆماری تورکیاوە پێشوازی لێکرا و کۆبوونەوە.
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4 پلەی رێختەر لە پارێزگای مەلەتیی باکووری کوردستان روویدا.
نووسینی ناوی هونەرمەند حەسەن زیرەک وەکو خاوەنی ئاوازی کلیپە نوێیەکەی ئیبراهیم تاتڵیسەس کێشەی بۆ دوو گەنجی سلێمانی دروستکردووە، چونکە خاوەنی ئاوازەکە هونەرمەندێکی عەرەبە نەک حەسەن زیرەک.
سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری - جەهەپە باسی لە ئەگەری هاوپەیمانی لەگەڵ دەم پارتی کرد و جەختیکردەوە تێڕوانینیان لە بەربژێرکردندا لە یەکدی نزیکە.
توێژینەوەیەک لە تورکیا ئاشکرای دەکات، چای گەرم هۆکارێکی بەربڵاوە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی سوورێنچک، بەجۆرێک دەبێتەهۆی دروستبوونی برینی سوورێنچک، بەمەش ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەکە زیاددەکات.
بەگوێرەی راپۆرتی 2023ـی پلاتفۆرمی تاوانەکانی دژی ژنان دەوەستێنین (KCDP) لە ماوەی ساڵی رابردوودا لە باکووری کوردستان و تورکیا، 315 ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژراون و 248 ژنیش بە شێوەی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
گوتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە ناوی بەربژێرانیان بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە گەورەشارەوانییەکان ئاشکرا دەکەن.
وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکاتە ئامانج و "هاوپەیمانی"ـیشی لەگەڵ یەکێتی دروستکردووە.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردەوە، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لە ئەنقەرە پێشوازیی لە حەسەن توران، سەرۆکی بەرەی تورکمانیی عێراق کردووە.
کاژێر 16:28خولەکی ئەمڕۆ دووشەممە 01-01-2024 بوومەلەرزەیەک لە شارۆچکەی پەلەموری سەر بە پارێزگای دێسریمی باکووری کوردستان روویدا
پرۆفیسۆرێکی کەشناسیی تورکیا بوومەلەرزەکەی ئەمڕۆ دووشەممەی دێرسیم بە "مەترسیدارترین" وەسفدەکات و باس لەوە دەکات، مەترسیی روودانی بوومەلەرزەیەکی حەوت پلەیی لە باکووری کوردستان هەیە.
کاژێر 07:37 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە بوومەلەرزەیەک لە شارۆچکەی شەمزینانی سەر بە جۆلەمێرگی باکووری کوردستان روویداوە.
سەلاحەدین دەمیرتاش دەڵێت، وەکو سەرکۆنەیەک بۆ دادگەریی حکومەتی تورکیا، بەشداریی لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی باوکیدا نەکرد و دەستنووسێکی بڵاوکردەوە.
لە ئێوارەی دوێنێ چوارشەممەوە تەمومژێکی چڕ ئاسمانی ئامەدی باکووری کوردستانی گرتووە و بەهۆیەوە شەش گەشتی ئاسمانیی فڕۆکەخانەی دیاربەکر هەڵوەشێندراوە.
دوای زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە ڤێدات ئشکهان، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی تورکیا، کەمترین بڕە مووچەی باکووری کوردستان و تورکیای بۆ ساڵی 2024 بە 17 هەزار و 2 لیرە جێگیرکرد، کە بەگوێرەی نرخی ئێستا دەکاتە نزیکەی 580 دۆلار.
غەریب عەسکەر، بڕیاردەری پەرلەمانی عێراق و یەکێک لە نوێنەر و سەرکردەکانی تورکمانە لە عێراق، دەڵێت، "پۆستی پارێزگاری کەرکووک مافی تورکمانە".
ناوەندێکی بارەگای ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات (مەسەدە) و ماڵی کەسێکی سڤیل لە دربەسیێ لە رۆژئاوای کوردستان بۆردوومانکران.
ئەندامێتیی سوێد لە هاوپەیمانیی ناتۆ لەلایەن لیژنەی کاروبارەکانی دەرەوەی پەرلەمانی تورکیا پەسندکرا.
سەرۆککۆماری تورکیا باسی ئەو سەربازانەی کرد، کە لەلایەن پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کوژراون و رەخنەی تووندی لە پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) گرت.
دانیشتنی دۆسیەی (رووداوەکانی کۆبانێ)ی دادگەیی سەڵاحەدین دەمیرتاش، رۆژی دووشەممە 25-12-2023 هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان – هەدەپە بە ئامادەبوونی هاوسەرۆکانی دەم پارتی بەڕێوەچوو.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی وەزارەتی بەرگریی تورکیا کە 25-12-2023 بڵاویکردووەتەوە، لە بۆردوومانەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوا و باشووری کوردستان و سووریا 26 شەڕڤان گیانیان لەدەستداوە.
دەم پارتی باسی کوژرانی سەربازانی تورکیا لەلایەن پەکەکەوە دەکات و بانگهێشتی ئاکپارتی بۆ دیالۆگ و چارەسەری دیموکراسییانەی پرسی کورد دەکات.
بە بڕیاری وەزیری دادی تورکیا ئۆپەراسیۆنێک بۆ دەستگیرکردنی ئەندامانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان - دەم پارتی دەستیپێکرد و زیاتر لە 30 ئەندامی ئەو پارتە بە تۆمەتەکانی "پێداهەڵدان بە تاوانبار" و " بانگەشەکردن بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە" دەستگیرکران.
هەریەک لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ لە هەمان شاردا و لە دوو شوێنی جیاواز، رەخنەیان لە یەکدی گرت. ئەردۆغان رایگەیاند هەڵبژاردنی داهاتوو دەرفەتە بۆ کۆتاییهێنان بە بێ پڕۆژەیی لە ئیستەنبووڵ.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا کوژرانی شەش سەرباز و برینداربوونی سەربازێکی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند و ئاماژەی بە گیانلەدەستدانی 13 گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستانیش کرد.
تورکیا ساڵانە زیاتر لە 70%ـی بەرهەمە پۆشاکییەکانی دەنێرێتە بەریتانیا و وڵاتانی دیکەی ئەوروپا، بەڵام ئەم ساڵ پێناچێت ئەو رێژەیە بگاتە 50%ش، چونکە تادێت ژمارەی کارمەندانی دەرکراو و کۆمپانیا داخراوەکان زیاتر دەبن.
دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 21-12-2023، چەند بڕیارێکی تایبەت بە قەدەخەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی لە رۆژنامەی فەرمیدا بڵاوکردەوە، کە بڕیارە 31-03-2024 بەڕێوەبچێت
دوای راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق و ناوچە کێشە لەسەرەکان، هاوسەرۆکانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان - دەم پارتی رایانگەیاند، ویستی دیموکراسییانەی خەڵکی کەرکووک بووەتە هیوایەک بۆ گەلانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست.
وەزیری دەرەوەی عێراق لە ئەنقەرە لەگەڵ هاوتاکەی کۆبووەوە و بەگوێرەی راگەیێندراوی هاوبەشی کۆبوونەوەکە پرسی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و هاوئاهەنگیی نێوانیان بەتایبەتی لە بواری ئاسایش و هەواڵگری بۆ رووبەڕبوونەوەی ئاڵنگارییە هاوبەشەکان تاوتوێ کرا.
وەزیری دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە لە ئەنقەرە لەلایەن وەزیری دەرەوەی تورکیاوە پێشوازی لێکرا و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک بەرپرس کە دووانیان وەزیری حکومەتی هەرێمی کوردستانن، کۆبوونەوە.
پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنووری پارێزگای نەینەوا ژمارەیەکی زۆر دەنگی بەدەستهێناوە. پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو دەڵێت، چاوەڕوان دەکرێت پارتی 7 بۆ 8 کورسی بباتەوە و یەکێتیش کورسییەک تاوەکو 2 کورسی بەدەست دەهێنێت.
پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنووری مەخموور زۆربەی دەنگەکانی لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بردووە و دوای ئەویش یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دێت.
هەڵەبجە سەعدوون، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە گوێڕ، رێژەی بەشداریی هەر 10 بنکەکەی گوێڕی دەستکەوتووە کە بەمشێوەیەن؛ 27 هەزار کەس مافی دەنگدانی هەبووە و لەو ژمارەیە 15 هەزار و 756 کەس دەنگیان داوە. بەو جۆرەش رێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردن 56٪ بووە.
ئەنجامی دەنگدانی 4 بنکە لە کۆی 5 بنکەی شاری مەخموور دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە و رێژەی دەنگدان 50٪ کەمترە.
وەکو کاردانەوە لە بەرامبەر سووکایەتیکردن بە شێخ سەعیدی پیران و لێپرسینەوە لە سالم ئەنساریئۆغڵو، پەرلەمانتاری ئیی پارتی لەلایەن لیژنەی دیسپلین، 12 هەزار و 750 ئەندامی ئیی پارتی لە ئامەد دەستیان لەکارکێشایەوە.
سەرۆکی گشتیی مەهەپە رایگەیاند، ناساندنی شێخ سەعید وەکو قارەمانێک ئۆقرە و ئارامیی ئەوانی نەهێشتووە. هەروەها رایگەیاند "قسەکردن بە زمانی کوردی دەوڵەمەندییە، بەڵام نەک لە نێو پەرلەمان و بە بیانووی زمانی دایک و هەوڵی بە فەرمیکردنی زمانەکە".
بەگوێرەی بڕیارێکی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، لەمەودوا ئەو بیانییانەی دەیانەوێت لەڕێی کڕینی زەوی وڵاتینامە بەدەستبهێنن، دەبێت زەوییەکەیان بکەنە خانوو یان باڵەخانە.
بەگوێرەی راپرسییەک کە لە شەش وڵاتی ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا ئەنجامدراوە، ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی هەر شەش وڵات دژی ئەندامبوونی تورکیان لەو یەکێتییە.
لە کامێرای چاودێرییەوە دیمەنێک لە سەر شەقامێکی ئیستەنبووڵ تۆمارکراوە، تێیدا شۆفێری ئۆتۆمبێلێک خۆی بە کارمەندێکی گەیاندندا دەکێشێت، ئەوەی ئۆتۆمبێلەکە لێدەخوڕێت، کوڕی سەرۆککۆماری سۆماڵە و بەبێ دەستگیرکردن گەڕایەوە وڵاتەکەی.
لە پارێزگای سەمسووری باکووری کوردستان، هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراسییەکانی شارۆچکەی ئیسلاحیەی سەر بە پارێزگای دیلۆکی باکووری کوردستان دەستگیرکرا.
وەزیری بەرگریی تورکیا دەڵێت، سەرکردەی پەکەکە رایگەیاندووە چەند جارێک ویستوویانە خۆیان رادەستبکەنەوە، بەڵام هاوپەیمانانی رۆژئاوا رێگەیان نەداوە. هەروەها باسی لەوە کرد ئەگەر حکومەتی سووریا بەرپرسیارێتیی بەجێ بهێنێت و هەڵبژاردن بکرێت، تورکیا لەو وڵاتە دەکشێتەوە.
بەگوێرەی راگەیێنراوێکی دامەزراوەی نەوتی تورکیا (TPAO)، بەرهەمی رۆژانەی نەوتی چیای گابار لە پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان گەیشتووەتە 30 هەزار بەرمیل.
جوان حاجۆ، هونەرمەندی ناسراوی کوردستان، رۆژی 3-12-2023 میوانی پرۆگرامی 'چۆن روویدا'ی تۆڕی میدیایی رووداو بوو، وەڵامی پرسیارەکانی دلبخوین دارای دایەوە و باسی ئەو کلیپەی کرد کە لەگەڵ هولیا ئاڤشار (ماڤی) دروستیان کرد.
مستەفا دەرتلی و ئیبراهیم باریک تەمەنیان 72 ساڵە و لە 10 ساڵییەوە هاوڕێن. دەرتلی و باریک، 20 ساڵە لە خواردنگەیەی دیلۆکی باکووری کوردستان کار دەکەن
هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپ لە کۆبوونەوەی جەماوەریی پارتەکەیدا لە پارێزگای ئایدنی تورکیا رایگەیاند، بۆ ئەم هەڵبژاردنە هیچ هاوپەیمانییەکی شاراوە قبووڵ ناکەن
لە گوتارێکیدا کە لە رۆژی جیهانیی مافی مرۆڤ لە ئیستەنبووڵ پێشکێشیکرد، سەرۆککۆماری تورکیا رەخنەی لە ئەمریکا گرت و بە پشتیوانیکاری ئیسرائیل ناویبرد و بە پێویستیشی زانی گۆڕانکاریی ریشەیی لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بکرێت.
لە دەیەم رۆژی گردبوونەوەی کرێکاران لە پارێزگای رووهای باکووری کوردستان، هێزەکانی جەندرمە هەڵیانکوتایە سەریان و 22 کرێکار و ئەندامی سەندیکای بیرتەک سەن-یان دەستگیرکرد؛ دوای چەند کاژێرێک لێپرسینەوەش لەگەڵیان، ئازادیان کردن
عەبدولوەهاب سەمۆ هاونیشتمانییەکی گوندی چیلگەی پارێزگای وانە لە باکووری کوردستان، لە چیاکاندا دار بە دار بەدوای هەنگویندا دەگەڕێت. هەنگوین بەلایەوە وەکو گەنجینە وایە، زیاتر لە 30 ساڵە هەنگەوانە و بە بەرگێکی نیمچە داپۆشراوەوە هەوڵی دەرهێنانی هەنگوینی نێو دارەکان دەدات، بێ ئەوەی هیچ زیانێک بە دارەکان بگەیێنێت، هەنگوینەکە دەردەهێنێت
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند شەوی رابردوو 130 ھاووڵاتیی تورکیا لە غەززە دەرچوون و گەیشتوونەتە میسر.
ئەو گۆرانییەی لەلایەن دوو گەنجی کوردەوە بە ناوی 'نازدار نازدار' لەسەر دەنگی حەسەن زیرەک بە ژیریی دەستکرد (AI) ئامادەکرابوو، لەلایەن گۆرانیبێژی عەرەب تاهیر عوجەیلی کە خاوەنی ئاوازەکەیە، کۆپی رایتی لێدرا و لە پلاتفۆرمەکاندا سڕدرایەوە.
لە پرۆگرامێکی تایبەتدا لە پارێزگای ئەنتاڵیای تورکیا، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری - جەهەپە، سەرۆکی شارەوانیی شارۆچکەی ماناڤگاتی دووبارە بەربژێر کرد بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا.
هاونیشتمانییەکی باکووری کوردستان دوای 30 ساڵ زیندانی، ئازادکرا؛ دوای ئازادکردنیشی کەژاوەیەک بۆ پێشوازیکردنی کەوتنەڕێ و ماڵباتەکەی بە هەلهەلە و فڕاندنی کۆتری ئاشتی پێشوازییان لێکرد. دیمەنەکانی پێشوازیکردنیشی بەتایبەتی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو نێردران
سەرۆککۆماری تورکیا رووی دەمی کردە وڵاتانی رۆژئاوا و رایگەیاند، لەکاتێکدا ئەوان پاداشتی پەکەکە، یەپەگە و گولەنییەکان دەکەن و پێشوازییان لێدەکەن، ناتوانن چاوەڕێ بکەن تورکیا حەماس بە تیرۆرست ببینێت.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی یەکینەکانی نیشتەجێبوون (TOKI) لە ماوەی مانگێکدا 897 شوقە و خانوو بەسەر زیانبەرکەوتووانی پارێزگای رووهای باکووری کوردستاندا دابەشدەکرێت و لە مانگەکانی سەرەتای ساڵی 2024 کلیل رادەستی چوار هەزار و 469 ماڵباتی زیانبەرکەوتووی بوومەلەرزە دەکرێت.
شەپۆلێکی بارانی بەلێزمە روو لە پارێزگاکانی چەولیک، شرنەخ، مووش، سێرت و ئێلیهی باکووری کوردستان دەکات.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە شارۆچکەی بسمیلی سەر بە ئامەدی باکووری کوردستان، ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 29-11-2023، دوو هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا.
بەمەبەستی تاوتوێکردنی پرسی هاوپەیمانییەکان لە چوارچێوەی هێز و لایەنە سیاسییەکانی ئۆپۆزیسیۆن، سەرۆکی جەهەپە سەردانی سەرۆکی ئیی پارتی دەکات.
هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانی ئامەد، کە قەیومێکی ئاکپارتی لە شوێنەکەی دانراوە، سزای زیندانیی 9 ساڵ و 4 مانگ و 15 رۆژی بەسەردا سەپێندرا.
پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی سەرما بەشێکی باکووری کوردستان بگرێتەوە، بە تایبەتی پارێزگاکانی قەرس، ئەردەخان، ئەرزەڕۆم، ئاگری و دێرسم.
ئەریڤان باروت کچە کوردێکی دێرسیمی باکووری کوردستانە، لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتیی کیکبۆکسینگ لە وڵاتی پرتوگال لە رکابەرە ئیسرائیلییەکەی بردەوە و بووە پاڵەوانی جیهان لە کیکبۆکسینگ.
شەمەندەفەرێکی بارهەڵگر لە ئامەدی باکووری کوردستان خۆی بە ئۆتۆمبێلێکدا کێشا و لە ئاکامدا پێنج کەس بریندار بوون، کە دووانیان تەندروستییان ناجێگیرە.
ئەو گەنجەی شەممەی رابردوو لە ئامەدی باکووری کوردستان تەقەی لێکرابوو، ئەمڕۆ یەکشەممە گیانی لەدەستدا.
ئامەدسپۆر سەرکۆنەی جەماوەری یانەی ئینەگۆل سپۆری کرد بەوەی هوتافیان لە دژی کاپتنی کۆچکردووی یانەکە، شێخموس ئۆزەر گوتەوە.
لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا دوو خێزان لەسەر منداڵەکانیان دەبێتە شەڕیان و دواتر یەکێکیان تەقە لە خێزانەکەی دیکە دەکات و کوڕ باوکێک دەکوژێت و دایکیان و کەسێکی دیکە بریندار دەکات.
دوو هاووڵاتیی تورکیا کە دەگوترێت ویستوویانە بڕۆنە غەززە بۆ بەشداریکردن لە شەڕی دژی ئیسرائیل، بەهۆی بۆردوومانی ئیسرائیل لەسەر سنووری لوبنان کوژران.
لە شارۆچکەت شیرڤانی سەر بە پارێزگای سێرتی باکووری کوردستان، کانێکی کانزا داڕما و لە ئاکامدا سێ کرێکار گیانیان لەدەستدا و دووانی دیکەش بریندار بوون.
لە ئەنقەرە هاووڵاتییەکی تەمەن 72 ساڵ، کە پێشتر چەند جارێک ناڕەزایی بەرامبەر دراوسێکەی سەروو نهۆمەکەی خۆی پێشانداوە و گوتوویەتی دەنگەدەنگ زۆر دەکەن، دەستی داوەتە تفەنگ و پێنج کەسی لەو خێزانە کوشتووە، کە دووانیان منداڵن.
لە ماوەی 10 مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، لە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان، 68 گیانلەدەستدان و چوار هەزار و 940 برینداربوون بە رووداوی هاتووچۆ تۆمارکراون.
وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر ئەو وشەیەی جەلال ئادان، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا رۆژی 26-10-2023 ئاراستەی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان - هەدەپەی کرد، پەرلەمانتارانی ئەو پارتە لە کۆبوونەوەی رۆژی سێشەممەدا رۆیشتنە سەر سەکۆی گوتاری پەرلەمان و بە چەپڵەلێدان سەرکۆنەیان کرد.
سەرۆککۆماری تورکیا دوای کۆبوونەوەی کابینەی وەزاریی وڵاتەکەی لە گوتارێکدا هەڕەشەی ئۆپەراسیۆنی نوێی لە دژی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کرد و ئاماژەی بە ئۆپەراسیۆنەکانی وڵاتەکەی لە رۆژئاوا و باشووری کوردستان کرد.
ئاژانسی دەوڵەتی تورکیا بڵاویکردەوە، بەرپرسی کۆکردنەوەی باج و دۆزینەوەی ئەندام بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە، لە ئۆپەراسیۆنێکی تیمەکانی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیادا - MIT کراوەتە ئامانج.
مەترسیی لافاو و رەشەبا لەسەر پارێزگای زۆنگوڵداک-ی تورکیا زیاتر دەبن، کەشتییەک بە 12 کارمەندەوە بێسەروشوێنە و کەشتییەکی دیکەش تێکشکا، پارێزگا داوا لە خەڵک دەکات لە ماڵەکانیان دەرنەچن.
سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، تورکیا بە دوو هەزار پارێزەرەوە ئامادەیە سکاڵا لە دژی ئەو "کۆمەڵکوژی"یانەی ئیسرائیل تۆمار بکات، کە لە دژی فەڵەستینییەکان دەیکات
بەگوێرەی راپرسییەکی ناوەندی راپرسی و لێکۆڵینەوەی سۆسیۆ پۆڵەتیک، کە لە پارێزگاکانی باکووری کوردستان کراوە، بەراورد بە پێش هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی 2019، دەنگی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان – هەدەپ 9% زیادبووە و دەنگی ئاکپارتی 5% دابەزیوە
بەپێی راپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی تورکیا، رۆژی یەکشەممە شەپۆلێکی بەفر و باران بەشێک لە پارێزگاکانی باکووری کوردستان دەگرێتەوە.
هاونیشتمانییەک لە پارێزگای ئەرزەڕۆمی باکووری کوردستان بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر 5 کچی خۆی دەستگیرکرا و داواکاری گشتی داوای زیندانیکردنی 160 ساڵی بۆ دەکات.
یەکێک لەو کێشانەی پەرلەمانتارەکەی هەدەپ باسی کرد، هێڵی ئاسمانیی نێوان ئامەد و هەولێرە و گوتی، "لەکاتێکدا 60%ی هەناردەی دیاربەکر بۆ هەرێمی کوردستانە، کەچی هێڵی ئاسمانیی نێوان هەولێر و دیاربەکر ناچالاکە".
ریکاری سەرۆکی پەرلەمان، هاوسەرۆک و گوتەبێژی پارتەکەش لەوانەن گەشتکردنیان لێ قەدەخە کراوە.
لە پارێزگای ئەردەخانی باکووری کوردستاندا وێنەی فیلێک بڵاوکراوەتەوە کە شوانێک دەڵێت بە چاوی خۆی بینیویەتی، ئەمە حکومەتیشی هێنایە سەر هێڵ.
دەستەی ئاماری تورکیا دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون، لیستی دڵخۆشترین پارێزگاکانی باکووری کوردستان و تورکیای بڵاوکردەوە.
هاتنی ئەو گەشتیارانە جووڵەیەکی زۆری بازرگانییان خستووەتە بازاڕەکانی وان.
بەگوێرەی ئاژانسی دەوڵەتی تورکیا، بەرپرسێکی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە لە ئۆپەراسیۆنێکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا (MIT) لە سلێمانی گیانی لەدەستداوە. هەپەگەش کوژرانی سێ سەربازی تورکیای لە ناوچەی زاپ لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.
لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەریدا پارتی دۆزی ئازاد – هوداپار پشتگیریی خۆی بۆ فەڵەستین نیشاندا و سەرۆکی پارتەکەش بە زمانەکانی کوردی و تورکی گوتاری پێشکێشکرد.
لە شارۆچکەی ئەرجیشی سەر بە پارێزگای وانی باکووری کوردستاندا کرێکارێک کارەبا دەیگرێت و بەهۆیەوە گیان لەدەستدەدات.
سەرۆککۆماری تورکیا سوپاسی وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی هاوئاهەنگیی ئابووری کرد، کە پارێزگای ئەرزەڕۆمیان کردووەتە پایتەختی گەشتیاریی رێکخراوەکە و بانگهێشتی کردن بۆ ئەوەی سەردانی ئەو شارەی باکووری کوردستان بکەن.
ئۆپەراسیۆنی دەستگرتن بەسەر چەکی بێ مۆڵەت لە 66 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان بەڕێوەچوو؛ هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر زیاتر لە 600 چەکی جۆراوجۆردا گرت و 715 کەسیش بە تۆمەتی هەڵگرتن و بەکارهێنانی چەکی بێ مۆڵەت دەستگیرکران.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێت، هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای وڵاتەکەی بۆ سەر پێگەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە لە باشووری کوردستان بەردەوامن، ئەوەش بە ئامانجی ئەوەی رێگە نەدەن گەریلاکان لەو پارچەیەی کوردستانەوە بپەڕنەوە نێو باکووری کوردستان و چالاکی ئەنجام بدەن.
لە گوتارێکیدا کە رۆژی یەکشەممە، 5-11-2023 لە پارێزگای ریزە پێشکێشیکرد، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا باسی لە ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی نوێی پارتی گەلی کۆماری – جەهەپە کرد و رەخنەی لێگرت بەوەی سڵاوی بۆ سەلاحەدین دەمیرتاش ناردووە.
سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بەلایەنی بەرامبەری خۆیان نازانن و چی دیکە ئامادە نین قسەی لەگەڵدا بکەن.
لە 38ـەمین کۆنگرەی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) هەریەکە لە ئۆزگور ئۆزەل و کەمال کڵچدارئۆغڵو رکابەریی بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی حیزبەکە دەکەن و لە گەڕی یەکەمدا ئۆزگور ئۆزەل بە جیاوازیی 18 دەنگ لە پێش کەمال کڵچدارئۆغڵو بوو، بەڵام بەهۆی بەدەستنەهێنانی دەنگی پێویست لەلایەن هیچ کام لە بەربژێرەکانەوە، دەنگدانەکە کەوتە گەڕی دووەم.
موحەڕەم تەکین، سەرۆکی یەکێتیی ژوورەکانی کاسبکاران و پیشەوەرانی جۆلەمێرگ رۆژی 2-11-2023 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دەروازەی دەرەجیک (رووبارۆک) کەموکوڕیی زۆری تێدایە و ئەوان هەنگاوی نوێ دەنێن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
"ماڵی چێشت" لە ئامەدی باکووری کوردستان کە چەند رۆژێکە کراوەتەوە، بەخۆڕایی خۆراک بۆ نیڤشکان و بەساڵاچووان ئامادە دەکات.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە شوێنێکی کار لە ناوچەی چاتاڵجای ئیستەنبووڵ گڕی گرت و دوای زیاتر لە دوو کاژێر، ئاگرەکە لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە کۆنترۆڵکرا.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی دەوڵەتی تورکیا کە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردووەتەوە، جیهات ئاکتای، بەرپرسی لۆجستیی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە، لە ئۆپەراسیۆنێکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیادا لە ناوچەی مەتین لە هەرێمی کوردستان گیانی لەدەستداوە.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئێوارەی رۆژی دووشەممە، 30-10-2023 گیانلەدەستدانی شەش گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە لە باشووری کوردستان راگەیاند.
لە پارێزگای رووهای باکووری کوردستان، لەنێوان هاونیشتمانییەک و پۆلیسێکدا لەسەر هەڵواسینی ئاڵای تورکیا دەمەقاڵێ دروستبوو و هاونیشتمانییەکە پۆلیسەکەی بریندار کرد
وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لە 76 پارێزگا ئۆپەراسیۆن دژی چەکی بێمۆڵەت بەڕێوەچووە و 1858 کەسیش دەستگیرکراون
میدیای فەرمیی تورکیا گیانلەدەستدانی بەرپرسێکی هێزەکانی سووریای دیموکرات – هەسەدەی لە ئۆپەراسیۆنێکی دەزگای هەواڵگریی وڵاتەکەیدا راگەیاند.
شەوی رابردوو ژمارەیەک کەس لە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان هێرشیان کردە سەر لقێکی کافێی ستاربەکسی ئەمریکی. رووداوەکە لە رێگەی سەرەکیی ئامەد-رووها روویدا. ئەو گرووپە گەنجەی ئامەد ستاربەکسیان تۆمەتبارکرد بەوەی پشتیوانی لە ئیسرائیل دەکات و پەلاماری کافێکەیان دا.
جوانترین 20 شارۆچکەی باکووری کوردستان و تورکیا دیاریکران و شارۆچکەی هالفەتی سەر بە پارێزگای رووها لە باکووری کوردستان لە پلەی دووەمە و تاکە شارۆچکەی باکووری کوردستانە لە ریزبەندییەکەدا.
کاسبکارانی بازاڕی بەقەڕ لە مێردینی باکووری کوردستان، هەموو رۆژانی یەکشەممە بەیانییان نزا دەکەن و دواتر دووکانەکانیان دەکەنەوە و دەست بە کاری رۆژانەیان دەکەن. مێردینییەکان دەڵێن، نەریتی نزا مێژوویێکی کۆنی هەیە.
لە ئەنجامی بارانی بەلێزمە و دروستبوونی لافاو لە شارۆچکەی قوڵپی سەر بە ئامەدی باکووری کوردستان، قایمقامیەت پشوویەکی سێ رۆژەی بۆ 5 قوتابخانە راگەیاند.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، 16 پێگەی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە لە باشووری کوردستان لەلایەن هێزی ئاسمانیی تورکیاوە بۆردوومانکراون.
سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، ئەگەر دوو هێرشکارەکەی ئەنقەرە نەکوژرابان و خۆیان بگەیاندبایەتە دەرەوەی تورکیا، وەکو پەنابەری سیاسی وەردەگیران و رادەستی ئەنقەرە نەدەکرانەوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی وەزارەتی بەرگریی تورکیا کە ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 1-10-2023 بڵاویکردووەتەوە، هێزی ئاسمانیی تورکیا کاژێر 21:00ـی یەکشەممە بۆردوومانی 20 پێگەی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکەی لە باشووری کوردستان کردووە.
وەزارەتی نێوخۆی تورکیا رایگەیاند، یەکێک لەو دوو کەسەی هێرشیان کردە سەر وەزارەتی نێوخۆی ئەو وڵاتە ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکەیە.
لە مەلەتیی باکووری کوردستان دەستکراوە بە رووخاندنی باڵەخانە زیانبەرکەوتووەکانی بوومەلەرزەکەی 6ـی شوبات. بەشێک لە هاونیشتمانییان پێش رووخاندنی خانووەکانیان، دوایین وێنەی یادگاری لەگەڵدا دەگرن. جەرەن کۆچ بەرگەی دیمەنی خاپووربوونی ماڵەکەی ناگرێت و دەگری. دایکی دڵی دەداتەوە، لەکاتێکدا خۆی زیاتر لە کچەکەی و ماڵەکەشی دەروونی رووخاوە.
لە پارێزگای سەمسووری باکووری کوردستان، پرۆژەیەک بە مەبەستی پاراستنی بەرهەمە ئاوییەکان ئامادەکراوە، بە تایبەت بۆ پاراستنی ئەو جۆرە ماسییانەی لە پێشوودا لە تورکیا لەنێوچوون. لە رێگەی پرۆژەکەوە، کوالێتیی بەرهەمی ماسی بەرزدەکرێتەوە.
گرووپێک شاخەوان دەیانەوێت لە رێگەی چالاکییەکانیانەوە دیمەنی سرووشتی قامووشان لە پارێزگای قەرسی باکووری کوردستان بە جیهان پێشان بدەن. گرووپەکە ناویان "خۆشەویستانی سرووشت"ـە و بە چالاکییەکانیان خۆشەویستیی خۆیان بۆ سرووشت دەردەبڕن.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 28-09-2023، لە باڵەخانەیەکدا لە ئیستەنبووڵ تەقینەوەیەک روویدا. بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، کەسێک گیانی لەدەستداوە و دووی دیکەش بریندارن.
بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی جەهەپە لە پەرلەمانی تورکیا کە خۆی بۆ سەرۆکایەتیی جەهەپە بەربژێر کردووە، رەخنە لە سەرۆک و گوتەبێژی پارتەکەی دەگرێت بەهۆی پاڵپشتینەکردنیان لە سەزگین تانریکوڵو، پەرلەمانتاری جەهەپەی ئامەد، ئوزەل داوا دەکات، "نادادپەوەری" بەرامبەر سەزگین تانریکوڵو رابگرن.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا پێداگریی حکومەتی وڵاتەکەی لە رووبەڕووبوونەوەی ئەو گرووپ و هێزانە نیشاندا کە بە "تیرۆریست" ناویان دەبات و باسیشی لە پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان کرد.
ڕێپێوانێک لە شاری قەرسی باکووری کوردستان بۆ شاری ئەدێرنەی تورکیا دەستیپێکرد بە ناونیشانی (نا بۆ تیرۆری پلاستیک)، کە مەودای نێوان ئەو دوو شارە هەزار 800 کیلۆمەتر دەبێت. بەدرێژایی رێگەکە پلاستیک و خاشاک کۆدەکرێنەوە.
محەممەد کاماچ، سەرۆکی گشتیی پارتی مرۆڤ و ئازادییەکان و پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز (یەسەپە) لە بزانەی ئامەد، رۆژی 24-9-2023 میوانی بووڵتەنی کاژێر 15:00ـی تۆڕی میدیایی رووداو بوو و باسی دوایین پلان و گۆڕانکارییەکانی یەسەپەی کرد.
لەگەڵ کۆتاییهاتنی وەرزی هاوین و هاتنی پاییز، شوانەکانی باکووری کوردستان کوێستانەکان جێدەهێڵن و روو لە ناوچە فێنکەکان دەکەن.
مەراڵ ئاکشەنەر، سەرۆکی گشتیی ئیی پارتی لەکاتی ناساندنی بەربژێری سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیزمیری پارتەکەی، باسی پەنابەرانی سووریایی کرد و جەختیکردەوە کە نابێت بە هەمان چاو لەگەڵ کۆچبەرە تورکەکان سەیربکرێن.
کەنیسەی مەریەم لە وانی باکووری کوردستان مێژووەکەی بۆ سەتەی حەوتەمی زایینی دەگەڕێتەوە، سەرباری ئەوەی مەترسیی رووخانی لەسەرە و تەنیا 20%ی وەکو خۆی ماوەتەوە، ساڵانە هەزاران کەس بۆ سەردان دەچنە کەنیسەکە، کە زۆرینەیان ئەرمینییەکانن
لە کۆبوونەوەیەکی پارتەکەیدا مەراڵ ئاکشەنەر، سەرۆکی گشتیی "ئیی پارتی" ئومیت ئۆزلالەی وەکو بەربژێری پارتەکەیان بۆ سەرۆکایەتیی شارەوانیی ئیزمیر ناساند.
لە پارێزگای ئەرزەڕۆمی باکووری کوردستان، پاسێکی نەفەرهەڵگر و تراکتۆرێک خۆیان بەیەکدا کێشا و لە ئاکامدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 18 کەسی دیکەش بریندار بوون.
لە گوتارەکەیدا لە 78ـەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا باسی لە چەند بابەتێکی هەرێمی و نێودەوڵەتی کرد و لەبارەی عێراقەوە گوتی، "بێ جیاوازی لە نێوان پێکهاتەکانی ئەو وڵاتەدا بەردەوامین لە پشتگیری یەکگرتوویی سیاسی، یەکپارچەیی خاکەکەی و ئاوەدانکردنەوەی. بە جێبەجێکردنی پرۆژەی رێگەی گەشەپێدان، پێکەوەبەستنی ناوچەکە بەهێزتر دەکەین."
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دەڵێت، بە وردی چاودێریی جموجۆڵەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە و "باڵەکان"ی لە "باکووری عێراق دەکەین، بە تایبەتی ئەو جموجووڵانەی لە رێڕەوی تیرۆریستی نێوان عێراق و سووریادا هەن".
سەرۆککۆماری تورکیا رۆژی شەممە 16-09-2023 بەر لە بەڕێکەوتنی بۆ ئەمریکا و بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی خولی 78مینی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک رایگەیاند، لە بڕیاردان سەبارەت بە ئەندامێتیی سوێد لە ناتۆ، پێش پەرلەمانی وڵاتەکەی ناکەوێت
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی وەزارەتی بەرگریی تورکیا کە ئەمڕۆ شەممە 16-09-2023 بڵاویکردووەتەوە، شەش گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە. هەپەگەش دەڵێت، لە رۆژانی 15 و 16ی ئەم مانگەدا پێنج سەربازی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کوژراون
دوای کۆبوونەوەیەکی لە پارێزگای دیلۆکی باکووری کوردستان، یڵماز تونچ، وەزیری دادی تورکیا قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و سەبارەت بە ئەگەری دەستپێکردنی لێکۆڵینەوە لەگەڵ تانریکوڵو گوتی:"سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی ئەنقەرە دەستی بە لێکۆڵینەوە کرد. بێگومان لێکۆڵینەوەکە بەگوێرەی بڕگەی چوار لە مادەی 301 لە یاسای سزای تورکی و مۆڵەتی وەزارەتی داد دەکرێت. دۆسیەکە لەبارەی مۆڵەتەوە هات و مۆڵەتی پێدرا''.
وەزیری دەرەوەی تورکیا لەبارەی دۆخی کەرکووک دەڵێت، "بە ئەوپەڕی نیگەرانییەوە لە پشێوییەکانی کەرکووک دەڕوانین کە گیانلەدەستدانی لێکەوتەوە." دەشڵێت، "داوا لە بەرپرسانی عێراق دەکەین، کۆتایی بە بوونی پەکەکە لە شارەکە بهێنن کە لەم دواییانە زیادی کردووە."
فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان رۆژی شەممە، 2-9-2023 لە میانی بەشداریکردنی لە بوولتەنێکی هەواڵەکانی تۆڕی میدیایی رووداودا گوتی، "کێشەی ئێمە لە کەرکووک کێشەی خاک، ئیرادە، ناسنامە و زەویی داگیرکراوە".
شاکر توران، ئەو زیندانییەی لە گرتووخانەی جۆری (L)ی پارێزگای ئەرزینجانی باکووری کوردستان دەستبەسەر بوو و هاوکات تووشی شێرپەنجە ببوو، رۆژی چوارشەممە 31-08-2023 لە تەمەنی 70 ساڵیدا گیانی لەدەستدا
ئەحمەد فارووق ئونساڵ کە یەکێک لە دامەزرێنەرانی پارتی دیموکراسی و پێشکەوتن - دەڤایە، رەخنەی لە عەلی باباجان، سەرۆکی گشتیی پارتەکە گرت و دەستی لە کار کێشایەوە
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، وەزیری دەرەوە لە چوارچێوەی سەردانی کاردا، رۆژی 31ـی ئاب بۆ یەکی ئەیلوول سەردانی رووسیا دەکات.
یاریدەدەری سەرۆکی گشتی و گوتەبێژی هوداپار بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەوان بەردەوامن لە هەوڵی گۆڕینی دەستووری تورکیا و بەفەرمیکردنی زمانی کوردی.
ئاگری یەکێکە لە چیا بەناوبانگ و سەرکەشەکانی باکووری کوردستان، کە بەهۆی سرووشتە جوانەکەیەوە ساڵانە ژمارەیەکی زۆر گەشتیار رووی تێدەکەن. سەختیی رێگەکانی چیاکە دەرفەتی کارکردنی بۆ گوندنشینانی ناوچەکە دروستکردووە، کە بە ئەسپەکانیان گەشتیاران و کەلوپەلیان دەگوێزنەوە لووتکەی چیاکە.
شەپۆلێکی بارانبارین چەند پارێزگایەکی باکووری کوردستانی گرتووەتەوە و لە چەند شوێنێک لافاو دروستبوو.
چەند ناوچەیەکی پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان وەکو ناوچەی ئەمنی راگەیێندران و بۆ ماوەی 15 رۆژ هاتووچۆ تێیاندا قەدەخەیە
ئۆتۆمبێلێک لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان تووشی رووداوی هاتووچۆ بوو و بەهۆیەوە چوار کەس بریندار بوون
عومەر بۆڵات، وەزیری بازرگانیی تورکیا گەیشتە بەغدا و لەگەڵ محەممەد تەمیم، یاریدەدەری سەرۆکوەزیران و وەزیری پلاندانانی عێراق کۆبووەوە و بڕیارە رۆژی چوارشەممە سەردانی هەولێریش بکات
پارتی داد و گەشەپێدان - ئاکپارتی رایگەیاند، رۆژی 7ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ کۆنگرەی نائاسایی دەبەستێت و ژمارەیەک گۆڕانکاری دەکات
وەزیری وزەی تورکیا رایگەیاند، ئامانجیانە لە کورتترین ماوەدا هێڵی نەوتی عێراق - تورکیا کارا بکەنەوە. راشیگەیاند، لەگەڵ تەواوبوونی کارە تەکنیکییەکانی پشکنین، بۆریی نەوتی کەرکووک - جەیهان دووبارە دەکەوێتەوە کار
لە ئاکامی وەرگەڕانی مینی پاسێک لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان، 14 کەس بریندار بوون کە دوویان تەندروستییان ناجێگیرە.
سەرۆکی گشتیی ئیی پارتی ئەمڕۆ نەخشەڕێگەی نوێی پارتەکەی بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا راگەیاند و، جەختیکردەوە، ئیی پارتی بە تەنیا بەشداری دەکات.
لە پارێزگای دیلۆکی باکووری کوردستان، هۆتێلێکی 17 نهۆمی کە چۆڵکراوە، سووتا و تیمەکانی بەرگریی شارستانی بەردەوامن لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی.
لەکاتێکدا کێشە و قەیرانی بەکرێدانی خانوو بەو کەسانەی سەڵتن لە باکووری کوردستان و تورکیا بەردەوامە، دامەزراوەی مافی مرۆڤ و یەکسانیی تورکیا (TİHEK) هۆشداریی دایە خاوەن خانوو و نووسینگەکانی بەکرێدان کە ئەگەر خانوو بە سەڵت نەدەن، تاوەکو بڕی 90 هەزار لیرە (نزیکەی 3 هەزار و 300 دۆلار) سزای مادی دەدرێن.
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی 25-8-2023 لە پارێزگای دیلۆکی باکووری کوردستان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبیلێک خۆیان بەیەکدیدا کێشا و لە ئاکامدا شۆفێری بارهەڵگرەکە گیانی لەدەستدا.
لەگەڵ داخستنی بۆرسەکاندا ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 24-8-2023 بەهای لیرەی تورکی هەڵکشا و یەک دۆلار بە 25.61 لیرە مامەڵەی پێوەکرا.
شەوی رابردوو هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کوژرانی سەربازێکی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند و سەرەخۆشیی کرد.
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5 پلەی رێختەر لە شارۆچکەی چرمیک-ی سەر بە پارێزگای مەلەتیی باکووری کوردستان تۆمار کرا.
عێراق و تورکیا کە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوانیان ملیاران دۆلارە، لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەنێوان بەرپرسانی باڵای هەردوو وڵات لەسەر چەند بابەتی جێبایەخی هەردوولا کراوە، لەوانە پاراستنی ئاسایش، هەناردەکردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و پارتی کرێکارانی کوردستان.
دارستانەکانی پارێزگای چاناککالێی باکووری رۆژئاوای تورکیا لە دوێنێ سێشەممەوە دەسووتێن و خەڵکی 10 گوندی ناوچەکە ماڵ و حاڵیان جێهێشتووە.
سەلوان مۆمیکا رۆژی 28ـی حوزەیرانی 2023 و لە یەکەم رۆژی جەژنی قورباندا لەبەردەم گەورەترین مزگەوتی ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوێد کۆپییەکی قورئانی پیرۆزی سووتاند. هەروەها رۆژی 31-7-2023 بێڕێزیی بە قورئان و ئاڵای عێراق کرد.
هەناردەی تورکیا لە مانگەکانی کانوونی دووەم - تەممووز لە مۆبیلیات و کاغەز و بەرهەمی دارستان 4.5 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە. بەپێی راگەیێندراوی یەکێتیی هەناردەکارانی مۆبیلیات، کاغەز و بەرهەمەکانی دارستانی ئیستەنبووڵ، هەناردەی تورکیا لە مانگی تەممووزدا بەراورد بە هەمان قۆناخی ساڵی رابردوو 8.4٪ زیادیکردووە و گەیشتووەتە 20 ملیار دۆلار.
لە گوتاری دوای کۆبوونەوەی کابینەی وەزیرانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیادا ئێوارەی دووشەممە، 21-8-2023، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا گوتارێکی پێشکێشکرد و باسی لەو گرژییانە کرد کە هەفتەی رابردوو لە قوبرس روویاندا.
بەهۆی سووتاندن، دڕاندن و بێڕێزیکردن بە قورئانی پیرۆز لە پایتەختەکانیان لە دوو کاتی جیاوازدا، ئەمڕۆ دووشەممە، 21-8-2023 وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بانگهێشتی هەریەک لە باڵیۆزانی هۆڵەندا و دانیمارکی کرد. لە دیداری نێوانیاندا بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا باسیان لە بەردەوامیی هەڵمەتی بێڕێزیکردن بە قورئانی پیرۆز کرد و سەرکۆنەی ئەو هەڵمەتانەیان کرد.
ژنێکی نەناسراو چووەتە بارەگای پارتی چەپی سەوز - یەسەپە لە پارێزگای ئەدەنەی تورکیا، بەپێی گرتە ڤیدیۆیەک کە لە کامێرای چاودێرییەوە تۆمارکراوە، دەردەکەوێت کە دەستکاریی تابلۆی یەسەپە دەکات و دواتر چەند مادەیەک جێدەهێڵێت کە دەگوترێت کەرەستەی تەقینەوەن
رووداوەکە ئەمڕۆ یەکشەممە، 20-8-2023 لە شارۆچکەی بیسمیل-ی سەر بە پارێزگای ئامەد روویدا. ئەو دوو ماڵباتە کە پێشتر بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی شەڕ و ناکۆکی لە نێوانیاندا دروستبوو، لەڕێی هەوڵی چەند کەسێکەوە لە یەکدی نزیککرانەوە و رێککەوتن لەسەر ئەوەی لە خوانێکی ئاشتەواییدا، بە تەواوی ئاشت بکرێنەوە. ئەوە بوو لە کاتی کۆبوونەوەکەدا چەند ئەندامێکی هەردوولا لێیان بووە شەڕ و دەمەقاڵێ و تەقە کرا.
ئۆزنور بارتن، پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز (یەسەپە) کێشەی کەمبوونی ژمارەی پزیشکانی لە پارێزگای جۆلەمێرگی باکووری کوردستان گەیاندە پەرلەمانی تورکیا.
لە پارێزگای مووشی باکووری کوردستان دوو ئەویندار بە ناوەکانی دیلان تونا و یەعقوب سۆنمەز، کە ساڵانێک بوو یەکدییان خۆشدەویست، بەڵام ئاستەنگییان بۆ دروستکرا و بە زۆر لەیەکدی جیاکرانەوە، لە ماوەی سێ رۆژدا بە جیا کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.
لە دوای بوومەلەرزەکەی شوباتی ئەمساڵ و هەڵگرتنەوەی داروپەردووی باڵەخانەکان، دەستکرا بە دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەکان و کۆمپانیاکانی بیناسازی لەو 11 پارێزگایەی باکووری کوردستان و تورکیادا بەردەوام کاردەکەن و گوشاری زۆریان لەسەرە. بەشێک لەو کۆمپانیایانە کێشەی نەبوونی کرێکاریان هەیە.
بەگوێرەی یاسای 5237ی کۆماری تورکیا، سووکایەتیکردن بە پیرۆزییە ئایینییەکان تاوانە. لە 216مین بڕگەی یاساکەدا هاتووە: "کەسێک یان گرووپێک ئەگەر بە دەستی ئەنقەست سووکایەتی بە ئایین بکات و ئەمە بە کردەیی نیشان بدات، سزاکەی لە شەش مانگ تاوەکو ساڵێک بەندکردن دەبێت".
ئەمیرعەلی تورکمەن، یاریدەدەری هاوسەرۆکی هەدەپە و بەرپرسی لیژنەی کاروباری هەڵبژاردنی پارتەکە لە وەڵامی بانگهێشتەکەی سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ رایگەیاند، هەڵەیە ئێستا باس لە هاوپەیمانی بکرێت و نابێت هەنگاوێک دووجار بنرێت، ئەگەر ئەوەی یەکەمیان سەرکەوتوو نەبوو.
جووتیارێکی پارێزگای کۆنیای تورکیا، دوای ئەوەی گەنمەکەی لە سایلۆ وەرنەگیرا، رۆژی شەممە، 12-8-2023، بارهەڵگرێک گەنمی بردە بەردەم بارەگای ئاکپارتی و هەڵیڕشت.
دوو بوومەلەرزە بە گوڕی 4.8 و 4.5 پلەی رێختەر و بە جیاوازیی یەک خولەک، پارێزگای مەلەتیی باکووری کوردستانیان هەژاند.
بەگوێرەی راپۆرتێکی دەستەی ئاماری تورکیا - تویک، رێژەی بێکاری لە باکووری کوردستان و تورکیادا گەیشتووەتە 9.6%
لە پارێزگای خارپێتی باکووری کوردستان هێرشی چەکداری کرایە سەر چایخانەیەک و بەهۆی دەستڕێژی گولـلەوە شەش کەس بریندار بوون
لە شارۆچکەی سوێرەکی پارێزگای رووهای باکووری کوردستان، سێ ئۆتۆمبێل خۆیان بەیەکدایدا کێشا و لە ئاکامدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا و 11 کەسی دیکە بریندار بوون.
بڕیارەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە واژۆی رەجەب تەیب ئەردۆغان لە رۆژنامەی فەرمی بڵاوکرایەوە. بەگوێرەی بڕیارەکە لە 57 پارێزگادا پارێزگاری نوێ دەستبەکار دەبن و 16 پارێزگاریش کرانە پشکنەری پێشکەوتوو لە پارێزگاکاندا.
لەکاتێکدا ئێستا لە پشوودایە و بە پێشنیازی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) کرایەوە، بەردەوامبوونی دانیشتنەکانی پەرلەمانی تورکیا بە دەنگی ئاکپارتی و پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) پشووی وەرگرتەوە.
بەگوێرەی پلانی سەرۆکایەتیی کۆمار، ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا (MGK) بە سەرۆکایەتیی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری وڵاتەکە کۆدەبێتەوە.
حوسێن پێداگرە لەسەر زیندووڕاگرتنی پیشەکەی، بەڵام وەک خۆی دەڵێت، شاگردیان دەستناکەوێت و گەنجان روو ناکەنە پیشەی مزگەری.
لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا رۆژی 27ی مانگ کۆنگرەی نائاسایی ببەستن و چاوەڕوان دەکرێت تێیدا بڕیار بدرێت هەدەپە لە چوارچێوەی یەسەپەدا درێژە بە کاری خۆی بدات. بەشێک لە میدیاکانیش ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، رەنگە هەدەپە بڕیار بدات خۆی هەڵبووەشێنێتەوە.
ئەردۆغان باسی لە پرسی سەرپۆش و دەستوور کرد و گوتی: "لەگەڵ کردنەوەی پەرلەمانەکەمان، بابەتەکانی سەرپۆشی و پارێزگاری لە خێزان، تەواوی ئەو بەڵێنانەی بە خەڵکمان داون، بەجێیان دەگەیێنین، دەمانەوێت دیموکراسیی تورک لە دەستووری کودەتا رزگاربکەین و بە دەستوورێکی مەدەنیی شاد بکەین."
لە پارێزگای رووهای باکووری کوردستان، ژنێک بەناوی ئەسما کالەندەرلی رۆژی یەکشەممە 06-08-2023 لەلایەن هاوژینی پێشوویەوە تەقەی لێکرا و گیانی لەدەستدا
ژنێکی تەمەن 59 ساڵی دانیشتووی پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان بەناوی خانم دەمیر لە ساڵی 2015 خانووەکەی لە شەڕی نێوان گەریلاکانی پەکەکە و سوپای تورکیادا رووخا؛ هەربۆیە بە ناچاری چووە لای کوڕەکەی، بەڵام کوڕەکەیشی خرایە زیندان و کچەکەشی لە هاوژینەکەی جیابووەوە و ئێستا لەگەڵ کچەکەی و شەش نەوەی ماوەتەوە و ناچارە بەخێویان بکات
لە چالاکیی گردبوونەوەکانی دایکانی شەممەدا لە پارێزگای ئەدەنەی تورکیا، 18 کەس دەستگیرکران و سەرۆکی رێکخستنەکانی ئەدەنەی پارتی دیموکراتی گەلان - هەدەپە کە یەکێک لە دەستگیرکراوانە، لە دادپزیشکییەوە قسەی بۆ رووداو کرد.
لە پارێزگای کۆنیای تورکیا، بنەماڵەیەکی کورد کادێنەکەیان سووتا و بە گوتەی خۆیان، لەلایەن "گرووپێک تورکەوە" هەڕەشەیان لێکراوە کە وەکو بنەماڵەی دەدەئۆغوڵڵاری کۆمەڵکوژیان دەکەن
بەگوێرەی پلانی کۆشکی کۆماریی تورکیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە 03-08-2023 شورای باڵای تورکیا بە سەرۆکایەتیی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆشکی کۆماری کۆبووەوە
نرخی نان لە جۆلەمێرگی باکووری کوردستان بەرزبووەوە و موحەڕەم تەکین، سەرۆکی یەکێتیی کاسبکار و پیشەوەرانی جۆلەمێرگیش بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، چاوەڕێ دەکرێت بەر لە کۆتایی ئەمساڵ نرخی نان زیاتر بەرزبێتەوە
لەکاتێکدا لە کۆتایی مانگی ئاداری ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە تورکیا و باکووری کوردستان بەڕێوەدەچێت، ناکۆکی کەتووەتە نێو هاوپەیمانیی میللەت و، گوتەیەکی دودئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئاییندە کە بەشێکە لە هاوپەیمانییەکە، بەرپرسانی جەهەپەی توڕەکرد.
ئەو کەسەی تەقەی لە کۆنسووڵخانەی سوێد لە ئیزمیر کرد و کارمەندیکی بریندارکرد، دەستگیرکرا و وەزیری دادی تورکیاش سەرکۆنەی هێرشەکە دەکات.
هێزەکانی پاراستنی گەل – هەپەگە کوژرانی 72 سەربازی سوپای تورکیای راگەیاند و وەزارەتی بەرگریی تورکیاش گیانلەدەستدانی دوو گەریلای راگەیاندووە
کاژێر 00:15 خولەکی بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە، 30-7-2023 لە ناوچەی ئەسەنیورتی ئیستەنبووڵ چوار کەس هێرشیانکردە سەر دووکانێکی مەیفرۆشی و دوو کەسیان کوشت و کەسێكی دیکەیان بریندارکرد.
لە شەڕی نێوان دوو گرووپ لە شارۆچکەی نسێبینی سەر بە پارێزگای مێردینی باکووری کوردستان، 7 کەس برینداربوون کە برینی دوویان سەختە.
ئەو کرێکارەی پارێزگای مانیسای تورکیا کە رۆژی شەممە گرتەیەکی بە رووتی لەنێو زەیتوون بڵاوکرایەوە و کاردانەوەی خەڵکی بەدواداهات، ئێوارەی رۆژی یەکشەممە دەستگیرکرا. هاوکات مۆڵەتی کارکردن لە کارگەکەیش سەندرایەوە.
بەگوێرەی راپۆرتی دەستەی ئاماری تورکیا (تویک)، ئەو وڵاتە لە مانگی حوزەیرانی 2023دا بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی 2022، هەناردە 10.05٪ و هاوردەش 17.5٪ کەمیانکردووە.
دیمەنی کارگەیەکی زەیتوون لە پارێزگای مانیسا کە کرێکارێک بە بێ جلوبەرگ لەنێو حەوزی بەرهەمهێنانی زەیتوونە و بە سندووق زەیتوونەکە دەردەهێنێت، بووەتە جێی ناڕەزایی خەڵک و داوا لە وەزارەتی کشتوکاڵی تورکیا دەکرێت ئەو کەسە دەستگیربکات.
لە پێشانگەی پیشەسازیی بەرگریی نێودەوڵەتیی تورکیا (IDEF)دا، دەیان رێککەوتن لەنێوان لایەنە حکومییەکانی ئەو وڵاتە و دامەزراوە گشتییەکان و کۆمپانیا تایبەتەکان لە بوارەکانی سەربازی و بەرگری واژۆ کران
لە رێوڕەسمی دەرچوونی پۆلیس لە ئەنقەرە لە درەنگانی شەوی چوارشەممە، 26-7-2023 رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە گوتارێکدا رایگەیاند، تورکیا بەردەوام دەبێت لە بەهاناوەچوونی لێقەوماوان و پەنابەرانی دراوسێی.
لە پارێزگای ئاگریی باکووری کوردستان بارانبارین بووەتە هۆی دروستبوونی لافاو. دانیشتووانی ئەو چەند گوندەی لافاوەکە تێیدا بەخوڕە، سەریان سوڕماوە و دەڵێن: بە هەموو تەمەنیان نەیانبینیوە رووبارەکان ئەوەندەیان ئاو پێدا بڕوات.
ساروهان ئۆڵوچ، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی چەپی سەوز - یەسەپە دەڵێت، ئەیلوولی ئەمساڵ گۆڕانکاری لە پارتەکەیاندا دەکەن و ناوەکەشی دەگۆڕن.
محەممەد خەلیل یازار، کوردێکی زازایە و لە کوێستانەکانی خارپێت دەژی. لە یەک کاتدا وانەکانی دەخوێند و شوانیشی دەکرد. محەممەد لە تاقیکردنەوەی پێش قۆناخی ئامادەییدا دووەمی باکووری کوردستان و تورکیا بوو.
بڕیارە ئەمساڵ تاقیکردنەوە لەسەر ئوچا بكرێت کە وەک تەقەمەنییەکی ستراتیجی رێنماییکراو جموجۆڵی کەشتی و ژێردەریاییەکانی دوژمن سنووردار دەکات.
سەرۆککۆماری تورکیا بەشێکی گرنگی گوتارەکەی بۆ پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و ئابووری تەرخانکرد. لەبارەی پەیوەندییان لەگەڵ وڵاتان گوتی: "بە دراوسێکانیشمانەوە، هیچ کێشەیەکی وەهامان لەگەڵ هیچ وڵاتێک نییە کە چارەسەر نەکرێت."
دووەم فێستیڤاڵی مەلەوانیی دەریاچەی وان کۆتاییهات و بەشداربووان دەڵێن، ئامانجیان ئەوە بوو کە جوانیی دەریاچەکە پیشانی هەموو جیهان بدەن
رووداوەکە ئێوارەی رۆژی شەممە، 22-7-2023 لە بارەگای هوداپار لە ئەدەنە روویدا. هەریەک لە ساڵح دەمیر، سەرۆکی رێکخستنەکانی هوداپار لە ئەدەنە و ساجیس پیشگین، سکرتێری هوداپار لە ئەدەنە، لە کاتی نوێژکردندا بە چەقۆ لێیاندرا. لە ئاکامدا ساجید پیشگین گیانی لەدەستدا و ساڵیح دەمیر، سەرۆکی رێکخستنەکانی هوداپار لە ئەدەنە بریندار بوو.
ئەمە چوارەمین ساڵە فێستڤاڵی تایبەت بە ئارەزوومەندانی فڕۆکە بەڕێوەدەچێت و ساڵانە ئەو کەسانە بانگهێشت دەکرێن، کە فڕۆکەی بچووک دروستدەکەن.
هوداپار: هەریەک لە ساڵح دەمیر، سەرۆکی رێکخستنەکانی پارتەکەمان لە ئەدەنە و ساجیس پیشگین، سکرتێری رێکخستنەکانمان لە ئەدەنە، لە کاتی نوێژکردندا لە بارەگای پارتەکەمان بە چەقۆ لێیاندرا. ساجید پیشگین شەهید بوو.
لەکاتێکدا کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی تورکیش ئێرلاین پێشتر هەفتانە 50 گەشتی ئاسمانی لە رووهای باکووری کوردستان دەکرد، ئێستا بۆ 37 گەشت کەمیکردووەتەوە.
کورتوڵموش هەروەها باسی لە دیموکراسی و دادپەروەریی لە تورکیا کرد و رەخنەی لە هەڵوێستی ئۆپۆزیسیۆن گرت و رایگەیاند "کەسانێک دەڵێن 'گەل نازانێت و ئێمە لەبری گەل بیردەکەینەوە و بڕیار دەدەین'، بەڵام ئێمە داوای دیموکراسی دەکەین. سیستمی تورکیا، دیموکراسی و دەوڵەت تەنیا یەک خاوەنیان هەیە کە ئەویش گەلە".
بەگوێرەی ئامارێکی وەزارەتی کولتوور و گەشتیاریی تورکیا، لە مانگەکانی کانوونی دووەم، شوبات، ئادار، نیسان و ئایاری ئەمساڵدا ژمارەی گەشتیاران لە باکووری کوردستان و تورکیا بەراورد بە هەمان مانگەکانی ساڵی رابردوو 23.65٪ زیادیکردووە و گەیشتووەتە 15 ملیۆن و 593 هەزار و 489 کەس.
محەممەد شێخ فاتیح، پێشکێشکاری تۆڕی میدیایی رووداو لە پارێزگای وانی باکووری کوردستانە و دەڵێت، پلەی گەرما لەو شارەی باکووری کوردستان نزیکەی 25 پلەی سیلیزییە.
هاووڵاتییەکی تورکیایی بەناوی ئەرتوغروڵ دەنیز لەسەر زیادکردنی کرێ لەگەڵ حوسێن ئاساری کرێچییەکەی لێیان بووە دەمەقاڵێ و دەنیز تەقەی لە ئاسار کرد و کوشتی.
گرووپێکی ژینگەدۆست کە لە 18 کەس پێکهاتبوون، رۆژی یەکشەممە، 16-7-2023، گەشتێکیان بۆ ناوچەی جیلۆی پارێزگای جۆلەمێرگی باکووری کوردستان رێکخست. ئەو شوێنەی ئەو گرووپە سەردانیان کرد چیای ساتی تێدایە کە 4 هەزار و 135 مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزە.
دارستانێکی سنووری شارۆچکەی بەلەن لە پارێزگای هاتای تورکیا لە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 16-7-2023-وە دەسووتێت و سەرەڕای هەوڵی تیمەکان، ئاگرەکە لە گەورەبووندایە.
لەو ئاهەنگەدا چەندین گەورە بازرگان لە باکوور، باشوور، رۆژهەڵاتی کوردستان، سویسرا، ئەڵمانیا و هۆڵەنداوە بەشداربوون؛ ئەوان بە دیارییەوە چوونە پارێزگای وان و 4 کیلۆ زێڕ وەکو دیاری پێشکێشی بووکەکە کرا و 6 ملیۆن لیرەی تورکی کە دەکاتە نزیکەی 230 هەزار دۆلار وەک دیاری بە زاوا درا. ماوەی پێشکێشکردنی زێڕ بە بووکەکە 5 کاژێری خایاند.
عومەر فارووق گەرگەرلیئۆغڵو، پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز (یەسەپە) کۆپییەکی بڕیاری دادگەی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو نارد و رایگەیاند، تەواوی ئەو مووچەیەی بۆ دەگەڕێندرێتەوە کە لە کاتی لێسەندنەوەی مافی پەرلەمانتاریێتی و زیندانیکرانی، لێی بڕدرابوو.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە ئاماژەدان بەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەبارەت بە قوبرس "بەردەوامە لە پێداگیری چارەسەری ناکردەیی و شکستخواردوو،" رایگەیاند: "پێویستە ئیدی تەواوی لایەنەکان ئەو راستییە بزانن کە چارەسەرکردنی کێشەکان لە رێگەی فیدڕاڵییەوە گوزارشت لە ویست و سەروەریی تورکەکانی قوبرس ناکات".
پەرلەمانی تورکیا بڕیاریدا مووچەی خانەنشینان 25% زیاد بکات، لە کاتێکدا ئۆپۆزیسیۆن داوای دەکرد مووچەی خانەنشینان بە رێژەی 34% زیاد بکرێت
شەوی رابردوو، ئاگر لە دارستانێکی پارێزگای مەرەشی باکووری کوردستان کەوتەوە و بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە کۆنترۆڵکرا.
سەرۆکی شارەوانیی بۆڵو کە ئەندامی جەهەپەیە و رۆژی 3-7-2023 لە پارێزگای بۆڵوەوە دەستی بە رێپێوانی بەناو 'گۆڕان و دادپەروەری' کرد، پلانی وایە ئەمڕۆ چوارشەممە 12-7-2023 بگاتە بەردەم بارەگای پارتەکەی لە ئەنقەرە و داوا لە کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی گشتیی جەهەپە بکات، دەستلەکاربکێشێتەوە.
بەهۆی بارانبارینەوە لە رێگەی سەرەکیی (قەرەدەنیز-ئاکدەنیز)دا رۆچوون روویدا و رێگەکە بە تەواوەتی داتەپی و هاتووچۆ وەستا.
گەنجێک لە شارۆچکەی جزیری سەر بە شرناخی باکووری کوردستان بۆ یەکەمجار دەرگایەکی زانستیی بۆ بەرهەمهێنان و بەبازاڕکردنی ژەهری دووپشکی خستە سەر پشت. ئەو کاتێک بە سوود و بەهای ئەو پیشەیە دەزانێت، دەست بە کۆکردنەوە و بەخێوکردنی دووپشک دەکات
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 09-07-2023 لە راگەیێندراوێکدا کوژرانی دوو سەربازی سوپاکەی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند
لە رۆژی 31ـی تەمموزەوە لە باکووری کوردستان و تورکیادا ئەو سزادراوانەی لە گرتووخانەکاندا بەشێکی دیاریکراوی سزاکەیان بەسەربردووە، ئەگەر لە ماوەی زیندانییەکەیاندا هیچ رەفتارێکی هەڵەیان نەنواندبێت و ئەستۆپاک بن، ئەوا سێ ساڵ زووتر دەتوانن سوود لە ئازادبوونی مەرجدار وەربگرن.
دانیشتووانی گوندی ئۆبوز لە پارێزگای خارپێتی باکووری کوردستان دەستیان بە رنینی گێلاسەکانیان کردووە. ساڵ دوای ساڵ رووبەرێکی زیاتر لە خارپێت دەکرێتە گێڵاس و ئێستا نزیکەی 7 هەزار دۆنم لەو پارێزگایەی باکووری کوردستان رووەکی گێڵاسە.
لە سەرەتای مانگی حوزەیرانەوە کێشەی کەمئاوی لە بەشێکی پارێزگای وانی باکووری کوردستان دەستیپێکردووە و حکومەتیش نرخی ئاوی لەو پارێزگایە 30% بەرزکردەوە
بولەنت کوچوک، جووتیارێکی گوندێکی شارۆچکەی گۆگسییە لە ئەرزەڕۆمی باکووری کوردستان، شەش ساڵ پێش ئێستا مایەپووچ بوو، بەڵام ئێستا مێگەلێکی هەیە. ئەو جووتیارە لە پیشەکەی خۆی سارد ببوەوە و ترسی لە پەیداکردنی رۆزی هەبوو، ئاژەڵداری وایکرد بەرەنگاری سەختییەکانی ژیان ببێتەوە
شۆفێری ئەو ئۆتۆمبیلەی رۆژی 30-06-2023 لە ئامەدی باکووری کوردستان تووشی رووداوی هاتووچۆ بوو کە تێیدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش بریندار بوون، رۆژی یەکشەممە 02-07-2023 دەستبەسەر کرا
لە رۆژی 30-05-2023 کە یەکەمین کاروانی حاجییانی تورکیا و باکووری کوردستان بەرەو وڵاتی سعودیە کەوتەڕێ تاوەکو ئەمڕۆ 2ی تەممووز، 30 حاجیی خەڵکی باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە
سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی ئیستەنبووڵ دەستی بە لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو کەسانە کرد کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باسی دەستپێکردنی خۆپێشاندانێکی هاوشێوەی فەرەنسا لە تورکیا دەکەن
فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی ئەنادۆڵو جێت، بەهۆی بەریەککەوتنی لەگەڵ پۆلێک باڵندە، گەشتی ئاسمانیی نێڤشەهیر - ئیستەنبووڵی هەڵوەشاندەوە
ماهینوور ئۆزدەمیر گۆکتاش، وەزیری خێزان و کاروباری کۆمەڵایەتیی تورکیا لە گوتەیەکدا لە پارێزگای سەمسووری باکووری کوردستان رایگەیاند، حکومەتی تورکیا لە رۆژی 6ـی شوباتەوە زیاتر لە 4 ملیار لیرە (نزیکەی 153 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی)ـی بۆ هاوکاریکردنی زیانبەرکەوتووان خەرجکردووە.
قەسابێک کە لە پارێزگای کایسەریی تورکیا لەکاتی سەربڕین و کەوڵکردنی ئاژەڵدا دەستی خۆی بڕیوە قسە دەکات و، دەڵێ "ئاژەڵی گەورە بوو، سەرمان بڕیبوو و کارەکەمان تەواوببوو، لە ناکاو بە هەڵە ساتوورەکە بە دەستم کەوت و بڕی".
ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا 48 کۆچبەریان لە پارێزگای چاناککالێ (باکووری رۆژئاوای تورکیا) دەستگیر کرد کە بە گوتەی ئاسایش، هەوڵیاندەدا بڕۆنە ئەوروپا
لە ئامەدی باکووری کوردستان، ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و لە ئاکامدا کەسێک گیانی لەدەستدا و حەوتی دیکەس بریندار بوون
لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا کە بەبۆنەی جەژنی قوربان بڵاویکردەوە، سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، ئامانجیان ئەوەیە لە سەتەی نوێی کۆمارەکەیاندا یەکڕیزیی نیشتمان بەدیبهێنن
دوای ئەوەی رۆژی دووشەممە بەهۆی رەخنەگرتن لە پەراوێزخستنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان – پەکەکە دەستگیرکرابوو، مەردان یانارداخ ئەمڕۆ سێشەممە زیندانی کرا
تەقینەوەیەک لە شوێنێکی کار لە ناوچەی پەندیک-ی ئیستەنبووڵ روویدا و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان؛ 5 کەس بریندارن.
وەزیری بازرگانیی تورکیا رایگەیاند وڵاتەکەی رۆژی 23ـی حوزەیرانی 2023 بایی دوو ملیار و 121 ملیۆن دۆلار کاڵای هەناردە کردووە، بەمەش ژمارەی پێوانەیی هەناردەی رۆژانەیان شکاندووە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا واژۆی لەسەر دامەزراندنی 68 یاریدەدەری وەزیر کرد
هونەرمەند یاڤوز بینگۆل گۆرانی بۆ زیانبەرکەوتووانی بوومەلەرزەی باکووری کوردستان دەڵێت؛ بینگۆل دەڵێ لەسەر ئەم کۆنسێرتانەی بەردەوام دەبێت.
هەروەها بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوەندی شارۆچکەی هاسانکەلە لافاو هەستا و لە ماوەیەکی کەمدا ئاستی ئاو بە شێوەیەک بەرزبووەوە کە هاونیشتمانیان تەنانەت نەیانتوانی لە ماڵەکانیان بڕۆنە دەرەوە و کاسبکارانیش نەیانتوانی دووکانەکانیان بکەنەوە.
ماوەی دوو هەفتەیە چەند گەڕەکێکی پارێزگای وانی باکووری کوردستان کێشەی ئاویان هەیە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاوەڕۆی وان (VASKI) دەڵێت، کێشەکە پەیوەندی بە ئەوانەوە نییە.
دوای بارینی بارانێکی زۆر لە ئەنقەرە و چەند پارێزگایەکی دیکەی تورکیا، لافاو دروستبوو و لە هەندێک شوێنیش زیانی بە خەڵکی گەیاند.
بەگوێرەی بڕیاری لیژنەی دیاریکردنی کەمترین مووچەی تورکیا کە ئەمڕۆ سێشەممە بڕیاری لەسەر درا، لە تەممووزەوە کەمترین مووچە لەو وڵاتەدا بەرزکرایەوە بۆ 11 هەزار و 402 لیرە کە بەگوێرەی نرخی ئێستا، دەکاتە 484 دۆلار.
سەرۆککۆماری تورکیا لە پەیامیکی دا بەبۆنەی رۆژی جیهانیی پەنابەران، باسی لە زیادبوونی دژایەتیکردنی پەنابەران لە وڵاتانی رۆژئاوا کرد و رایگەیاند، ئایدۆلۆژیای نیونازیزم و دژایەتیکردنی مسوڵمان و بیانییەکان رەتدەکەنەوە.
کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی گشتیی جەهەپە و ئومیت ئۆزداغ، سەرۆکی گشتیی پارتی زافەر رۆژی دووشەممە لە بارەگای جەهەپە کۆبوونەوە، بەڵام وردەکاریی کۆبوونەوەکەیان نەدرکاند
گوتەبێژی ئاکپارتی رایگەیاند، ئەو دوو کەسەی حکومەتی سوێد رادەستی ئەنقەرەی کردوونەتەوە، هیچ پەیوەندییەکیان بە تیرۆرەوە نییە و تۆمەتباری مادەی هۆشبەرن.
دادگەی دەستووریی تورکیا داواکارییەکی دادگەی باڵای وڵاتەکەی رەتکردەو،ە کە دەیویست هاوکارییەکانی خەزینەی حکومەت بۆ هەدەپە بلۆک بکرێت.
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.6 پلە بە پێوەری رێختەر لە سنووری پارێزگای مەلەتیی باکووری کوردستان روویدا
وەزیر و پەرلەمانتارێکی پێشووی هەدەپە رایدەگەیێنێت، زانیاریی لەبارەی لێبووردنی گشتی وەرگرتووە و دەمیرتاشیش دەگرێتەوە
تەرمی منداڵێکی تەمەن 12 ساڵە بەناوی عەبدولباقی دەکاک لە رووهای باکووری کوردستان بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە، هۆکاری مردنەکەی سیاسەتڤانانی شارەکەی هێناوەتە سەر هێڵ و بەهۆیەوە هێرش دەکەنە سەر یەکدی.
کوێت گرێبەستێکی 367 ملیۆن دۆلاری لەگەڵ تورکیا واژۆکرد و بووە 30یەمین وڵاتی هاوردەکاری درۆنی جەنگی جۆری بایراکتار TB-2 ی تورکی.
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 14-6-2023 کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی گشتیی پارتی گەلی کۆماری - جەهەپە لەگەڵ ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ کۆببێتەوە.
بەهۆی بەشدارینەکردنی لە هەڵبژاردنەکەی 14ـی ئایاری ئەمساڵ، داوای بلۆککردنی ئەو هاوکارییانە دەکرێت کە حکومەت دەیداتە هەدەپە.
لە یەکەم سەردانی بۆ دەرەوەی وڵات، لەدوای هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆککۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کاژێر 13.00ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە گەیشتە قوبرسی باکوور و بڕیارە لەگەڵ سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.
شکست لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی و سەرۆککۆماریی تورکیا، گرفتی لەنێو پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) دروستکردووە. سەرەتا هەریەک لە ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ و تانژو ئۆزجان، سەرۆکی شارەوانیی بۆڵوو بە ئاشکرا داوای گۆڕانکارییان کرد.
دوای شکستی لە بەرامبەر رەجەب تەیب ئەردۆغان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماردا، جارێکی دیکە خەونەکانی کڵچدارئۆغڵو بۆ بوونە سەرۆککۆمار نەبوونە راستی، ئێستا پۆستە حیزبییەکەشی کەوتووەتە مەترسییەوە.
دوای ئەوەی بەیانیی ئەمڕۆ شەممە تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی تەقەمەنی و کەرەستەی مووشەک لە ئەنقەرە روویدا و پێنج کرێکار گیانیان لەدەستدا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا فەرمانی بە وەزیری بەرگری کرد کە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بکەن.
کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری - جەهەپە سەرەڕای پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی شەش حیزبی، نەیتوانی پۆستی سەرۆکایەتیی کۆمار لە رەجەب تەیب ئەردۆغان وەربگرێت؛ ئێستا بێدەنگی باڵی بەسەر جەهەپەدا کێشاوە و داوا لە کڵچدارئۆغڵو دەکرێت دەست لە پۆستی سەرۆکایەتیی جەهەپە بکێشێتەوە
نومان کورتوڵموش، یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی ئاکپارتی لەلایەن پارتەکەیەوە بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا بەربژێرکرا.
ئیبراهیم کاڵن، گوتەبێژی پێشووی سەرۆککۆماریی تورکیا، بە فەرمی کرایە سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا (میت).
جەودەت یڵماز ساڵی 1967 لە پارێزگای چەولیگ لەدایکبووە، بڕوانامەی دکتۆرای لە زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی بیلکەنتی ئەنقەرە بەدەستهێناوە. ماوەی 5 خول لە بازنەکانی چەولیگ و ئامەد پەرلەمانتاری ئاکپارتی بووە
بەگوێرەی راپۆرتێکی دامەزراوەی ئاماری تورکیا، هەناردەی ئەو وڵاتە لە نیسانی ئەمساڵدا بەراورد بە نیسانی 2022 بە رێژەی 17.1٪ کەمیکردووە و بە بڕی 19 ملیار و 331 ملیۆن دۆلار بووە.
دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا، بە فەرمی ژمارەی کورسیی پارتەکانی لە پەرلەمان راگەیاند و لە رۆژنامەدا بڵاویکردەوە.
لە شارۆچکەی قامووشانی سەر بە پارێزگای دیلۆکی باکووری کوردستان، دوو ئۆتۆمبیل پێکیاندادا و لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا و نۆی دیکەش بریندار بوون.
موحەڕەم ئینجە، بەربژێری پاشەکشەکردووی پۆستی سەرۆککۆماری تورکیا لە تویتێکدا پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی رەجەب تەیب ئەردۆغان کرد بە بۆنەی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماردا.
لە گوتارێکیدا بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆککۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رووی دەمی کردە کەمال کڵچدارئۆغڵو و باسی لەوە کرد کە ئەو ناتوانێت سەلاحەدین دەمیرتاش لە زیندان ئازاد بکات.
لە ئەنجامی دوو راپرسیدا سەبارەت بەوەی "کێ دەبێتە براوەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری تورکیا؟" کە یەکێکیان لە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان کراوە و ئەوەی دیکەش لەسەر ئاستی 81 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا کراوە. دەرکەوتووە؛ لە ئامەد کڵچدارئۆغڵو دەیباتەوە و لە هەموو تورکیا ئەردۆغان.
ئەنجوومەنی ناوەندی بڕیار و بەڕێوەبردنی هەدەپە و یەسەپە بڕیاریان دا رۆژی پێنجشەممە دوایین هەڵوێستی خۆیان سەبارەت بە هەڵبژاردنی گەڕی دووەمی سەرۆکایەتیی کۆمار رابگەیێنن
ئومیت ئۆزداغ، سەرۆکی پارتی زافەر کە پارتەکەی پێکهێنەرێکی هاوپەیمانیی ئاتایە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیی هاوبەش لەگەڵ کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی گشتیی جەهەپە و بەربژێری هاوپەیمانیی میللەت کە بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 24-5-2023 لە بارەگای پارتەکەی بەرێوەچوو، پشتگیریی پارتەکەی بۆ کڵچدارئۆغڵو راگەیاند.
سینان ئۆغان، بەربژێری هاوپەیمانیی ئاتا داوای لە دەنگدەرانی کرد، رۆژی 28ی ئایار لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری تورکیا، دەنگ بە رەجەب تەیب ئەردۆغان، بەربژێری هاوپەیمانیی جمهوور بدەن.