لە سوێد دوو گەنجی بێتاوانی کورد لە شەڕی باندە تاوانکارییەکان گیان لەدەستدەدەن
ئێوارەی 14ی نیسان، واتە چوار شەو لەمەوبەر، بە دروستی کاژێر 11:36 خولەک، خەڵکی ناوچەی (بیسکۆپسگۆرتن) لە شاری یۆتۆبۆریی سوێد گوێیان لە دەنگی تەقە دەبێ. پێنج شەش گوللە دەتەقن. ئەو شوێنەی دەنگەکانی لێ بیستراوە پارکێکی ئۆتۆمبێلە.