نووسەرێکی کورد چیرۆکی مردنی سەگەکەی بە رۆمان بڵاودەکاتەوە

21-09-2024
هێمن عەبدوڵڵا
د. ئیبراهیم سەلمان، نووسەری رۆمانی "ئۆزی"
د. ئیبراهیم سەلمان، نووسەری رۆمانی "ئۆزی"
نیشانەکردن د. ئیبراهیم سەلمان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە هۆڵەندا د. ئیبراهیم سەلمان لە هەشتاکانی سەدەی رابردووەوە لەسەر شانۆ و لەسەر شاشەکانی ئەو وڵاتە، رۆمانەکانی لەسەر رەفەی کتێبخانەکانی ئەو وڵاتە هەبووە و هەیە. 14 ساڵ بوو ئەو نووسەر و ئەکتەر و کەسایەتییە فەرهەنگییە کوردستانی و هۆڵەندییە هیچ رۆمانێکی نوێی بڵاونەکردبووەوە، بەڵام ئەمڕۆژانە رۆمانی "ئۆزی" بە زمانی هۆڵەندی خستە بازاڕەوە. 
 
د. ئیبراهیم سەلمان لە ئەمستەردامەوە بەشداریی بەرنامەی دیاسپۆرای کرد و لەبارەی رۆمانە نوێیەکەیەوە گوتی "ئەو شتەی لەگەڵی دەژیم دەیکەمە نووسین و رۆمانەکەم تایبەتە بە سەگەکەم، دوای گیانلەدەستدانی سەگەکەم رۆمانەکەم نووسی، سەگەکەم وەک ئەندامێکی ماڵ بوو".
 
د. ئیبراهیم سەلمان گوتیشی "سەگەکەم ناوی ئۆزی بوو، ئەو رۆحێک بوو مرد، بۆشاییەکی گەورەی لای ئێمە دروستکرد، بۆیە چیرۆکی ئەو لەگەڵ ئێمە و مردنەکەی کاریگەریی زۆری بەسەر ئێمەدا دروست کرد و رۆمانێکی تایبەتم لەسەری نووسی و ئامانجی داهاتووشم ئەوەیە ئۆزی بکرێتە فیلم".
 
د. ئیبراهیم سەلمان ئاشکرای کرد، ئەو حەز دەکات لە رێگەی رۆمانەکانییەوە خەڵک چیرۆکی ئەوان بزانن. گوتیشی، زیاتر لە 60 ساڵە لە کێشەی کورد قوڵ دەبێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە