دیلان خۆشناو ئەندازیاری بیناسازییە و گۆرانیش دەڵێت

01-03-2025
هێمن عەبدوڵڵا
دیلان خۆشناو، ئەندازیار و گۆرانیبێژ
دیلان خۆشناو، ئەندازیار و گۆرانیبێژ
نیشانەکردن دیلان خۆشناو
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دیلان خۆشناو کەم کەم گۆرانی دەڵێت، بەڵام کە گوتی خۆش دەیڵێت. خۆی ئەندازیارە، لەپەنای ئەوەدا هونەرەکەشی لەبیر نەکردووە. ئەمجارە بە شتێکی نوێوە هاتووەتەوە. 
 
دیلان خۆشناو، ئارکیتێکت و گۆرانیبێژی کورد، میوانی بەرنامەی دیاسپۆرا بوو، باسی دواهەمین بەرهەمی هونەری خۆی "ئاوە گیرمە ئاوە" کرد.
 
دیلان خۆشناو، کە لە بواری ئارکیتێکت و هونەری میوزیکدا چالاکی هەیە، ئاماژەی بەوە کرد، گۆرانییەکەی لە کاتێکی "زۆر هەستیار"ـدا نووسراوە و مەبەستی پەیامی ئازادی دەربڕینە بە زمانی دایک. هەروەها دەڵێت "مەبەستم لە گۆرانییەکە ئەوەیە، هیچ کەسێک نەتوانێ بتوەستێنێ بۆ ئەوەی بە زمانی خۆت قسە بکەی". 
 
روونیشیکردەوە، گۆرانییەکە "بۆ خۆی سیاسییە، بەس بە شێوازێکی رۆمانتیکی" دروستکراوە، بۆ ئەوەی پەیامەکەی بە شێوەیەکی باشتر بگاتە خەڵک.
 
ئاماژەی بەوەش کرد، لەبەر سەرقاڵبوونی بە "پڕۆژەی گەورە" لە بواری ئارکیتێکتدا، نەیتوانیوە کلیپ بۆ گۆرانییەکە بکات. یەکێک لە پڕۆژەکانی لە شاری دوسلدۆرفی ئەڵمانیایە کە ئێستا لێی نیشتەجێیە.
 
دیلان خۆشناو بەشێک لە گۆرانییەکەی پێشکێشکرد کە دەڵێت: "دەی لەو نەرەش پێکەم دەستەم دزی ئەکسێمە. فێستان، ئەزمانی کوردی هەر بژی کوردستان".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خانا ئۆمەرخالی و راگەیێندراوی خەڵاتەکە

لەپێناو خزمەتی زمانی کوردی و کوردانی ئێزدی، خەڵاتی جەمال نەبەز بەخشرایە ژنێک

بەهۆی خزمەتی بە کوردانی ئێزدی و زمانی کوردی، دووەمین خەڵاتی جەمال نەبەز لە بەرلین، بەخشرایە ژنە توێژەرێک. رێکخەری دابەشکردنی خەڵاتەکە دەڵێت، "ئەوەی خەڵاتەکەی پێدەدرێت لە هەموو بەرهەمەکانیدا بایەخی بە ئێزدییەکان داوە".