کورد و عەرەبێک ژیانی هاوژینی پێکدێنن و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ناوبانگ پەیدا دەکەن

5 کاژێر له‌مه‌وپێش
هێمن عەبدوڵڵا
نووشین حوسێن و هاوژینەکەی ئەنەس سەبعللێلی
نووشین حوسێن و هاوژینەکەی ئەنەس سەبعللێلی
نیشانەکردن نووشین حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

نووشین و هاوژینەکەی بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەردەکەون. بە نواندنە سادە و واتادارەکانیان هەواداری زۆریان بۆ خۆیان کۆکردووەتەوە و نزیکەی چوار سەت هەزار کەسن.
 
نووشین حوسێن کچێکی کوردە و خەڵکی حەسەکەی رۆژئاوای کوردستانە، ماوەی هەشت ساڵە لە ئەڵمانیا دەژی، میوانی ستۆدیۆی بەرنامەی دیاسپۆرا بوو و رایگەیاند، لە 2020ـەوە دەستیان بە تۆمارکردنی ڤیدیۆی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کردووە، تاوەکو ئێستاش بەردەوامن و فانەکانیش ئارەزووی بینینی ڤیدیۆکانیان دەکەن و بینەرێکی یەکجار زۆریان هەیە.
 
نووشین حوسێن لەبارەی ناوەڕۆک و بیرۆکی ڤیدیۆکانی گوتی "بیرۆکەی ڤیدیۆکانمان کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاویان دەکەینەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەنەس سەبعللێلی هاوژینم، ئەو ڤیدیۆکان دادەنێت و تۆماریان دەکات و بڵاویان دەکاتەوە".
 
نووشین حوسێن ئاشکرایکرد، ئەوان خاوەنی ڤیدیۆی زۆرن، بەڵام بڵاوکردنەوەی پێنجەم ڤیدیۆیان کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە و دەڵێت "دوای ئەوەی لە ساڵی 2019 هاوسەرگیرییم لەگەڵ ئەنەس کرد کە بەرەگەز عەرەبە و داب و نەریت و ئاین و کولتوورمان لە یەکدی جیاوازن، بیرمان لەوە کردەوە ڤیدیۆ دروستبکەین و لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاویان بکەینەوە، بە خەڵک بڵێین ئاساییە دوو کەس لە دوو نەتەوە و ئاینی جیاواز هاوسەرگیریی بکەن و پێکەوە دڵخۆشبن، خۆمان بە نموونە هێنایەوە".
 
سەبارەت بەو ڤیدیۆیەی زۆرترین بینەری هەبووە، نووشین چیرۆکەکەی دەگێڕێتەوەو دەڵێت "ئێوارەیەک ئەنەسی هاوژینم لە کار دەگەڕایەوە بینی نزیکەی 15 کەس لە کەسوکاری من وەک میوان لە ماڵەکەمانن و بەخێرهاتنیان کرد، دواتر پێمگوت خێرا بڕۆ گۆشت بکڕە و ئێستا خوانێک ئامادە دەکەم، ئەویش چوو گۆشتی هێنا و خوانەکەم ئامادەکرد و بەلایەوە سەیر بوو، بۆیە بیرۆکەی ڤیدیۆکە لەوەوە لای ئەنەس گەڵاڵە بوو، ئێمەش دروستمان کرد و بڵاومان کردەوە، ڤیدیۆکە بینەرێکی زۆری هەبوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە شێوەیەک لە چەند کاژێرێکدا نزیکەی پێنج ملیۆن بینەری تێپەراند".
 
لای خۆشییەوە ئەنەس سەبعللێل هاوژینی نووشین لەبارەی ڤیدیۆکانیانەوە گوتی "جەماوەری عەرەبی لە رۆژهەڵاتەوە بۆ رۆژئاوا حەزیان بە کولتووری کوردی هەیە و رێزی زۆری دەگرن، ئەوان کە سەیری ڤیدیۆکانمان دەکەن دەستخۆشیمان لێدەکەن و زیاتر هانمان دەدەن، پێکەوە بژین".
 
ئەنەس سەبعللێل کە لە نووشینەوە فێری زمانی کوردی بووەو دەڵێت "کورد بەزۆر شت ناسراون، لەوانە میواندۆست، وەفا، رێز و بەهێزی پەیوەندی کۆمەڵایەتی، هەروەها بایەخی زۆریش بە خێزان دەدەن، هەموو ئەمانەم کردوونەتە ڤیدیۆ و بڵاوم کردوونەتەوە".
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. ئیبراهیم سەلمان، نووسەری رۆمانی "ئۆزی"

نووسەرێکی کورد چیرۆکی مردنی سەگەکەی بە رۆمان بڵاودەکاتەوە

لە هۆڵەندا د. ئیبراهیم سەلمان لە هەشتاکانی سەدەی رابردووەوە لەسەر شانۆ و لەسەر شاشەکانی ئەو وڵاتە، رۆمانەکانی لەسەر رەفەی کتێبخانەکانی ئەو وڵاتە هەبووە و هەیە. 14 ساڵ بوو ئەو نووسەر و ئەکتەر و کەسایەتییە فەرهەنگییە کوردستانی و هۆڵەندییە هیچ رۆمانێکی نوێی بڵاونەکردبووەوە، بەڵام ئەمڕۆژانە رۆمانی "ئۆزی" بە زمانی هۆڵەندی خستە بازاڕەوە.