رووداو دیجیتاڵ
شارۆچکەی رۆڤانیمی لە هەرێمی لاپلاند لە باکووری فینلاند ئەو شارۆچکەیە بە ماڵی سانتا کلۆس ناسراوە و بەردەوام ناوچەیەکە بەهۆی بەفرەوە سپیپۆشە.
بەڵام ئەم ساڵ بەهۆی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا، بەفری لێ نەباریوە.
یەکێک لەوانەی خۆی کردووەتە سانتا کلۆس دەڵێت: "بێگومان گالیسکەکانم دەتوانن بفڕن، ئەوەیان کێشە نییە، بەڵام جوانتر دەبوو ئەگەر ناوچەکە وەکو رابردوو بە بەفر داپۆشرایە و هەستی کریسمسی پێببەخشیتایە. دەبینی گۆڕانی کەشوهەوا راستییە و کاریگەریی لەسەر ناوچەکە هەیە."
کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لەو هەرێمەی فینلاند بە روونی دیارە، ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، بەتایبەت ئەم ساڵ کە ئەو وڵاتە گەرمترین وەرزی هاوینی بەڕێکردووە.
بەگوێرەی حکومەتی فینلاند، لە چەند ساڵی رابردوودا، پلەی گەرما 2.3 پلە لە هەرێمی لاپلاند بەرزبووەتەوە.
دیبۆرا گەشتیاری ئیتاڵییە و دەڵێت: "نیگەرانم و خەمبارم دەربارەی ئەو دۆخە؛ بەتایبەت لەبەرئەوەی ئێمە تاوانبارین بەو دۆخە."
بەگوێرەی ئاژانسی کەشوهوای فینلاندی، هاوینی ئەم ساڵ تێکڕای پلەی گەرما لە هەرێمی لاپلاند 16.2 بووە کە لە ساڵی 1937وە گەرمترین هاوین بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ