ئەو کەسەی ئەمریکا کوشتی و بە سەرکردەی باڵای قاعیدە ناساندی "شوان" بووە

20-05-2023
بژار زوبێر @BBashqaly
نیشانەکردن ئەمریکا نووسەرانی مانگرتووی ئەمریکا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسانی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکی ئەم دواییانەیان بەوەی کە سەرکردەیەکی باڵای قاعیدەیان لە سووریا کوشتووە، پاشگەزدەبنەوە. ئەوەش دوای ئەوەی ماڵباتی کوژراوەکە روونیکردەوە کە هیچ پەیوەندیێکی بە رێکخراوی قاعیدەوە نەبووە، بەڵکو باوکی 10 منداڵ بووە و سەرقاڵی لەوەڕاندنی مێگەلەکەی بووە کاتێک بە مووشەکێکی ئەمریکا کراوەتە ئامانج.
 
رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی بە پشتبەستن بە لێدوانی ئەندامانی خێزانی ئەو قوربانییە ئاشکرای دەکات، ناوی کوژراوەکە لوتفی حەسەن مستۆیە، تەمەنی 56 ساڵە و پێشتر وەستای دیوار بووە، لە 3ـی ئایار بە مووشەکی هێڵفایەری ئەمریکی کراوەتە ئامانج. 
 
براکانی دەڵێن، لوتفی کەسێکی "ئارام و رەنجدەر بووە و هەموو ژیانی بە هەژاری بەسەربردووە"، ئەمە وەک لە راپۆرتی رۆژنامەکەدا هاتووە. 
 
ئۆپەراسیۆنەکە لە لایەن فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا سەرپەرشتی کرابوو، کە دوای هێرشەکە، بێ ئەوەی باس لە بەڵگەکان یان ناوی گومانلێکراوێک بکات، رایگەیاند، هێرشە درۆنییەکە "سەرکردەیەکی باڵای قاعیدە"ـی کوشتووە، بەڵام ئێستا دوو بەرپرسی پێنتاگۆن بە واشنتن پۆستیان گوتووە، لەنێو پێنتاگۆندا گومان دروستبووە لەسەر ئەوەی کێیان کوشتووە. 
 
یەکێک لە بەرپرسان گوتوویەتی "ئێمە هیچ دڵنیانین لەوەی سەرکردەیەکی باڵای قاعیدەمان کوشتبێت".
 
بەرپرسێکی دیکە بۆچوونێکی جیاوازی هەیە و بە رۆژنامەکەی گوتووە "ئەگەرچی ئێمە بڕوامان وایە هێرشەکە ئامانجە راستەقینەکەی نەپێکاوە، بەڵام بڕوامان وایە کەسە کوژراوەکە، ئەندامێکی قاعیدە بوو".
 
بەرپرسانی سەربازیی ئەمریکا رەتیانکردووەتەوە ئاشکرای بکەن ئامانجیان کێ بووە, چۆن هەڵەکە روویداوە، ئایا چەکدارێکی قاعیدە لە هێرشەکەدا رزگاری بووە؟ یان بۆچی بەشێک لە بەرپرسانی پێنتاگۆن دەڵێن "لوتفی" ئەندامی قاعیدە بووە وێڕای ئەوەی خێزانەکەی نکووڵی دەکەن. 
 
لە راگەیێندراوێکدا، مایکڵ لاوهۆرن، گوتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا گوتی، بەرپرسانی پێنتاگۆن ئاگاداری هەواڵی کوژرانی کەسێکی سڤیلن و لە لێکۆڵینەوە بەردەوامن. 
 
لە راگەیێندراوەکەی رۆژی پێنجشەممەدا هاتبوو، "سێنتکۆم هەموو ئەو بانگەشانە بە جددی وەردەگرێت و لێکۆڵینەوە دەکات بۆ ئەوەی یەکلاییبکاتەوە کە ئایا هەنگاوەکە بێ مەبەست زیانی بە خەڵکی سڤیل گەیاندووە یان نا".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامانج حەسەنزادە، ناسراو بە ئامانج زەمان

کوردێک لە بەریتانیا بە تۆمەتی قاچاخچێتی بە 17 ساڵ زیندانیکردن سزادرا

هاونیشتمانییەک بەناوی ئامانج حەسەنزادە سزای 17 ساڵ زیندانیکردنی لە بەریتانیا بۆ دەرکرا، ئەوەش لەسەر ئەوەی کۆچبەری بە نایاسایی بە بەلەمی بچووک بە نۆکەندی ئینگلیزدا گەیاندووەتە بەریتانیا