رووداو دیجیتاڵ
پیسی هەوا کێشەی بۆ پاکستانییەکان دروستکردووە، مەودای بینین لە وڵاتەکە کەمبووەتەوە و خەڵکی ماسک دەبەستن. زۆربەی وڵاتانی جیهان دووچاری پیسی هەوا بوونەتەوە، بەپێی راپۆرتێکی کۆمپانیای ئای کیو ئێری نێودەوڵەتی، تەنیا 17٪ـیان کاردەکەن بۆ رێگری لەو دیاردەیە.
فرانک هەیمس، بەڕێوەبەری کارگێڕیی کۆمپانیای (IQAir) دەڵێت، ''ئەنجامی راپۆرتەکەی ئەمساڵمان ئەوەیە کە ئێمە باشتربوونی زۆرمان لە جیهاندا بینیوە، بەڵام هێشتا کەمن و زۆرێک لە ناوچەکانی جیهان لەنێویان پاکستان و هیندستان هیچ پێشکەوتنێک نەبووە لەڕووی کواڵیتیی هەواوە، لە ئەمریکای باکوور پێشکەوتنی گەورەمانه بینیوە لەبەرئەوەی کەمتر ئاگرکەوتنەوەی تێدابووە''.
بەپێی مایۆکلینیک، کە ئەکادیمیایێکی پزیشکیی ئەمریکییە، هەوای پیسی کورتخایەن دەبێتە هۆی؛ هەستیاری، ناڕێکیی لێدانی دڵ، رەبۆ و کۆکە و هەناسەتەنگی. هەروەها هەوای پیسی درێژخایەن دەبێتە هۆی لەدایکبوونی منداڵی ناکام، هەوکردن و تێکچوونی سییەکان، شێرپەنجە، جەڵتە و نەزۆکی.
پسپۆڕان جەخت لە مەترسییەکانی پیسبوونی هەوا دەکەنەوە و هۆشداری تووند لەبارەیەوە دەدەن.
فاتیمە ئەحمەد، پسپۆڕی پیسبوونی هەوایە لە مالیزیا و لەبارەی کاریگەرییەکانی پیسبوونی هەوا باس لەوە دەکات، "توێژینەوەی زۆر هەن کە کاریگەرییەکانی پسیبوونی هەوا دەردەخەن، بەڵام تەنیا دەمەوێت تیشک بخەمە سەر دوو شت، یەکەمیان لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن، پیسبوونی هەوا هۆکارێکی نەخۆشیی ئەلزەهایمەرە، دووەمیان توێژینەوەی دیکە هەن دەریدەخەن، مادە پیسکەرەکانی هەوا شێرپەنجەیین و دەبنەهۆی شێرپەنجە''.
بەپێی راپۆرتەکە، چاد، کۆنگۆ، بەنگلادیش، پاکستان و هیندستان پیسترین هەوایان هەبووە؛ کۆریای باشوور و پۆڵەنداش پاکترینن. هەروەها دەکات، 99٪ـی دانیشتووانی جیهان لە هەوای پیسدا دەژین.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ