گەورەترین کەروێشکی جیهان دەدزرێت

13-04-2021
ساهیرە سدیق
ساهیرە سدیق
نیشانەکردن کەروێشک
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گەورەترین کەروێشکی جیهان، کە ساڵی 2010 ئەو نازناوەی بەدەستهێناوە و وەکو گەورەترین کەروێشک ناوی چووە کتێبی گینس بۆ ریکۆردە جیهانییەکان، لە ماڵی خاوەنەکەیدا دزراوە.
 
بە گوتەی پۆلیسی وێست مێرسیا، کەروێشکەکە دریژیی 129 سانتیمەترە و ناوی داریۆسە، رۆژی شەممەی رابردوو لە باخچەی ماڵی خاوەنەکەیدا لە شاری ستۆلتۆن دزراوە.
 
کەرویشکەکە ساڵی 2010 نازناوی گەورەترین کەروێشکی جیهانی لە جۆری خۆی بەدەستهێناوە. ئەنێتێ ئێدواردس، خاوەنی کەروێشکەکە، بڕی 1000 یۆرۆی وەکو خەڵات دیاریکردووە بۆ هەر کەسێك بتوانێت کەروێشکەکەی بۆ بگەڕێنێتەوە و دەڵێت، رۆژی دزینی کەروێشکەکە رۆژێکی زۆر ناخۆش بووە بۆی.
 
ئێدواردس لە ئەکاونتی خۆی لە تویتەر وێنەی کەروێشکەکەی داناوە و لەسەری نووسیوە "تکایە بیگەڕێننەوە، ئەو زۆر گەورەیە و ناتوانێت وەچە بخاتەوە".
 
گوتەبێژی پۆلیسی وێست مێرسیا لەوبارەیەوە دەڵێت "هەموو هەوڵێکمان دەدەین بۆ دەستکەوتنی زانیاری لەسەر دزینی کەروێشکەکە و گێڕانەوەی بۆ خاوەنەکەی"، پۆلیس ژمارە و ناونیشانێکی داناوە و داوا دەکات، هەر کەس کەروێشکەکەی بینیوە پەیوەندی بەو ناونیشانانەوە بکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی کاپیتۆڵ لە پشت کامالا هاریس و دۆناڵد ترەمپەوە دەردەکەوێت.

گرنگترین هەڵبژاردنی 164 ساڵی رابردووی ئەمریکا؛ شەڕی نێوخۆ هەڵدەگیرسێت؟

ئەم هەڵبژاردنەی ئەمریکا بە گرنگترینی 164 ساڵی رابردوو دادەنرێت؛ لەلایەک بۆ نێوخۆی ئەمریکا و لەلایەکی دیکەشەوە بۆ تەواوی جیهان. کۆشکی سپی ئەو ناوەندەیە کە بڕیارگەلێکی گرنگی جیهانی تێدا دەدرێت و بە واژۆیەکی سەرۆک دەکرێت جەنگ هەڵبگیرسێت یاخود کۆتایی بە جەنگێک بهێندرێت.