لە بەلجیکا ئەفسەرێکی پێشووی سووریا بە ئۆنلاین هانی سەربڕینی کورد دەدات

07-12-2024
زاهیر ساکیت
زاهیر ساکیت
نیشانەکردن دیاسپۆرا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە بەلجیکا ئەفسەرێکی پێشووی سوپای سووریا بە پلەی عەمید دەژیت، کە بە زاهیر ساکیت ناسراوە. بەڵام وەک لە ڤیدیۆیەکیدا دەردەکەوێ بەرامبەر کورد بە زاهیر ساکیتە و لە ناخەوە رقی گەورەی لەدڵدایە. 
 
ڤیدیۆکە تۆماری گەنگەشەیەکی ئۆنلاینی زاهیر ساکیت و چەند کەسێکی دیکەیە کە دەردەکەوێ لەنێوەوەی سووریادان. هانیاندەدا سەری کورد ببڕن، بەڵام لەپێش کامێرا نا و سەر شاشەکان نا. 
 
ئەمە کوردی دیاسپۆرای نیگەران کردووە کە چۆن کەسێک لە بەلجیکا بژیت دەتوانێ شتی وا لەسەر کورد بڵێت؟ دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکە هەفتەی رابردوو جیهانگیر دۆڵەمەڕی، سەرۆکی فیدراسیۆنی دیاسپۆرای کوردستانی لە بەلجیکا چووەتە لای پۆلیس و سکاڵای لەسەر عەمیدی ساکیت تۆمارکردووە.
 
جیهانگیر دۆڵەمەڕی، فیدراسیۆنی دیاسپۆرای کوردستانی لە بەلجیکا میوانی دیاسۆرابوو، لەبارەی سکاڵاکەی رایگەیاند، گوتەکانی زاهیر ساکیت بەهیچ شێوەیەک قبووڵ کراو نییە و زۆر رەگەزپەرستی و قین لە دڵە، بۆیە سکاڵام لەسەری تۆمارکردووە و بەڵگەکانیش دراون بە پۆلیس.
 
زاهیر ساکیت کە ئێستا وەک پەنابەر لە وڵاتی بەلجیکا دەژیت لە لایڤێکی تۆڕێکی کۆمەڵایەتییدا کە سەتان کەس راستەوخۆ سەیریان دەکرد، زۆر قین لە دڵانە دژایەتی کوردی دەکرد و هانی گرووپە چەکدارەکان و خەڵک دەدات کوردەکان بکوژن و تەنانەت سەریان لە لەشیان جیابکەنەوە، لەم بارەیەوە جیهانگیر دۆڵەمەری دەڵێت: "زاهیر ساکیت لە بەلجیکاوە داوای قڕکردنی کورد دەکات و ئەو عەمیدی سووپای سووریا بووە و گرووپە تیرۆریستییەکان لە سووریا هاندەدات کورد بکوژن". 
 
جیهانگیر دۆڵەمەری روونیکردەوە کە داوای لە پۆلیس کردووە لکۆڵینەوە لەگەڵ زاهیر ساکیت بکرێت و دەڵێت: "دەبێت زاهیر بە سزای یاسایی خۆی بگات و هەروەها پێویست و گرنگیشە لە بەلجیکا دەربکرێت".
 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەلبانیا دەڵێت، تیکتۆک دەبێتە هۆی تووندوتیژی لە وڵاتەکەی. وێنە: Reuters

حکومەتی ئەلبانیا بۆ ماوەی ساڵێک تیکتۆک رادەگرێت

سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیا رایگەیاند، بەهۆی بڵاوکردنەوەی تووندوتیژی و هەراسانکاری، بۆ ماوەی ساڵێک خزمەتگوزارییەکانی تیکتۆک رادەگرن. دەشڵێت، کۆمپانیاکە جیاوازی لەو بابەتانە دەکات کە پێشانی منداڵانی وڵاتەکەی لەگەڵ منداڵانی چینی دەدات.