کوڕەکەی مارادۆنا لە ئیسپانیا دەبێتە راهێنەر

11 کاژێر له‌مه‌وپێش
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن ئیسپانیا دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سیناگرا مارادۆنا، کوڕی دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنای ئەفسانەی کۆچکردووی تۆپی پێی ئەرجەنتین، لە ئیسپانیا دەبێتەوە راهێنەر.
 
سەرچاوەکان ئاشکرایانکردووە، سیناگرا لەسەر کورسی یەدەگ دەبێت لە یەکێک لە یانەکانی ئیسپانیا.
 
مارادۆنای ئەفسانە، براوەی مۆندیالی 1986 لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، لە مانگی 11ی ساڵی 2020 کۆچی دواییکرد، پاشئەوەی وەک یاریزان مێژووی گەورەی لە ئەرجەنتین و ئیتاڵیا نووسییەوە، بەڵام کوڕەکەی نەیتوانی ناوبانگێکی ئەوتۆ بەدەست بهێنێت.
 
سیناگرا، دەبێتە یاریدەدەری راهێنەر لە یانەی ئۆد ئیبارا کە لە خولی پلە سێی ئیسپانیا یارییدەکات و لە کۆمەڵەی دوانزەیەمی خولەکەدا رکابەریی دەکات.
 
سیناگرا تاوەکو کۆتایی وەرز لە یانەکە دەمێنێتەوە، وەکئەوەی یانەی ناوبراو ئاشکرایکردووە، بەبێئەوەی وردەکاریی زیاتر لەبارەی گرێبەستەکەوە بخاتە روو.
 
یانەی ئۆد ئیبارا ساڵی 1969 دامەزراوە، پێشتر فرانسیس دیاز، یاریدەدەری راهێنەری ئەو یانەیە بوو لە شوێنی سیناگرای کوڕی مارادۆنا.
 
سیناگرا لە ئیتاڵیا وەک یاریزانی ناوەڕاست یارییکردووە و لە چەندین تیپی نەناسراو بووە، بەڵام نەیتوانیوە هیچ ناوبانگێک پەیدا بکات و سەرنجی میدیاکان بۆخۆی رابکێشێت.
 
سیناگرا پێشتر راهێنەری تیپی لاوانی سان جۆرجیۆ و تیپی یەکەمی ناپۆلی یونایتد بووە، ماوەیەکی کەمیش لە خولی پلە پێنجی ئیتاڵیا راهێنەری یانەکانی بۆمبی و مۆنت کالچیۆ بووە، بەبێئەوەی هیچ سەرکەوتنێک بەدەست بهێنێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە