ئەمڕۆی خولی کوردستان.. کۆمەڵێک یاریی ئاگرین بەڕێوەدەچن

02-12-2023
ئەحمەد حاجی @AhmedHajy10
نیشانەکردن خولی نایابی کوردستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئەمڕۆ پێنج یاری لە گەڕی حەوتەمی خولی کوردستان بەڕێوەدەچن, چەند رووبەڕووبوونەوەیەکی بەهێز لەخۆ دەگرێت
 
لە یەکەم یارییدا، کە بڕیاربوو دوێنێ بەڕیوەبچێت یانەی برایەتی پێشوازی لە یانەی سۆران دەکات لەسەر یاریگای خۆی لە شاری هەولێر، یانەی برایەتی دەیەوێت خۆی لە ریزەکانی پێشەوە نزیک بکاتەوە دوای ئەوەی لە دوایین یاریی خۆیدا لە پیرمام نەیتوانی سەرکەوتوو بێت بەسەر پێشمەرگەی هەولێر، یانەی سۆران لە پلەی هەشتەمی ریزبەندییە و هەشت خاڵی کۆکردووەتەوە لە شەش یاریدا.
 
لە دێڕبیی شارۆچکەی پیرمام ئەمڕۆ هەردوو یانەی ئارارات و پێشمەرگەی هەولێڕ بەیەک دەگەن، یانەی ئاراراتی خاوەن ماڵ دوای گۆڕینی راهێنەرەکەی دەیەوێت دووەم یاری لەسەیەک براوە بێت و دووربێت لە خوارەوەی ریزبەندی، هەروەها تیپەکەی سەمیر بابۆ دەیەوێت وەک ساڵانی پێشوو بگەڕێتەوە پلەکانی سەرەوەی ریزبەندی و کێبڕکێی بەدەستهێنانی خول گەرمتر بکات کە یانەکەی ئەو لە شەش یارییدا 10 خاڵی کۆکردۆتەوە و تاوەکو ئێستا هیچ یارییەک نەدۆڕاوە.
 
چوارقوڕنە لە سەر یاریگای خۆی پێشوازی لە یانەی دهۆک دەکات، چوارقوڕنەی خاوەن مال بە راهێنەرایەتی مەحموود مەجیدی بەئەزموون لە ئەگەری بردنەوەی دەچێتە پلەی یەکەم بەمەرجێک یانەی دەربەندیخان لە یاریی خۆی یەکسان بێت یان بدۆڕێت.
 
دەربەندیخان دەبێتە میوانی هەندرێن لە شاری هەولێر و دەیەوێت هیج هەڵەیەک ئەنجام نەدات کە بەهۆیەوە پلەی یەکەمی ریزبەندی لەدەست بدات .
 
لە سەیدسادق یانەی زاخۆ دەبێتە میوانی یانەی شارەکە، یادگار ئیبراهیم و هاوڕێکانی دەیانەوێت شکستی یەکەم بگەینن بە یانەی زاخۆ و یانەکەیان لە خوارەوەی ریزبەندییەکەوە رزگار بکەن، و یانەکەیان دووربکەن لە ترسی دابەزین لە خولەکە، قەرەبووی  ئەو ئاستە خراپە بکەنەوە کە لە چەند گەڕی رابردوو پێشكێشیان کرد.
 
هەر پێنج یارییەکەی ئەمڕۆی خولی کوردستان لە کاژێر دووی دوای نێوەڕۆ بەڕێوەدچێت. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە