رووداو دیجیتاڵ
یانەی دهۆک لە یاری کۆتایی جامی کەنداو بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە یانەی قادسییەی کوێتی بردەوە و بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامەکە.
دهۆک لە خولەکی 65 گۆڵی یەکەمی خۆی و یارییەکەی تۆمارکرد. دواتر دوای چەند خولەکێکی کەم قادسیە گۆڵی یەکسانبوونی تۆمار کرد.
ناوبژیوانی یارییەکە 11 خولەکی بۆ کاتی یاسایی یارییەکە زیاد کرد و لە خولەکی 92 دهۆک گۆڵی دووەمی بە لێدانی سەر تۆمارکرد.
یارییەکە لە شاری دهۆک بەڕێوەچوو. هەزاران هاندەری یانەکە لە سەرەتاوە تاوەکو کۆتایی بێ ماندووبوون هانی یانەکەیان دا.
جگە لە هاندەران، بەرپرسانی حکومی و حیزبی پشتیوانی خۆیان بۆ یانەکە دەربڕی.
پێش ئەوەی یارییەکە دەستپێبکات، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردەوە، "ئەم هەمی پشتەڤانێت دهۆکێینە."
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانیش لەنێو یاریگە بەشداربوو لە هاندانی یانەکە و دوای یارییەکە خەڵاتی سەرکەوتنی پێشکێشی یاریزانان کرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ