مێسی چارەنووسی خۆی یەکلاکردەوە

14-04-2025
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن لیۆنێل مێسی یانەی ئینتەرمەیامی یانەی بارسێلۆنا مۆندیالی یانەکان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لیۆنێل مێسی، ئەفسانەی ئەرجەنتینی، بڕیاری خۆی لەبارەی چارەنووسی یارییکردنی یەکلاکردەوە، بەرلەوەی لەگەڵ تیپەکەیدا بەشداری لە مۆندیالی یانەکان بکات، لە هاوینی ئەمساڵدا.
 
مۆندیالی یانەکان بەوەشان و ڤێرژنێکی نوێ، لە هاوینی ئەمساڵدا لە ئەمریکا ئەنجامدەدرێت و 32 یانەی جیهان بەشداریی تێدا دەکەن، ئینتەرمەیامی یەکێکە لە یانە بەشدارەکانی مۆندیالەکە.
 
میدیای ئیسپانیا ئاشکرایانکردووە، مێسی چارەنووسی خۆی و بڕیاری مانەوە یان رۆیشن لە ئینتەرمەیامی یەکلاییکردووەتەوە.
 
ئینتەرمەیامی، لە مۆندیالی یانەکاندا لە کۆمەڵەی یەکەم دەبێت لەپاڵ هەریەکە لە یانەکانی ئەهلی میسری، پالمێراسی بەرازیلی و پۆرتۆی پۆرتوگالی.
 
میدیاکان دەڵێن، مێسی بڕیاریداوە لەگەڵ ئینتەرمەیامی بەردەوام بێت و نەچێتە هیچ یانەیەکی دیکە.
 
بەپێی سەرچاوەکان، ئینتەرمەیامی رێکەوتنی لەگەڵ مێسی کردووە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی تاوەکو هاوینی 2026، ئەمەش لەپێناو پاراستنی توانای جەستەیی بەر لە مۆندیالی هەڵبژاردەکان لە 2026.
 
سەرچاوەکان دەڵێن، رێکەوتن کراوە کە مێسی ساڵانە لەنێوان 50 تاوەکو 60 ملیۆن دۆلار وەربگرێت، ئەمە جیا لەبەردەوامبوونی وەرگرتنی بەشێک لە داهاتی فرۆشتنی درێس و بەرهەمەکانی دیکەی یانەکە و هاوبەشیی لە داهاتی بەشێک لە کڕیارەکانی ئەپڵ تیڤی.
 
ئینتەرمەیامی هەوڵدەدات تاوەکو کردنەوەی یاریگە نوێیەکەی لە 2026 مێسی لە ریزەکانیدا بهێڵێتەوە. 
 
ئەو سەرچاوانە دووپاتیدەکەنەوە کە مێسی هەروەها بڕیاریداوە لەپاش ئینتەرمەیامی بگەڕێتەوە بارسێلۆنا، بەڵام دیار نییە ئەو گەڕانەوەیە پێش وازهێنانی لە یارییکردن دەبێت، یان دوای وازهێنان.
 
مێسی لە هاوینی 2023 پەیوەندی بە ئینتەرمەیامییەوەکرد، پاش کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمانی فەرەنسی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە