ڤیدیۆ؛ دارمشتات و فرایبۆرگ سەرکەوتنیان بەدەستهێنا

02-10-2023
ئیحسان تاهیر
Photo by Thomas KIENZLE / AFP
Photo by Thomas KIENZLE / AFP
نیشانەکردن بوندێسلیگا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

دارمشتات یەکەم سەرکەوتنی ئەم وەرزەی لە بوندێسلیگادا بەدەستهێنا، بە بردنەوەی بە ئەنجامی 4-2 لە ڤێردەربرێمەن.
 
لە خولەکی پێنجەمی یارییەکەدا دارمشتات بە گۆڵێکی ماتیاس بادەر پێشکەوت.
 
لە خولەکی 25 تیم سکارکی گۆڵی دووەمی یانەی خاوەن یاریگاکەی تۆمارکرد.
 
دارمشتات لە خولەکی 50 گۆڵی سێیەمی لە رێگەی مارڤینەوە تۆمارکرد.
 
تۆبیاس کەمپ گۆڵی چوارەمی لە خولەکی شەست و دوودا بە لێدانی سزا تۆمارکرد.
 
بەئاگاهاتنەوەی ڤێردەربرێمەن درەنگ دەستیپێکرد، چونکە گۆڵی یەکەمی لە خولەکی 70 لەلایەن ئۆلیڤیێر دیمانەوە تۆمارکرا و دوای 9 خولەکیش میلۆس ڤێلکۆڤیچ گۆڵێکی دیکەی بۆ تیپی میوان تۆمارکرد و یارییەکە لە بەرژەوەندی دارمشتات بە ئەنجامی 4-2 کۆتاییهات.
 
هاوکات فرایبۆرگ لە یارییەکی دیکەدا بە ئەنجامی 2-0 لە ئۆگسبۆرگی بردەوە.
 
ڤینسنۆ گریفۆش سوودی لە لێدانێکی سزا وەرگرت و لە خولەکی پێنج گۆڵی یەکەمی بۆ فرایبۆرگ تۆمارکرد .
 
فیلیپ لاینهارت لە خولەکی پەنجا و شەشدا گۆڵی دووەمی بۆ فرایبۆرگ تۆمارکرد و یارییەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە.
 
فرایبۆرگ بە کۆکردنەوەی 10 خاڵ پلەی هەشتەمی ریزبەندی گرتووە، ئۆگسبۆرگیش بە 5 خاڵ لە پلەی چواردەمدایە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە