هێزە ئەمنییەکان لەبارەی هێرشی گەنجێک بۆسەر زانکۆیەکی بەغدا: پەیوەندیی بە تیرۆرەوە نییە

دوێنێ کاژێر 08:55
هەڵکەوت عەزیز
هەڵکەوت عەزیز
ساتی هێرشەکە لە کامێرای چاودێریی پرسگەی زانکۆکەوە
ساتی هێرشەکە لە کامێرای چاودێریی پرسگەی زانکۆکەوە
A+ A-
 
رووداو - بەغدا

گەنجێکی 20 ساڵان هێرشی کردە سەر زانکۆی ئیسرا لە بەغدا، هەر لە پرسگەوە دەستی بە تەقەکردن کرد و دواتر بە هەڕەمەکی تەقەی لە خوێندکارانی زانکۆکە کرد، بەهۆیەوە دوو پاسەوان و چوار خوێندکار، کە یەکێکیان کچە، برینداربوون. لەکاتێکدا تەقەکەرەکە هەوڵی هەڵاتن دەدات، لەلایەن پاسەوانێکی پرسگەکەوە لێی دەدرێت و پاشان رادەستی هێزە ئەمنییەکان دەکرێت.
 
حەیدەر عەلی، خوێندکاری زانکۆی ئیسرا دەڵێت، "ئێمە وەستابووین بۆ خۆمان قسەمان دەکرد، گوێمان لە دەنگی تەقە بوو، گوتمان ناکرێت ئەمە دەنگی تەقەی راستی بێت، گوتمان رەنگە یەکێک لە خوێندکارەکان خەریکی کامێرەی شاراوە بێت و بۆ خۆشی وا بکات، لەناکاو بینیمان خوێندکارەکان رادەکەن و هاوار دەکەن، نزیک بووینەوە و بینیمان کەسێک تەقە بەناو خەڵکدا دەکات. یەکێکی لای باخچەکە گەمارۆ دابوو، تەقەی لێ دەکرد."
 
هەرچەندە پۆلیسی رەسافە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە تەقەکەرەکە خوێندکارە، بەڵام زانکۆی ئیسرا ئەوە رەتدەکاتەوە خوێندکار بووبێت. هێشتا دیار نییە ئەو گەنجە 20 ساڵە بە چی هۆکارێک ئەو هێرشەی کردووە، بەڵام هێزە ئەمنییەکان دەڵێن، "پەیوەندی بە تیرۆرەوە نییە."
 
سەیف رەعد، خوێندکاری زانکۆی ئیسرا دەڵێت، "کەسێک خۆی کرد بە زانکۆکەدا، بەڵام نازانین کێیە. ئێمە لە زانکۆ نەمان بینیبوو، بەڵام جلوبەرگی وەکو خوێندکاری پۆشی بوو، راستەوخۆ تەقەی لە پاسەوانەکان کرد، ئەوان هەرگیز چاوەڕێی شتی وایان نەکردبوو، بەڕاستی هیچ کەسێک نازانێت پاڵنەری ئەم هێرشە چییە و بۆچی وای کردووە. ئێمە لە پۆلدا دانیشتبووین، گوێمان لە دەنگی تەقە بوو، بینیمان چەکدارەکە بە هەڕەمەکی تەقەی بەنێو خوێندکاراندا دەکرد."
 
بەپێی زانیارییەکان، تەقەکەرەکە ناوی ئیبراهیم عەلی محەممەدە و لەدایکبووی ساڵی 2005ـە، دانیشتووی گەڕەکی عوبەیدی بەغدایە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ماوەی یاسایی کۆمیسیاران کۆتایی هات و بەشێکیان ئامادەنین خۆیان بەربژێر بکەنەوە

ماوەی یاسایی کۆمیسیاران کۆتایی هات و بەشێکیان ئامادەنین خۆیان بەربژێر بکەنەوە

وادەى کارکردنى ئەنجوومەنى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق کۆتایی هات، بەگوتەى چەند پەرلەمانتارێک دەبێت کۆمیسیۆنێکى نوێ لە ماوەى دوو مانگدا هەڵبژێردرێت، هەرچەندە ئەوە بە "ئەستەم" دەزانرێت بۆ ئەوەى ئامادەکارى بۆ هەڵبژاردنى داهاتووى پەرلەمان بکات، کە لانیکەم پێویستیان بە شەش مانگە.