رووداو دیجیتاڵ
کوێت 8 بازرگانی مادەی هۆشبەری رادەستی عێراق کردەوە.
عەمید میقداد میری، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە (07-01-2025) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەمڕۆ کوێت 8 بازرگانی مەترسیداری مادەی هۆشبەری رادەستی عێراق کردەوە. ئەوانە تۆڕێک بوون بازرگانیی مادەی هۆشبەریان دەکرد و لە کوێت دەستگیر کراون".
گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت: "هەشت بازرگانەکە عێراقین و داواکراو بوون".
عەمید میقداد میری جەختی لەوە کردەوە، هاوئاهەنگیی باڵا لەگەڵ کوێت هەیە بۆ رادەستکردنەوەی داواکراوانی نێوانیان و جێبەجێکردنی رێککەوتن و پەیماننامەکان.
عێراق ئەندامە لە رێکخراوی ئینتەرپۆڵی نێودەوڵەتی.
چەند رۆژێک لەمەوبەر، عێراق سەلمان خالیدی، هاووڵاتیی کوێتی رادەستی وڵاتەکەی کردەوە.
رۆژی 02-01-2025 وەزارەتى ناوخۆى کوێت رایگەیاند، سەلمان خالید 11 سکاڵای لەسەر بووە و لە 4ـى کانوونى یەکەمى 2023ـەوە گشتاندنى ئەو سزایانە بۆ وڵاتان کراوە بۆ ئەوەى رادەستى کوێت بکرێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ