رووداو دیجیتاڵ
تاوتوێکردنی بابەتی خوێندنی زمان و ئەدەبی نەتەوەکان لە ئەنجوومەنی باڵای پەروەردەی ئێران دەستیپێکرد و وەزیری پەروەردەی ئێران دەڵێت، جێبەجێی دەکەن.
عەلیڕەزا کازمی، وەزیری پەروەردەی ئێران بە میدیاکانی ئەو وڵاتەی راگەیاند، دوێنێ دووشەممە بابەتی خوێندنی زمان و ئەدەبی نەتەوەکان لە ئەنجوومەنی باڵای پەروەردەی وڵاتەکە خراوەتەڕوو، ئەنجوومەنەکە شێوازی جێبەجێکردنی تاوتوێ دەکات.
بڕیارە لە قۆناخی یەکەمدا ئەنجوومەنەکە یەکلایی بکاتەوە، وانەی زمان و ئەدەبی نەتەوەکان دەخرێتە پلانی پەروەردە یان وەکو وانەیەکی دڵخواز پێشنیاز بکرێت.
بە گوتەی وەزیری پەروەردەی ئێران، لە دەستووری ئێراندا باسی خوێندنی زمانی دایک کراوە و حکومەت دەبێت جێبەجێی بکات.
مانگی رابردوو پەرلەمانی ئێران پڕۆژەیاسای لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان بۆ خوێندنی وانەی زمان و ئەدەبی نەتەوەکان وەکو وانەیەکی دڵخواز لە پۆلەکانی حەوت و نۆی رەتکردەوە.
سەرۆکی پەرلەمان دوای رەتکردنەوەی رایگەیاند، لیژنەی پەروەردە بە هاوکاری حکومەت پڕۆژەیاساکە هەموار دەکەنەوە و دووبارە دەنگی لەسەر دەدرێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ