پۆلیسی سلێمانی: ژنێک بە ناوی جادوو بەتاڵکردنەوەوە پارەی لە خەڵک وەرگرتووە

28-02-2023
شەنگە ئەحمەد
پۆلیسی سلێمانی ئەم ڤیدیۆی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: ژنێک بە ناوی جادوو بەتاڵکردنەوەوە پارەی لە خەڵک وەرگرتووە
پۆلیسی سلێمانی ئەم ڤیدیۆی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: ژنێک بە ناوی جادوو بەتاڵکردنەوەوە پارەی لە خەڵک وەرگرتووە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، لە گەڕەکێکی شارەکەدا ژنێک بە ناوی "جادوو بەتاڵکردنەوەوە" پارەی لە خەڵک وەرگرتووە و دواتر هەڕەشەی رفاندنی منداڵی کردووە.
 
رۆژی سێشەممە، 28-2-2023، سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، یەکێک لەو کەسانەی کە پارەی لێوەرگیراوە و هەڕەشەی رفاندنی منداڵێکی کراوە، سکاڵای تۆمار کردووە و لەسەر بنەمای سکاڵای ئەو، ئەو ژنەیان دەستگیرکردووە.
 
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، تۆمەتبارەکە بە "تۆقاندن و ترساندن" ئەو کەسانەی ناچار کردووە تاوەکو پارەی پێ بدەن؛ دەشڵێت، هەڕەشەی رفاندنی منداڵیشی لە چەند ژنێکی دیکە کردووە.
 
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی باس لەوە دەکات کە "ئەگەری هەیە زۆر کەس هەبن لە لایەن ئەو ژنەوە هەڕەشەیان لێکرابێت، بەڵام لەبەر خێزانەکانیان نەوێرن سکاڵای یاسایی تۆمار بکەن."
 
تۆمەتبارەکە ناوی (ك، پ، أ) و لەدایکبووی‌‌ 1977ـە. گوتەبێژەکەی پۆلیسی سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات، به ‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی‌ ماده‌ی‌ 444 له ‌یاسای‌ سزادان راگیراوه ‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرنامەی بەرپرسیار لەبارەی سەگی هار

ئەنجوومەنی باڵای فەتوا: لەناوبردنی سەگی هار رێگەپێدراوە

منداڵێک لە کەرکووک بەهۆی پەلاماردانی کۆمەڵێک سەگی بەرەڵڵا، گیانی لەدەستدا. قایمقامییەتی کەرکووک لە رێگەی دوو لیژنەوە کار لەسەر سەگی بەرەڵڵا دەکات و دەڵێت "ئەو سەگەی پەلاماری منداڵەکەی دا، لەنێوبرا." ئەنجوومەنی باڵای فەتواش لەسەر کوشتنی سەگی زیانبەخش و هار دەڵێت "رێگەپێدراوە".