دادگە فەرمانی راگرتنی بۆ راکان جبووری دەرکرد

21-04-2025
هەردی محەممەد عەلی
هەردی محەممەد عەلی
راکان جبووری، پارێزگاری پێشووی بە وەکالەتی کەرکووک
راکان جبووری، پارێزگاری پێشووی بە وەکالەتی کەرکووک
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کەمێک لەمەوبەر لەسەر دۆسیەی گەندەڵی، دادوەری لێکۆڵینەوەی دادگەی رەسافە لە بەغدا فەرمانی راگرتن و دەستگیرکردنی بۆ راکان جبووری، پارێزگاری پێشووی بە وەکالەتی کەرکووک دەرکرد.
 
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دادگەی رەسافە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "راکان جبووری 5 دۆسیەی لەسەرە، پێشتر لە دادگەی کەرکووکەوە گواستراوەتەوە بۆ دادگەکانی بەغدا."
 
بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوە ئاگادارە، دادوەری لێکۆڵینەوە ئەمڕۆ سەبارەت بە دوو دۆسیەی گەندەڵی، "لێکۆڵینەوەی کردووە و بڕیاری راگرتنی راکان جبووریی دەرکردووە. دادوەر بەپێی ماددەی 340 لە یاسای سزادانی عێراقی، کە تایبەتە بە کاری فەرمانبەر و بەرپرسی کارگێڕی و زیانگەیاندن بە موڵکی گشتی راگیراوە، بەڵام هێشتا راکان سەعید هەر لە دادگەیە و نەگواستراوەتەوە بۆ زیندان."
 
هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، "دەستوەردانی زۆر هەیە لە پرۆسەی دادگەییەکە و دیار نییە تاوەکو کۆتایی دەوام گۆڕانکاری بەسەر بڕیارەکەدا دێت یاخود نا."
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، 8 سکاڵا لەسەر راکان جبووری تۆمار کراون، بەڵام لەسەر داوای سکاڵاکارەکان 5 دۆسیەی گواستراوەتەوە بۆ دادگەی بەغدا بەهۆی نەجوڵاندنی لە کەرکووک، "لەنێو دۆسیەکاندا دوو کەیسی گەندەڵی لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکاندا هەن، لە هەریەکەیان بە بڕی 500 ملیۆن دینار پارە دیار نەماوە، دۆسیەیەکی دیکەش سەبارەت بەوەیە 21 موڵک بەناوی خێزانەکەیەوەیە تەنیا لە یەک گەڕەکی کەرکووک، کە گومان لە گەندەڵی تێیدا هەیە."
 
کاروان عوسمان، بەرپرسی بەشى سکاڵاکان لە ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، "رۆژى پێنجشەممەى رابردوو 17ى نیسان، دادگەى دەستپاکیى کەرکووک فەرمانى بانگهێشتکردنى راکان جبووریى دەرکردووە، بەڵام نەچووەتە بەردەم دادگەکە، بەگوێرەى یاساش ئەگەر لە ماوەى 72 کاژێردا نەچێتە بەردەم دادگەکە، فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ دەردەکرێت."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوای حەوت ساڵ تەنێکی پزیشکی لە جەستەی نەخۆشێک دەردەهێندرێت.

لە هەولێر دوای 7 ساڵ تەنێکی پزیشکی لە جەستەی نەخۆشێک دەرهێندرا

لە رووداوێکی دەگمەندا، دوای 7 ساڵ لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری، تەنێکی پزیشکی لە جەستەی پیاوێک لە هەولێر دۆزرایەوە و بە نەشتەرگەرییەکی دیکە دەرهێندرا. ئەم رووداوە بووەتە جێی سەرنجی رای گشتی و سەندیکای پزیشکانیش لیژنەیەکی بۆ لێکۆڵینەوە پێکهێناوە.