رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی پاپا فرانسیس دەنووسێت: "سیمبۆلێکی ئاشتی و دادپه‌روه‌ری و نزيكبوونه‌وه‌ی نێوان گه‌لان و ئايینه‌كان و نموونه‌يه‌كی خاکه‌ڕایی و رۆحانيیه‌ت و به‌زه‌يی بوو".
نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی پاپا فرانیس بڵاوکردەوە، دەڵێت، "به‌ناوی گه‌لی كوردستان و خۆمه‌وه، له ناخه‌وه سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌میی قووڵم پێشكه‌ش به جیهانی مه‌سیحی و ته‌واوی مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌م و هاوئازاری له‌ده‌ستدانی ئه‌م كه‌سايه‌تييه مێژووييه گه‌وره‌يه‌ین كه ژيانی خۆی بۆ خزمه‌تی مرۆڤ و به‌رگری له شکۆی مرۆيی و بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌يامی خۆشه‌ويستی و پێكه‌وه‌ژيان ته‌رخان كردبوو".
پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان دوای تووشبوون بە نەخۆشی، ئەمڕۆ دووشەممە، 21-04-2025، لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەو هەواڵە بە "به خه‌مێكی زۆر و دڵته‌نگييه‌کی قووڵ" دەزانێت و دەڵێت، "ئێمه له هه‌رێمی كوردستان، كه فره‌يی و لێبورده‌يی و پێكه‌وه‌ژيان بنه‌مای كۆمه‌ڵگەكه‌مان پێكدێنن، ميراتی مرۆيی و رۆحیی پاپا فره‌نسیس به‌رز ده‌نرخێنین و نزا ده‌که‌ین و له خوای مه‌زن داواکارین گیانی به به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بکات و ئارامی دڵنه‌وایی به هه‌مووان ببه‌خشێت".
پاپا فرانسیس ناوی تەواوی خۆرخێ ماریۆ بێرگێلیۆیە و سەرۆکی کەنیسەی کاسۆلیکەکانی جیهان بوو. لە 13ـی ئاداری 2013 وەک 266ـەمین پاپای ڤاتیکان دیاری‌کرا.
نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، پاپا فره‌نسیس به جه‌سته کۆچی دواییکرد، به‌ڵام یاد و په‌يامه‌كه‌ی هه‌میشه به چرای هيوا و ئاشتی بۆ مرۆڤايه‌تی ده‌مێنێته‌وه، "بۆ ئێمه‌ش یادی سه‌ردانه‌که‌یان بۆ هه‌رێمی کوردستان له 2021، بۆ هه‌میشه زیندوو و جێی شانازیمان ده‌بێت".
دەقی پەیامە هاوخەمییەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
هه‌واڵی كۆچی دوايی قه‌داسه‌تی پاپای ڤاتيكان، پاپا فره‌نسیسم بیست كه سیمبۆلێکی ئاشتی و دادپه‌روه‌ری و نزيكبوونه‌وه‌ی نێوان گه‌لان و ئايینه‌كان و نموونه‌يه‌كی خاکه‌ڕایی و رۆحانيیه‌ت و به‌زه‌يی بوو.
به‌ناوی گه‌لی كوردستان و خۆمه‌وه، له ناخه‌وه سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌میی قووڵم پێشكه‌ش به جیهانی مه‌سیحی و ته‌واوی مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌م و هاوئازاری له‌ده‌ستدانی ئه‌م كه‌سايه‌تييه مێژووييه گه‌وره‌يه‌ین كه ژيانی خۆی بۆ خزمه‌تی مرۆڤ و به‌رگری له شکۆی مرۆيی و بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌يامی خۆشه‌ويستی و پێكه‌وه‌ژيان ته‌رخان كردبوو.
ئێمه له هه‌رێمی كوردستان، كه فره‌يی و لێبورده‌يی و پێكه‌وه‌ژيان بنه‌مای كۆمه‌ڵگەكه‌مان پێكدێنن، ميراتی مرۆيی و ڕۆحیی پاپا فره‌نسیس به‌رز ده‌نرخێنین و نزا ده‌که‌ین و له خوای مه‌زن داواکارین گیانی به به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بکات و ئارامی دڵنه‌وایی به هه‌مووان ببه‌خشێت.
خوالێخۆشبوو پاپا فره‌نسیس به جه‌سته کۆچی دوایی کرد، به‌ڵام یاد و په‌يامه‌كه‌ی، هه‌میشه به چرای هيوا و ئاشتی بۆ مرۆڤايه‌تی ده‌مێنێته‌وه، بۆ ئێمه‌ش یادی سه‌ردانه‌که‌یان بۆ هه‌رێمی کوردستان له 2021، بۆ هه‌میشه زیندوو و جێی شانازیمان ده‌بێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ