رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجامى تاقیکردنەوەى دیاریکردنى ئاستى زمانى ئینگلیزیى راگەیاند.
عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "تاوەکو کاژێر 01:00ـی نیوەڕۆ ئەنجامەکە وەرناگیرێت، بەڵام دوای کاژێر یەک هەر کەس بیەوێت دەتوانێت ئەنجامەکە وەربگرێتەوە".
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، ئەمڕۆ ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى خولەکانى توانستى زمانى ئینگلیزى لە سەنتەرى زمانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵا و خوازیارانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى رادەگەیێندرێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوە کردووە، بۆ وەرگرتنەوەى ئەنجامى تاقیکردنەوەى کۆتایی ئاستەکانى زمانى ئینگلیزى لە سەنتەرى زمانى زانکۆکانى کوردستان، دەبێت کلیک لەسەر ئەم بەستەرەى خوارەوە بکرێت لە بەشى (Exames):
3 هەزار و 576 خوازیار لە 14 سەنتەری زمانی ئینگلیزی لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان لە رێککەوتی 13 بۆ 17ـی نیسانی 2025 بەشداریان لە تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستی (Placement test) زمانی ئینگلیزی کرد.
عەباس ئەکرەم دەڵێت: "ئامانج لە تاقیکردنەوەکە دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی خوازیاران و دواتر بەشداریکردنیانە لە خولی فێربوونی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەرەکانی زمانی ئینگلیزی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بۆ بەدەستهێنانی مەرجی توانستی زمانی ئینگلیزی بەمەبەستی وەرگرتنی ناسناوی زانستی و بەدەستهێنانی بڕوانامەی خوێندنی باڵا 'ماستەر و دکتۆرا'.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ