کوردستان

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان لەکاتی سەردانی بۆ هەولێر
prev
next
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی ڤاتیکان کرد بەبۆنەی کۆچی دوایی پاپا فرانسیس و دەڵێت، "جیهان دەنگێکی میهرەبانی و یەکگرتوویی لەدەستدا."
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان ئاراستەی ڤاتیکان و باوەڕدارانی کاتۆلیک لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین."
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، "بە کۆچی دوایی قهداسهتی پاپای ڤاتيكان، پاپا فرانسیس، جیهان دەنگێکی میهرەبانی و یەکگرتوویی لەدەستدا."
مەسرور بارزانی دەڵێت، بە رێزەوە یادی دیدارەکانیان لەگەڵ پاپا فرانسیس لە رۆما و ساڵی 2021 لە هەولێر، وەکو کەسێکی پابەند بە ئاشتی دەکەنەوە.
سەبارەت بە سەردانەکەی پاپا بۆ هەرێمی کوردستان، سەرۆکوەزیران دەڵێت، "دیدارە جەماوەرییەکەی پاپا لەگەڵ هەزاران کەس لە هەولێر، پەیامێکی بەهێز بوو کە کریستیانەکان لە کوردستان پارێزراو و رێزلێگیراون."
پاپا فرانسیس ناوی تەواوی خۆرخێ ماریۆ بێرگێلیۆیە و سەرۆکی کەنیسەی کاسۆلیکەکانی جیهان بوو. لە 13ـی ئاداری 2013 وەک 266ـەمین پاپای ڤاتیکان دیاریکرا.
پاپا فرانسیس لە 17-12-1936 لەدایکبووە، یەکەم کەسی بە رەچەڵەک ئەمریکای باشوور بوو کە ببێتە پاپا؛ ھاوکات دووەم کەسایەتیی کاسۆلیکی دەرەوەی کیشوەری ئەورووپا بوو دوای گریگۆری سێیەم ئەو ناسناوەی وەرگرتبێت. دوای تووشبوون بە نەخۆشی، ئەمڕۆ دووشەممە 21ی نیسانی 2025 لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ