رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسەنامە ئاراستەی کریستیانەکانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکات بەبۆنەی کۆچی دوایی پاپای ڤاتیکان و دەڵێت، "لە دڵەوە نیگەران و خەمبارین."
بۆ کۆچی دوایی پاپا فرانسیس؛ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی کریستیانەکان کرد و دەڵێت، "لە دڵەوە نیگەران و خەمبارین بە کۆچی دوایی قهداسهتی پاپای ڤاتيكان، پاپا فرانسیس."
سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوەش کردووە، "بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دەگەیەنینە تەواوی برا مەسیحییەکانمان لە کوردستان، عیراق و جیهان و لەگەڵیاندا هاوبەشی ئەم ئازارەین، بۆ لەدەستدانی کەسایەتییەک کە هەموو ژیانی خستبووە خزمەتی مرۆڤایەتی و پێکەوەژیان و بەخشندەیی نێوان گەلان."
"پاپا فرانسیس هەمیشە دەستێکی خێربوو بۆ برایەتی و بیروباوەڕە ئاشتیخوازەکانی لە دوای خۆشی بۆ مرۆڤایەتی دەمێنێتەوە،" ئەمەش بەشێکی دیکەی پەیامەکەی بافڵ تاڵەبانی بوو.
پاپا فرانسیس ناوی تەواوی خۆرخێ ماریۆ بێرگێلیۆیە و سەرۆکی کەنیسەی کاسۆلیکەکانی جیهان بوو. لە 13ـی ئاداری 2013 وەک 266ـەمین پاپای ڤاتیکان دیاریکرا.
پاپا فرانسیس لە 17-12-1936 لەدایکبووە، یەکەم کەسی بە رەچەڵەک ئەمریکای باشوور بوو کە ببێتە پاپا؛ ھاوکات دووەم کەسایەتیی کاسۆلیکی دەرەوەی کیشوەری ئەورووپا بوو دوای گریگۆری سێیەم ئەو ناسناوەی وەرگرتبێت. دوای تووشبوون بە نەخۆشی، ئەمڕۆ دووشەممە 21ی نیسانی 2025 لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ