ساڵێکە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان راگیراوە؛ 'بەغدا ئەمڕۆ و سبەی دەکات'

25-03-2024
هەڵکەوت عەزیز
هەڵکەوت عەزیز
راگیرانی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان
راگیرانی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان
نیشانەکردن هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ساڵێکی تەواوە کلیلی قوفڵی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان بە بەغدا سپێردراوە و بۆ دەستپێکردنەوەی، ئەمڕۆ و سبەی دەکات. بەربەستی سەرەکی لەبەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان؛ خەرجیی دەرهێنانی نەوتە.
 
حکومەتی عێراق دەوێت لەنێوان ئەو 21 دۆلارەی هەرێمی کوردستان بۆ کۆمپانیاکان داوای دەکات و ئەو هەشت دۆلارەی بۆ ناوچەکانی دیکەی عێراق تەرخانکراوە بۆ دەرهێنانی نەوت، لە هەمواری یاسای بودجەدا کە بڕیارە بەم نزیکانە بنێردرێتە پەرلەمان، نرخێک دیاریبکات.
 
یاسر حوسەینی، ئەندامی لیژنەی ئابووریی پەرلەمانی عێراق دەڵێ "بەداخەوە جیاوازی خەرجیی دەرهێنانی نەوت لە هەرێم زۆر زیاترە لە ناوچەکانی دیکەی باشووری عێراق، چونکە ناوچەکانی عێراق هەشت دۆلاری بۆ دیاریکراوە و لە هەرێم داوای 21 دۆلار دەکرێت، لە راستیدا ئەمە تەنانەت کاریگەری لەسەر بودجە و داهاتی هەناردەکردنی نەوتیش دەبێت. ئەگەر حکومەت بەو ئاراستەیە هەنگاو بنێت کە نرخێک دیاری بکات بۆ چارەسەری کێشەیەی کۆمپانیاکان، پشتیوان بەخوا لەنێو ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر ئەو بڕگەیە دەدەین."
 
بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵیی عێراق و نێوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس دۆخێکی وایان خوڵقاند، کە کابینەکەی محەممەد شیاع سوودانی دوای نزیکەی ساڵ و نیوێک، نەتوانێت یاسای نەوت و گاز رەوانەی پەرلەمان بکات، لەکاتێکدا لەکاتی راگەیاندنی کابینەکەیدا، بەڵینی دا پاش شەش مانگ ئەو پرسە یەکلایی بکاتەوە. 
 
عارف حەمامی، پەرلەمانتار لە دەوڵەتی یاسا کە ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانە دەڵێت "تاکە چارەسەر، دەرکردنی یاسای نەوت و گازە کە ئێستا بووەتە پێویستی بۆ ناوەند و هەرێم. بۆیە دەبێت ئەو یاسایە تێپەڕێندرێت، ئەم یاسایە گرنگە و پەیوەندییە نەوتی و سامانە سرووشتییەکان لەنێوان ناوەند و هەرێم رێکدەخاتەوە و کێشەکان بەتەواوی چارەسەر دەکات."
 
بەپێی داتاکان بێت لەو رۆژەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان راگیراوە تائێستا زیانی 11 ملیار دۆلار بووە، ئەمە ئەگەر بە نرخی نەوتی هەناردەکراوی عێراق بفرۆشرایە. 
 
زیانە ملیار دۆلارییەکانی راگرتنی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان وایکردووە دۆخێکی سەختی ئابووری دروستبێت بەردەوامی ئەم دۆخە جگە لە زیانی زیاتر، هیچ سوود و قازانجێکی بۆ کەس نەبووە، کەچی هێشتا هەنگاوەکانی بەغدا بۆ کۆتاییهێنان بەو پرسە، لەسەرخۆ و سستن.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارانبارین لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

باران لە هەولێر و دهۆک بەراورد بە پار کەمتر باریوە

بەگوێرەی بەشی کەشناسیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای مانگی 9 تاوەکو 18ـی ئەم مانگە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر بووە، بەڵام لە دهۆک و هەولێر باران کەمتر باریوە.