سەرۆک بارزانی و سوودانی جەخت لە هەماهەنگیی لایەنە عێراقییەکان بۆ چارەسەری کێشەکان دەکەنەوە

12-04-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک مەسعود بارزانی لە پیرمام پێشوازیی لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد، تاوتوێی چەند پرسێکیان کرد و جەختیان لە هەماهەنگیی لایەنە عێراقییەکان بۆ چارەسەری کێشەکان کردەوە.
 
بەیانیی ئەمڕۆ شەممە 12ی نیسانی 2025 محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێک گەیشتە هەولێر و لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێکرا.
 
یەکەم کۆبوونەوەی سوودانی لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی بوو لە هاوینەهەواری سەڵاحەدین. بارەگای بارزانی لەبارەی کۆبوونەوەکەوە دەڵێت، "لە دیدارەكەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتەكان لەسەر ئاستی هەرێمایەتی و ناوچەكە كرا، هەروەها جەختیش لە هەماهەنگیی نێوان لایەنە عێراقییەكان بۆ تێپەڕاندنی قەیران و ئاڵنگارییەكان و چارەسەریی كێشەكان كرایەوە."
 
هاوکات هەر بەپێی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی، پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ تەوەرێکی دیکەی ئەو دیدارە بووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بژمێرێک لەکاتی کارکردن لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

وەزارەتی پلاندانان: عێراق هۆکاری دواکەوتنی شایستە دارایییەکانی بژمێرەکانە

ئەمڕۆ بژمێرەکانی سەرژمێری گردبوونەوە داوای دامەزراندن و شایستە دارییەکانی مانگی کانوونی یەکەمی 2024یان کرد. وەزارەتی پلاندانان دەڵێت، "بەردەوام بەدواداچوونمان بۆ داواکاریی بژمێرەکان کردووە."