کوردستان

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد.
prev
next
رووداو دیجیتاڵ
محەممەد شیاع سوودانی بە سەردانێک گەیشتە هەولێر. گوتەبێژی حکومەتی عێراق دەڵێت، "بابەتی گرنگ" لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات.
کەمێک پێش ئێستا محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عیراق بە سەردانێک گەیشتە هەولێر و لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر پێشوازیی لێکرا.
باسم عەوادی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق ئەمڕۆ شەممە 12ی نیسان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "سەردانەکە لە چوارچێوەی بنەمای پەیوەندی و گفتوگۆ لەبارەی بابەتە گرنگەکان لەنێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان دەبێت، کە حکومەت لەگەڵ هەموو لایەنەکانی پرۆسەی سیاسی جەختی لەسەر دەکاتەوە."

عەوادی ئاماژەی بەوەش کرد، "سەرۆکوەزیرانی عێراق گفتوگۆ و راوێژ دەکات، کە ئەویش پێداچوونەوە بە دۆسیە هاوبەشەکان لەژێر رۆشنایی گۆڕانکارییە نێوخۆییەکان و رووداوە خێراکانی دەرەوە لەخۆدەگرێت."
بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە محەممەد شیاع سوودانی هەر ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی کۆببێتەوە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ