رێژەی بارانبارینی ئەمساڵ ئاژەڵدارانی سنوونێی دڵخۆش کردووە

22-07-2024
عەدلە بەکر
.
.
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 


زۆریی رێژەی بارانبارینی ئەمساڵ، کۆچەرییەکانی سنووری ناحیەی سنوونێی دڵخۆش کردووە.
 
ژیانی کۆچەرییەکانی سنووری ناحییەکەی شنگال لەسەر ئاژەڵدارییە و بارانی زۆری ئەمساڵیش بەرهەمی زیاد کردووە، ئەمە جگە لەوەی بەرهەمە شیرەمەنییەکان گران بوون.
 
کیلۆی رۆنی ئاژەڵ ئەمساڵ لە 40 هەزار دینارەوە گەیشتووەتە 70 هەزار دینار، بەهای یەک کیلۆ شیر بۆ سێ هەزار دینار بەرزبووەتەوە.
 
ئیسماعیل سلێمان، مەڕدار بە رووداوی گوت ''هەرساڵێک زۆر باران ببارێت، خەرجیی مەڕوماڵات کەمە و گوزەرانمان باشتر دەبێت، هەروەها بەرهەمی باشی شیر، ماست و رۆن دەفرۆشین."
 
لە ساڵانی رابردوودا، شوانەکانی ناوچەکە ناچار دەبوون بەهۆی نەبوونی خۆراک و ئالیک، رووبکەنە ناوچە کۆچەرییەکانی دەرەوەی شنگال.
 
داود، شوانە و باسی ئەوە دەکات ئەمساڵ باران لە پار باشتر بوو، 'بەرهەمی مەڕوماڵاتیش باشە، زۆر جیاوازە لە پار."
 
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی ناحیەی سنوونێ، ژمارەی مەڕوماڵات لە ساڵانی رابردوودا 121 هەزار و 165 سەرئاژەڵ بووە و ئەمساڵ نزیکەی 155 هەزارە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا.

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا کرد

رۆژی هەینی، 18ی نیسانی 2025 بارەگای بارزانی لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە د. نووح یڵماز، جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا و شاندێکی یاوەری کرد کە پێکهاتبوو لە ئانیل بۆرا ئینان باڵیۆزی تورکیا لە عێراق و ئیرمان توپچوو کۆنسووڵی تورکیا لە هەولێر و ژمارەیەک دیپلۆماتکاری تورکیا."