یەکێتیی مامۆستایان: پێدانی ئۆتۆمبێل بە مامۆستایان بە قەرز و قیست راست نییە

18-04-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هەواڵێک بەناوی سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە، گوایە ئۆتۆمبێل بە قیست و قەرزی درێژخایەن دەدرێتە مامۆستایان، بەڵام ئەو بەرپرسە هەواڵەکە رەتدەکاتەوە.
 
بەگوێرەی ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، "مامۆستایان دەتوانن بە پشتگیریی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان ئۆتۆمبێل بە قەرزی درێژخایەن و هاوکاریکردن لە پێشەکی و قیستەکەی وەربگرن".
 
ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "لەگەڵ هیچ کۆمپانیایەکی ئۆتۆمبێل گرێبەستمان نییە بۆ پێدانی ئۆتۆمبێل بە قیستی درێژخایەن بۆ مامۆستایان".
 
ئەحمەد گەرمیانی کە بۆ كۆنفرانسی ساڵانەی یەكێتیی مامۆستایانی شانشینی یەكگرتوو لە لیڤەرپوولی بەریتانیایە گوتیشی: "هەموو هەواڵێک کە بەناوی منەوە بڵاوکراوەتەوە گوایە ئۆتۆمبێل بە قەرز دەدرێتە مامۆستایان رەتدەکەمەوە و ناڕاستە".
 
یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان لایەنێکی فەرمیی هەرێمی کوردستانە، سەرپەرشتی کاروباری ئەو مامۆستایانە دەکات، کە ئەندامی یەکێتییەکەن. پشتگیری لەو مامۆستایانە دەکات کە لە فەرمانگەکان یان شوێنی دیکە پیویستیان بە پشتگیریی یەکێتییەکەیە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەنداوی دووکان. وێنە: رووداو- ئەرشیف

بەنداوی دووکان تەنیا 25٪ ئاوی تێدایە و عێراقیش داوای دەکات

بەڕێوەبەری بەنداوی دووكان رایگەیاند، بەنداوەكەیان 25% ئاوی تێدا ماوە. دەشڵێت، جگە لە کەمبارانی، داهاتی ئەو ئاوەی ئەم ساڵ بۆیان هاتووە زۆر كەم بووە. حکومەتی عێراق داوا لە ئیدارەی بەنداوەکە دەکات بەردەوام بێت لە بەردانەوەی ئاو بۆ ناوچەکانی نێوەڕاست و باشووری وڵات.