رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا کرد و تاوتوێی دۆخی نێوخۆیی و ناوچەکەیان کرد.
رۆژی هەینی، 18ی نیسانی 2025 بارەگای بارزانی لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە د. نووح یڵماز، جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا و شاندێکی یاوەری کرد کە پێکهاتبوو لە ئانیل بۆرا ئینان باڵیۆزی تورکیا لە عێراق و ئیرمان توپچوو کۆنسووڵی تورکیا لە هەولێر و ژمارەیەک دیپلۆماتکاری تورکیا."
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، لەدیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی ناوخۆی هەرێم و هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا و رۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا.
بارەگای بارزانی دەشڵێت، هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە و ئەگەر و پێشهاتەکان لە داهاتووی ناوچەکە بە گشتی ئاڵوگۆڕ کرا.
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا و پەرەپێدانی دۆستایەتیی نێوان هەردوولا و پڕۆسەی چارەسەری و ئاشتی لە تورکیا تەوەری دیکەی ئەو دیدارە بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ