رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێت، گەنجێک لە بەنداوی ئاقوبان خنکا و دوای کەمتر لە دوو کاژێر لەلایەن تیمەکانیان تەرمەکەی دەرهێنرا.
رۆژی شەممە، 19ـی نیسانی 2025، موقەدەم شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگادارکراینەوە کە گەنجێکی عەرەب لە بەنداوی ئاقوبانی خواروو خنکاوە."
وەک گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێت: "ئەو گەنجە بۆ گەشتکردن چووبووە ناوچەکە و دواتر مەلەی کردووە و خنکاوە."
ئەو گەنجە ناوی (ع. م)، خەڵکی روومادی و لەدایکبووی ساڵی 2004 بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ