رووداو دیجیتاڵ
دوو بنەماڵە لە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان شەڕیان کرد و لە ئەنجامدا 7 کەس بریندار بوون.
شەڕەکە رۆژی شەممە 19-4-2025 لە گوندی کەبیر دروستبوو و هێشتا هۆکارەکەی بە روونی دیارنییە.
مشتومڕی نێوان ئەو دوو بنەماڵەیە سەری کێشا بۆ شەڕ و هەردوولا رووبەڕووی یەکدی بوونەوە.
ئەندامانی دوو بنەماڵەکە پەنایان بۆ بەکارهێنانی چەک، دار و بەرد برد و لە ئەنجامدا پێنج کەس بە گولـلە و دوو کەسی دیکەش بە دار و لێدان بریندار بوون.
دوای رووداوەکە، تیمەکانی تەندروستی و جەندرمە گەیشتنە شوێنەکە و بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە گوێزرانەوە.
پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە.
بەگوێرەی ئاماری نافەرمی، پار لە تورکیا و باکووری کوردستان سێ هەزار و 801 شەڕ روویانداوە و لە ئەنجامدا دوو هەزار و 370 کەس کوژراون و سێ هەزار و 829ـی دیکەش برینداربوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ