رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی جەژنی هەستانەوە لە کریستیانەکان دەکات و دەڵێت، "هەرێمی کوردستان بە نیشتمانی فرەڕەنگیی پێکهاتەکانی ده‌مێنێته‌وه."
ئێوارەی رۆژی شەممە، 19ـی نیسانی 2025، نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا گوتی: "هاتنه‌وه‌ی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خودای لێ بێت)، به گه‌رمی و له دڵه‌وه لە هەموو هاووڵاتییانی مەسیحیمان له هه‌رێمی کوردستان و عێراق، هه‌روه‌ها له ته‌واوی مه‌سیحییان له جیهان، پیرۆز ده‌که‌م. هیوادارم جه‌ژن خێر و خۆشی و ئاشتی و ئاسووده‌یی بۆ ته‌واوی مرۆڤایه‌تی له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت: "لەم جه‌ژنه پیرۆزه‌دا، هه‌مووان دڵنیا دەکەینەوە کە هەرێمی کوردستان وه‌ک هەمیشە بە نیشتمانی فرەڕەنگیی پێکهاتەکانی ده‌مێنێته‌وه و بەردەوام دەبێت لە پتەوکردنی بەهاکانی پێکەوەژیان، لێبوردەیی و ڕێزگرتن لە هەموو بیروباوەڕ و ناسنامەکان."
هاوکات، جەخت لەوە دەکاتەوە، "با هه‌موومان ئه‌م جه‌ژنه بکه‌ینه ده‌رفه‌تێک بۆ نوێکردنه‌وه‌ی پەیمانی یەکڕیزی و تەبایی و بە گیانی بەرپرسیاریه‌تیی هاوبەش کار بکەین بۆ خزمه‌ت و ئاوەدانی و پێشکەوتنی وڵاته‌که‌مان."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ