پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی جەژنی هەستانەوە: پێكەوەژیان و لێبووردەیی شانازییەكی گەورەی گەلی كوردستانە

19-04-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک مەسعود بارزانی پیرۆزبایی جەژنی هەستانەوە (قیامە) لە کریستیانەکان دەکات و دەڵێت، "لەم بۆنەیەدا جەخت لە فەرهەنگی پێكەوەژیان و  برایەتی و تەبایی نێوان هەموو پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی كوردستان دەكەینەوە."
 
سەرۆک بارزانی ئەمڕۆ شەممە لە راگەیێندراوێکدا گوتی، "گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشك و برایانی كریستیان لە كوردستان، عێراق و هەموو جیهان دەكەم."
 
لە راگەیێندراوەکەدا سەرۆک بارزانی جگە لە پیرۆزبایی کردن لە لە کریستیانەکان دەڵێت، پێكەوەژیان و لێبوردەیی شانازییەكی  گەورەی گەلی كوردستانە و دەبێ بپارێزرێت و دەوڵەمەندتر بكرێت.
 
سەرۆک بارزانی هەروەها هیوا دەخوازێت کە خوشك و برا كریستیانەكان و سەرجەم پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی تر بۆنە و جەژنەكانیان لە ئاشتی و ئاسوودەییدا بكەنەوە.
 
دەقی راگەیێندراوەکەی سەرۆک بارزانی:
 
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشك و برایانی كریستیان لە كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكەم.
 
لەم بۆنەیەدا جەخت لە فەرهەنگی پێكەوەژیان و  برایەتی و تەبایی نێوان هەموو پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی كوردستان دەكەینەوە. پێكەوەژیان و لێبوردەیی شانازییەكی  گەورەی گەلی كوردستانە و دەبێ بپارێزرێت و دەوڵەمەندتر بكرێت. هیوادارم خوشك و برا كریستیانەكان و سەرجەم پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی تر بۆنە و جەژنەكانیان لە ئاشتی و ئاسوودەییدا بكەنەوە.
جەژنتان پیرۆز بێ و هیوای شادی و بەختەوەریتان بۆ دەخوازم.
 
مسعود بارزانی
19ـی نیسانی 2025

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە