رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی جەژنی هەستاوە (قیامە) لە کریستیانەکان دەکات و هیوادارە ببێتە مایەی سەقامگیربوونی ئاشتی لەنێوان پێکهاتەکان.
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پیرۆزباییەکەی ئاراستەی "خوشک و برایانی کریستیان" لە هەرێمی کوردستان، عێراق و جیهان کردووە.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "ئومێدەوارم لە خۆشی و شادیدا جەژن بەسەرببەن و ئەم بۆنە پیرۆزە، ببێتە مایەی سەقامگیربوونی ئاشتی و ئارامی و بەهێزتربوونی بنەماکانی بەیەکەوەژیان و تەبایی و خۆشەویستی لەنێوان گشت پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان".
دەقی پەیامی پیرۆزبایی مەسرور بارزانی بۆ کریستیانەکان:
بە بۆنەی جەژنی هەستانەوە (قیامە)، گەرمترین پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی کریستیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.
ئومێدەوارم لە خۆشی و شادیدا، جەژن بەسەر ببەن و ئەم بۆنە پیرۆزە، ببێتە مایەی سەقامگیربوونئ ئاشتی و ئارامیی و بەهێزتربوونی بنەماکانی بەیەکەوەژیان و تەبایی و خۆشەویستی لە نێوان گشت پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان.
جەژنی هەستانەوە پیرۆز بێت و هەردەم لە بەختەوەریدا بن.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ