کەشناسیی هەرێمی کوردستان: شەممە پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە

14-04-2023
نازەنین گۆران
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەپێی پێشبینی بەشی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ کاریگەری ئەو شەپۆلە بارانەی رووی لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان کردووە کۆتایی دێت و سبەی شەممە پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە.
 
لە ئێوارەی رۆژی سێشەممە 11ی ئەم مانگە شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە و لەهەندێک شوێن بووە هۆکاری دروستبوونی لافاو. 
 
بەشی کەشناسیی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەو شەپۆلە بارانبارینە رایگەیاندووە، ئێوارەی ئەمڕۆ کاریگەری ئەو شەپۆلە بارانبارینە کۆتایی دێت، بەڵام ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ هەبوونی کەمێک بارانبارین لە کات و ناوچەی جیاجیا بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان. 
 
هەر بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ پلەی گەرما یەک بۆ سێ پلە بەرز دەبێتەوە.
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کەشوهەوای سبەی شەممە پێشبینی کردووە، ئاسمان بەگشتی پەڵەهەور بۆ نیمچەهەور بێت و بەراورد بە ئەمڕۆ هەینی پلەی گەرما دوو بۆ چوار پلە بەرز دەبێتەوە. 
 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بەپلەی سیلیزی بۆ سبەی شەممە بەمشێوەیە دەبێت: 
 
هەولێر: 20 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 19 پلەى سیلیزى
دهۆک: 19 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 24 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 22 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 19 پلەى سیلیزى
سۆران: 18 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 26 پلەى سیلیزى
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی شارەزوور.

قایمقامی شارەزوور: قوتابخانەمان هەیە 97٪ی کارەکانی تەواوکراوە، بەڵام لەبەر پارەیەکی کەم راگیراوە

رزگار غەفوور، قایمقامی قەزای شارەزوور میوانی بەرنامەی مژاری رادیۆی رووداو بوو، باسی لە کێشە و گرفتەکانی سنووری قەزای شارەزووری کردو رایگەیاند، قەیرانی دارایی و گرفتی نەختینەیی گرفتی گەورەی بۆ دروست کردووین، "بەجۆرێک زۆرینەی ئەو پرۆژانەی هەمانن بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی نەختینەوە راگیراون".