ستران عەبدوڵڵا: گوتەبێژی یەکێتی نەگۆڕاوە

18-04-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی هەواڵی گۆڕینی گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەرپرسێکی حیزبەکە هەواڵەکە رەتدەکاتەوە.
 
ئەمڕۆ سۆشیال میدیای فەرمیی یەکێتی بڵاویکردەوە، کاروان گەزنەیی، پەرلەمانتاری پێشووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، لە شوێنی سەعدی پیرە کراوەتە گوتەبێژی یەکێتی.
 
هەواڵەکە بەناوی ستران عەبدوڵڵا، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتییەوە بڵاوکرایەوە، بەڵام ئەو بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "گوتەبێژ نەگۆڕاوە و ئەوەی هەیە کاروان گەزنەیی بە گوتەبێژی دیداری یەکێتی دیاریکراوە نەوەکو گوتەبێژی حیزب".
 
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە رۆژی 15-2-2025ـەوە دەستیكردووە بە ئەنجامدانی كۆنفرانس بۆ دووەمین دیداری حیبزبەکە لەم ساڵدا، کە بڕیارە ئەم مانگە بەڕێوەی ببات.
 
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ساڵی 2022 دیداری یەكەمی بەڕێوەبرد و بڕیارە دیداری دووەم بە دروشمی "بە دیدگایەكی نوێ؛ بەهێزی و بەرەوپێشچوون و خزمەتگوزاری" بەڕێوەببات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کارۆخ داوا دەکات خەڵکی بیانی زیاتر بە ناوچە گەشتیارییەکانی کوردستان ئاشنا بکرێن.

گەنجێکی کورد نزیکەی 40 وڵات گەڕاوە و چاوی لە گەشتی زیاترە

کارۆخ گەنجێکی هەولێرە و نزیکەی 40 وڵات گەڕاوە. لە وڵاتانی ئەورووپاوە بگرە تاوەکو ئەفریقیا و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست. ئەو ئێستا لە پێشانگەی گەشتوگوزارە لە هەولێر و یەک بە یەک لەگەڵ کۆمپانیاکان گفتوگۆ دەکات بۆ ئەوەی شوێنێکی دیک بدۆزێتەوە و گەشتی بۆ بکات.