هوتێلێکی شاری هەولێر ئاگری گرت

09-01-2022
عەدنان رەشید
نیشانەکردن ئاگرکەوتنەوە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکێک لە هۆتێلەکانی شاری هەولێر ئاگری گرت، بەرگری شارستانیی هەولێریش دەڵێت، هۆتێلەکە لەلایەن شارەوانییەوە داخرابوو، بۆیە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە.
 
رۆژی یەکشەممە 9-1-2022، سەرکەوت کاڕەش، گوتەبێژی بەرگری شارستانیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کاژێر 05:25 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگرێک لە هۆتێلێکی گەڕەکی بەختیاری شاری هەولێر کەوتەوە.
 
لەبارەی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە، سەرکەوت کاڕەش گوتی: "بەهاوبەشی لەگەڵ تیمەکانی سنووری بەختیاری خەریکی لێکۆڵینەوەین، جارێ لێکۆڵینەوەکان کۆتاییان نەهاتووە، بۆیە ناتوانین هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دیاری بکەین".
 
سەبارەت بە زیانەکانیش، گوتەبێژی بەرگری شارستانیی هەولێر ئاماژەی بۆ دەکات، هۆتێلەکە لەلایەن شارەوانیی هەولێرەوە داخراوە، بۆیە کەسی تێدا نەبوو، زیانی گیانی لێنەکەوتەوە. تەنیا زیانی ماددی هەبووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق

سەرۆککۆماری عێراق بۆ لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان: لە پێکهێنانی حکومەتدا پەلە بکەن

سەرۆککۆماری عێراق داوا لە لایەنە سیاسییە براوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات لە پێکهێنانی حکومەتدا پەلە بکەن. دەشڵێت، "لە ململانێی سیاسیدا تەنیا خەڵکی وڵاتەکەمان باجەکەی دەدات."