بەرگریی شارستانیی عێراق: ئەم ساڵ زیاتر لە 17 هەزار رووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمارکراون

19-10-2023
نەهرۆ محەممەد
نیشانەکردن ئاگرکەوتنەوە عێراق
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرگریی شارستانیی عێراق رایگەیاند، لە نۆ مانگی ئەم ساڵدا زیاتر لە 17 هەزار رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە عێراق تۆمارکراون، بەراورد بە ساڵی رابردووش ئاگرکەوتنەوە 20٪ کەمبووەتەوە. 
 
عەمید جەودەت عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری پەیوەندی و راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی عێراق، رۆژی 19-10-2023، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەم ساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو، رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە نزیکەی 20٪ کەمبوونەتەوە، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی خاوەن شوێنەکانی بازرگانی و ماڵەکان پابەندی رێنماییەکان بوون." 
 
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی عێراق، ساڵی رابردوو 32 هەزار  و 477 رووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمارکرابوون.
 
سەبارەت بە ئامارەکانی ئەم ساڵ، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی عێراق ئاشکرای کرد، "لە سەرەتای ئەم ساڵ تاوەکو 30-9، سەرووی 17 هەزار رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە عێراق تۆمار کراون." 
 
رۆژی دووشەممە، 09-10-2023 ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، 25 ملیار دیناری بۆ دروستکردنی 100 بنکەی نوێی بەرگریی شارستانی لە تەواوی عێراق تەرخان کرد، لەگەڵ 25 ملیاری دیکە بۆ کڕینی ئۆتۆمبێلی نوێی ئاگرکوژێنەوە بە هەموو پێویستییەکانیەوە. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 سۆران عومەر و لۆگۆی وەزارەتی تەندروستی.

وەزارەتی تەندروستی وەڵامی سۆران عومەر دەداتەوە؛ "بێ ئاگا قسەی لێ دەکات"

دوای ئەوەی سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستانی تۆمەتبار کرد بەوەی، پارەی تیمەکانی تەندروستیی کوتانی سوورێژەی نەداوە، وەزارەتی تەندروستیی دەڵێت، "بەداخەوە ئەم بەڕێزە بێ ئاگا قسەی لێ دەکات".