کوردستان
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئەحمەد ئیبراهیم ئەلزاهری، كونسولى گشتيى ئيمارات له ههرێمى كوردستان
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازی كۆنسوڵى گشتيى ئيمارات له ههرێمى كوردستان كرد کە بانگهێشتنامەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و حاکمی میرنشینی دوبەی بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا بە مەسرور بارزانی گەیاند.
رۆژی يهكشهممه، 08-10-2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی له ئەحمەد ئیبراهیم ئەلزاهری، كۆنسوڵى گشتيى ئيمارات له ههرێمى كوردستان كرد. پێگەی فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، کۆنسوڵی گشتیی ئیمارات بانگهێشتی حاکمی میرنشینی دوبەی بە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گەیاندووە بەمەبەستی بەشداریکردنی لە لووتکەی جیهانیی کەشوهەوا COP28.
لووتکەی جیهانیی کەشوهەوا لە رۆژی 1ـو 2ـی کانوونی یەکەمی 2023، لە ئێكسپۆی دوبهى بەڕێوەبچێت کە هاوکاتە لەگهڵ رۆژى نيشتمانيى ئيمارات.
لە لووتکەکەدا گفتوگۆ لەبارەی گۆڕانکارییە نەرێنییەکانی کەشوهەوا و لێکەوتەکانی لەسەر وڵاتانی جیهان دەکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ