ئۆتیزم؛ ئەو دیاردەیەی زانایانی تووشی سەرسوڕمان کردووە

09-08-2023
لهۆن نەسرەدین
رووداو
رووداو
نیشانەکردن ئۆتیزم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەر لە کردنەوەی ئارایشتگەیەکی تایبەت، بڕین و چاککردنی قژ بۆ بی سترایکەری ئوسترالیی کە ئۆتیزمی تێدا دەستنیشانکراوە، ئاڵنگارییەکی زۆر قورس بوو.
 
بی سترایکەری، خەڵکی ئوسترالیایە و دەڵێت: "من ئۆتیزمم هەیە، ساڵۆن و شوێنە قەرەباڵخەکان تووشی ترسێكی گەورەم دەکەن و تێکدەچم، لەم ساڵۆنە رۆژێکی تایبەت بۆ ئەو کەسانە دیاریکراوە کە ئۆتیزمیان هەیە و لەگەڵ هەست و خواستی ئێمە گەنجاوە."
 
لە ڤیدیۆکەدا رێکلامێکی تەلەڤزیۆنیش دەبینن کە لە نیویۆرکی ئەمریکا تایبەت بە بەرنامەیەکی میوزیکی بۆ هاوکاریکردنی تووشبووانی ئۆتیزمە، کێن ترەش، میوزیکژەنە و دەڵێت: "باشە دامەزراوەی موزیکیی دانیەل بەهۆی دانیەلی کوڕمەوە بوو، ئەم کوڕەم ئۆتیزمی هەیە، بەڵام پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ میوزیکدا هەیە و بیرم کردەوە بە میوزیک هاوکاریی ئەوانە بکەم کە ئۆتیزمیان هەیە."
 
ئەوانەی ئۆتیزمیان هەیە بەشێوەیەکی رێژەیی هەست و هەڵوێستی ناڕێکخراو دەنوێنن؛ خاڵی هاوبەشیان "گۆشەگیری و کەم توانایی لە پەیوەندی، بە گشتی لاوازیی توانای مێشک و جەستە؛ دووبارەکردنەوەی رەفتار و هەستیاری لە ئاست هەندێ شتی تایبەت؛ لە بەرامبەردا زیرەکییەکی زۆر بە زارەکی یان جەستە لە کارێكدا پێشان دەدەن."
 
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان؛ لەسەر ئاستی جیهان نزیکەی 170 ملیۆن کەس ئۆتیزمیان تێدا دەستنیشانکراوە، هەر یەکە و بە رێژەیەکی جیاواز. 
 
لیستی پێنج یەکەم وڵاتانی جیهان کە زۆرترین کەیسی ئۆتیزمیان هەیە
 
- بەریتانیا، لە هەر 100 هەزار کەسێك، 700یان ئۆتیزمیان هەیە
- سوێد، لە هەر 100 هەزار کەسێك، 662یان ئۆتیزمیان هەیە
- ژاپۆن، لە هەر 100 هەزار کەسێك، 605 یان ئۆتیزمیان هەیە
- ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە هەر 100 هەزار کەسێك، 603یان ئۆتیزمیان هەیە
- لە هۆڵەنداش لەنێو هەموو 100 هەزار دانیشتوویەکی ئەو وڵاتە، 592 یان ئۆتیزمیان هەیە
 
مەلەکردن یەکێكە لەو وەرزشانەی کە هاوکار دەبێت لە کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی ئۆتیزم، بۆیە هەندێ مەلەوانگە لە وڵاتانی پێشکەوتوو، رۆژانە چەند کاژێرێک بۆ ئەوانە تەرخان دەکەن کە ئۆتیزمیان هەیە.
 
سەرەڕای پێشکەوتنی زانست، ئۆتیزم ئەو دیاردەیەیە کە هێشتا زانایان بە تەواوەتی نازانن هۆکاری راستەقینەکەی چییە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. فاتن خالید، پسپۆڕی ژینگە - دیمەنێکی هەوای پیسبوونی شارێکی کوردستان.

پسپۆڕێکی ژینگە: سەوزایی زیادبکەن، بۆ ئەوەی هەوا پاک ببێتەوە

پسپۆڕێکی ژینگە و گۆڕانەکانی کەشوهەوا رایدەگەیێنێت، 75٪ـی پیسبوونی هەوای شارەکان بۆ سووتانی پاشماوەی زیانبەخشی ئۆتۆمبێلەکان دەگەڕێتەوە کە کاریگەریی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی لەسەر تەندروستی و ژینگە هەیە.