رووداو - تەندروستی
ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە نیازە بودجەی وەزارەتی تەندروستی کەمبکاتەوە و تەنیا ئەوە ماوە کە بڕیارەکە لە کۆنگرێس پەسندبکرێت.
لەگەڵ دەستپێکردنی ئیدارەی نوێی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ گۆڕانکارییەکی زۆری لە بودجە و خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی وڵاتەکە کرد، تەنانەت بەپێی وەزارەتی تەندروستی و خزمەتگوزارییە مرۆییەکانی ئەمریکا HHS، نزیکەی 20 هەزار کارمەندیان کەمکراوەتەوە و بودجەی پەیمانگەی نیشتمانیی تەندروستییان NIH لە 47 ملیار دۆلارەوە کردووە بە 27 ملیار دۆلار.
ئێستا حکومەتی ئەمریکا دەیەوێت 40 ملیار دۆلار لە بودجەی وەزارەتی تەندروستی کەمبکاتەوە، هەروەها پەیمانگە تەندروستییەکانیش لە 27 پەیمانگەوە بۆ هەشت پەیمانگە کەمبکاتەوە و بەشێکی زۆریشیان ئەوانەن کە بایەخ بە پێشگیریکردن و بەرنامەی ڤاکسین دەدەن دژی نەخۆشییەکان.
هەموو بودجەی تەندروستیی ئەمریکا 1.8 ترلیۆن دۆلارە، لە ماوەکانی رابردووشدا ترەمپ هێرشێکی تووندی لەسەر بیمەی تەندروستی دەستپێکردووە و بیمەکە لە مەترسیدایە {زیاتر بزانە}.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ