لە چین چارەسەرێکی نوێ بۆ نەخۆشیی هیمۆفیلیا پێشنیاز دەکرێت

17-04-2025
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

دەرمانێکی نوێ بایەخی زیاتری پێدەدرێت و بە یەکێک لە رێگە کاریگەرەکان بۆ چارەسەری نەخۆشیی دەگمەنی هیمۆفیلیا دادەنرێت، دەرمانەکە لە چین تاقیدەکرێتەوە و وەکو چارەسەری بنبڕی نەخۆشییەکە بەکاردێت.
 
دەرمانەکە لەلایەن لقی شەنگهای کۆمپانیای بیلیڤ بایۆمێدەوە بەرهەمدەهێندرێت و لەڕێگەی دەرزیەوە دەبێت کە ڤایرۆسێکی دەستکاریکراو کە هەڵگری جینی بەرپرس لە خوێنمەینە دەخرێتە نێو جەستەی تووشبووەوە، بەمەش نەخۆشەکە ئەو جۆرە پڕۆتینەی کە بۆ خوێنمەین پێویستە ، دروستدەکات.
 
بەپێی فیدراسیۆنی جیهانیی هیمۆفیلیا، نەخۆشییەکی بۆماوەیی دەگمەنەوە و خوێنمەین کەمدەبێتەوە، چونکە فاکتەرەکانی خوێنمەین دروستنابن. زیاتر پیاوان تووشیان دەبێت و لە جیهاندا زیاتر لە 270 هەزار تووشبوو تۆمارکراون، لەو ژمارەیەش 40 هەزاریان لە چینن.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە