ژینگەپارێزانی ورمێ: دروستکردنی وێستگەی کارەبا لە تاڤگەی سولەدووکەل رابگیرێت

02-02-2025
ناسر پیرۆتی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی ئێران دەستی بە دروستکردنی وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا لە تاڤگەی سولەدووکەلی ناوچەی مەرگەوەڕ کردووە و ژینگەپارێزان و پەرلەمانتارێکی شارەکە داوا دەکەن، پڕۆژەکە رابگیرێت، بەهۆی ئەو زیانانەی لە ژینگەی ناوچەکەی دەدات.
 
بە مۆڵەتی وەزارەتی وزەی ئێران، وێستگەیەکی ئاویی بەرهەمهێنانی کارەبا لە تاڤگەی سولەدووکەل لە ناوچەی داڵانپەڕی مەرگەوەڕی ورمێ دروست دەکرێت و بڕیارە بەزوویی تەواو بکرێت. ئەو وێستگەیە ئەگەر تەواو بکرێت، چوار مێگاوات کارەبا بەرهەمدەهێنێت.
 
ئەو بڕیارە ناڕەزایی ژینگەپارێزانی ناوچەکەی لێکەوتووەتەوە. ژینگەپارێزێک لە ورمێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لەوبارەوە گفتوگۆیان لەگەڵ بەرپرسانی ناوچەکە و هەروەها پەرلەمانتارانی ورمێ کردووە و داوایانکردووە، پڕۆژەکە رابگیرێت.
 
هەروەها شەهێن جەهانگیری، پەرلەمانتاری ورمێ لە نامەیەکدا بۆ شینا ئەنساری، سەرۆکی رێکخراوی پاراستنی ژینگەی ئێران داوا دەکات، پڕۆژەی دروستکردنی وێستگەی کارەبا لە سولەدووکەل رابگیرێت. جەهانگیری لە نامەکەیدا دەڵێت، ئەگەر پڕۆژەکە جێبەجێ بکرێت، مەترسی زۆر دەکەوێتە سەر ژینگەی ناوچەکە و ئەگەری وشکبوونی کانیاوەکانی کوێستانی داڵانپەڕ لەئارادایە. هەروەها زیانی زۆر بە سەوزایی ئەو کوێستانە دەگات.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

دیداری یەکێتی بەڕێوەدەچێت و دەستکاریی هەیکەلی حیزبەکە دەکرێت

بڕیارە چوارشەممە 23-04-2025 دیداری یەکێتی بەڕێوەبچێت. لە دیدارەکەدا چەندین پێشنیاز بۆ گۆڕانکاریی نێوخۆیی حیزبەکە دەدرێتە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و سەرۆکی حیزبەکەش چەند گۆڕانکارییەک دەکات