رووداو دیجیتاڵ
کچێكی تەمەن 15 ساڵ ماوەی 11 رۆژە لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان بێسەروشوێنە.
سوودەناز ئۆزگەلی تەمەن 15 ساڵ، دانیشتووی گوندی خەلیل ئاغا سەر بە شارۆچکەی رێگەی ئاوریشمە.
ئەو کچە کوردە 11 رۆژ بەرلە ئێستا کاتێک لە ماڵ چووەتە دەرەوە گوتوویەتی، "دەچمە سەر کارەکەم"، ئێوارەکەی نەگەڕاوەتەوە ماڵەوە و 11 رۆژە هیچ هەواڵێك لەبارەیەوە نەبیستراوە.
خێزانەکەی دوای گەڕانێکی زۆر ئۆزگەلـی بۆ نەدۆزرایەوە و لە بنکەی پۆلیس راپۆرتی کەسی ونبووی تۆمارکرد.
تیمەکانی پۆلیس دەستیان بە گەڕان بەدوای ئەو کچەدا کردووە و خێزانەکە چاوەڕوانی هاوکارین لە خەڵکی ناوچەکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ