پارێزگاری هەولێر: سبەی ئاوی بۆریی ئیفراز سێ دەگاتەوە گەڕەکەکانی شاری هەولێر

01-05-2023
نازەنین گۆران
کارکردن لە پرۆژەی گۆڕینی بۆریی ئاوی ئیفراز سێ.
کارکردن لە پرۆژەی گۆڕینی بۆریی ئاوی ئیفراز سێ.
نیشانەکردن ئاو
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، ئەمشەو کارەکانی گۆڕینی بۆریی ئاوی ئیفراز سێ کۆتایی دێن، بەرەبەیانیی سبەی ئاو دەگاتەوە گەڕەکەکانی هەولێر.
 
هەینی رابردوو، بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر لە ئاگادارییەکدا رایگەیاند، بەهۆی کارکردن لە بەستنەوەی بۆریی نوێی کاربۆن ستیل لە پڕۆژەی پاراستنی بۆریی گوێزەرەوەی ئاوی ئیفراز سێ، ئەو هاوبەشانەی کە لە وێستگەی ئاوی ئیفراز سێ ئاویان بۆ دەچێت، بۆ ماوەی دوو رۆژ بێ ئاو دەبن.
 
رۆژی دووشەممە 01-05-2023 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر سەردانی پرۆژەی گۆڕینی بۆریی ئیفراز سێی کرد و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رایگەیاند، کارەکانی گۆڕینی بۆری ئاوی ئیفراز سێ لە فایبەر گڵاسەوە بۆ ستیل لە کۆتاییدایە و درەنگانی ئەمشەو تەواو دەبێت و بەرەبەیانی سبەی ئاو دەگاتەوە گەڕەکەکانی شاری هەولێر. 
 
بۆریی ئاوی ئیفراز سێ ماوەی 15 ساڵە دروستکراوە و تائێستا چەندین جار شکاوە و چاککراوەتەوە. ئومێد خۆشناو دەڵێت، دوای ئەوەی چەندین جار بۆری ئاوی ئیفراز سێ شکا سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رەزامەندی دا بۆرییەکە بگۆڕدرێت، کە بەشێوەیەکی گشتی 11 کیلۆمەترە، بۆ ئەوەش 21 ملیار دیناری تەرخانکرد، بۆیە وەک قۆناخی یەکەم بڕیاردرا سێ کیلۆمەتری بۆرییەکە بگۆڕدرێت، کە لە وێستگەی مارعودا بۆ عەنکاوە دەگرێتەوە. 
 
بۆریی ئاوی ئیفراز سێ کەوتووەتە باکووری شاری هەولێر و نزیکەی 40%ـی ئاوی شاری هەولێر دابین دەکات؛ گەڕەکەکانی زانکۆ، باداوە، فەرمانبەران، ئیسکان و چەند گەڕەکێکی دیکە لەگەڵ شکانی ئەو بۆرییەدا رووبەڕووی کێشەی بێ ئاوی دەبوونەوە.
 
ئومێد خۆشناو دەڵێت: "بۆڕییەکە لە فایبەر گڵاسەوە بۆ ستیل بەشێوازێکی دروستی ئەندازەیی گۆڕدراوە و ئێستا بەهێزترە لە جاران و خەڵکی هەولێر لە گرفتی شکاندنی بەردەوامی بۆرییەکە رزگاریان بوو." 
 
لە هەولێر سێ پڕۆژەی ئاوی ئیفراز هەیە؛ ئیفراز یەک ساڵی 1967 دروستکراوە، ئیفراز دوو ساڵی 1982 و ئیفراز سێ ساڵی 2007 کەوتووەتە کار.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق

سەرۆککۆماری عێراق بۆ لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان: لە پێکهێنانی حکومەتدا پەلە بکەن

سەرۆککۆماری عێراق داوا لە لایەنە سیاسییە براوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات لە پێکهێنانی حکومەتدا پەلە بکەن. دەشڵێت، "لە ململانێی سیاسیدا تەنیا خەڵکی وڵاتەکەمان باجەکەی دەدات."