رووداو دیجیتاڵ
هیوا قادر، نووسەر و وەرگێڕ لە پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب، هەر لە رۆژی یەکەمەوە و بە بەردەوامی سەردانی پێشانگاکە دەکات.
رووداو لەسەر پرسی خۆشەویستکردنی خوێندنەوە لای منداڵان و گرنگی وەرگێڕان بۆ دروستکردنی پردی پەیوەندی نێوان خوێنەران و کتێبە نا کوردییەکانی رۆژانە لە وڵاتانی جیهان بڵاو دەکرێنەوە، هەڤپەیڤینێکی لەگەڵ سازکرد.
بە بڕوای هیوا قادر: "دەبێت فەرهەنگی بەدەستهێنانی نمرە لە سیستەمی پەروەردە کاڵ بکرێتەوە و زیرەکی قوتابی تەنیا لە بەدەستهێنانی نمرەیەکی بەرزدا قەتیس نەکرێت. هەروەها گرنگە خوێندنەوە و پەرتووک لەلای خوێندکارانەوە خۆشەویست بکرێت، نەک ئەوەی قوتابی لە پەرتووک راکات".
سەبارەت بە چاپ و بڵاوکردنەوەی پەرتووکی منداڵانیش، هیوا قادر دەڵێت "دەبێت گرنگی زیاتر بە چاپ و بڵاوکردنەوەی پەرتووکی منداڵان بدرێت و کاری زیاتر لەسەر چاپ و بڵاوکردنەوەی چیرۆک، رۆمان و ئەدەبیاتی منداڵان بکرێت، نەک تەنیا ئەوەی کتێبی ئامۆژگاری بۆ منداڵانمان چاپ بکەین و تەنیا لەو خانەیەدا بەندیان بکەین".
16یەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب، لەلایەن دەزگەی مەدا بۆ میدیا، رۆشنبیری و هونەر بە هاوکاریی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان رێکخراوە و تۆڕی میدیایی رووداو سپۆنسەری میدیایی پێشانگەکەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ