رووداو دیجیتاڵ
جەلیل کاکەوەیس، نووسەر وەرگێڕ، لە هەڤپەیڤینێکیدا لەگەڵ رووداو، لەپاڵ ئەوەی باسی لە گرنگی کردنەوەی 16یەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب کرد، باسی لە ئاستی کتێبەکانی پێشانگاکە، لە پاڵ هەڵسەنگاندن بۆ پەرتووکی وەرگێڕ و نووسەرە گەنجەکان کرد.
کاکەوەیس، باسی لە گرنگی بایەخدان بە زمانی دایک کرد و گوتی "زمان کۆڵەکەی مانەوەی هەر میللەتێکە. بەداخەوە ئێمە لە باشووری کوردستان، هێندەی گرنگی بە زمانی عەرەبی، فارسی و تورکی دەدەین، هێندە گرنگی بە زمانی کوردی نادەین، لە کاتێکدا ئێمە زمانێکی تۆکمەمان هەیە".
ئەو نووسەر و وەرگێڕە کوردە، نزیکەی 33 پەرتووکی نووسراو و وەرگێڕدراوی هەیە و بەم زوانەش رۆمانێکی وەرگێڕدراوی بڵاو دەبێتەوە.
بە بڕوای جەلیل کاکەوەیس بۆ مانەوەی ماڵبات چەند کۆڵەکەیەکی گرنگ هەن، "یەکەم ناوند بۆ مانەوە زمانە، دەبێت ماڵباتەکانمان لە ناوخۆ و دەرەوە بەردەوام منداڵەکانیان بە زمانی کوردی پەروەردە بکەن، لە دوای ماڵباتیش قوتابخانە رۆڵێکی باڵا لە پاراستنی زمان دەگێڕیت، لە دوای ئەوەش ئەرکی نووسەرانە بەرگری لە مانەوەی زمانی کوردی بکەن".
16یەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب، لەلایەن دەزگەی مەدا بۆ میدیا، رۆشنبیری و هونەر بە هاوکاریی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان رێکخراوە و تۆڕی میدیایی رووداو سپۆنسەری میدیایی پێشانگەکەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ