رووداو دیجیتاڵ
هەناردەى رۆژانەى نەوتى عێراق بۆ ئەمریکا لە هەفتەى رابردوودا گەیشتووەتە 224 هەزار بەرمیل، بەراورد بە هەفتەى پێشتر، بەڕێژەی 81% زیادیکردووە.
دامەزراوەى کارگێڕیى زانیاریى وزەى ئەمریکا بڵاویکردەوە، هەفتەى رابردوو هەناردەى رۆژانەى نەوتى عێراق بۆ ئەو وڵاتە گەیشتووەتە 224 هەزار بەرمیل، لەکاتێکدا هەفتەى پێشتر هەناردەى نەوتى عێراق بۆ ئەمریکا 43 هەزار بەرمیل بوو، بەو جۆرە 183 هەزار بەرمیل زیادبووە.
بەگوێرەى ئامارى ئەو دامەزراوەیە، زۆرترین هاوردەکردنى نەوتى ئەمریکا لە هەفتەى رابردوودا لە کەنداوەوە بووە، کە رۆژانە گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 669 هەزار بەرمیل، دواتر مەکسیک هاتووە بە 783 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا.
هەفتەى رابردوو ئەمریکا رۆژانە پێنج ملیۆن و 642 هەزار بەرمیل نەوتى هاوردە کردووە.
جگە لە عێراق، کەنەدا و مەکسیک، ئەمریکا نەوت لە وڵاتانی کەنداو، کۆڵۆمبیا، نەیجەر، ئیکوادۆر، لیبیا و بەرازیل دەکڕێت، بەڵام هیچ بڕە نەوتێکى لە رووسیاوە هاوردە نەکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ