رووداو دیجیتاڵ
دوای سەپاندنی پێناسی گومرگی لە لایەن ئەورووپا و چین بەسەر ئەمریکا، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ 105 دۆلار بەرزبووەوە و گەیشتە 3084 دۆلار. بەم نرخە چاوەڕواندەکرێت بەیانی نرخی مسقاڵێک زێڕ لە کوردستان 20 بۆ 25 هەزار بەرزببێتەوە.
دوای دابەزینی نرخی زێڕ لە چەند رۆژی رابردوودا، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە دەستی بە بەرزبوونەوە کردەوە و یەک ئۆنسە بۆ 3010 دۆلار بەرزبووەوە.
تووندبوونەوەی شەڕی بازرگانیی نێوان ئەمریکا و چین بووەتە هۆکار بۆ دابەزینی بەهای دۆلار و بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ کە بە سامانێکی سەلامەت بۆ وەبەرهێنان هەژماردەکرێت.
کاژێر 7:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ بەکاتی هەولێر، دۆناڵد ترەمپ بڕیاری بەرزکردنەوەی پێناسە گومرکییەکانی سەر چین بۆ 104٪ـی جێبەجێکرد، ئەوەش بەهای دۆلاری دابەزاند و نرخی زێڕی بەرزکردەوە.
حکومەتی چین بڕیارەکەی ترەمپی بە "هەڕەشەکردن و هەوڵی ترساندن"ـی وڵاتەکەی ناوزەدکرد و لە بەرامبەردا رێژەی پێناسە گومرگییەکانی بۆ سەر ئەمریکا بۆ 84٪ بەرزکردەوە.
تیم واتێرێر، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری (کەی سی ئێم ترەید) لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ دەڵێت، تێکچوونی کاروباری بازرگانیی جیهانی دەتوانێت نرخی زێڕ بۆ ئاستێکی دیکەی مێژوویی بەرزبکاتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ